له سۆئێدییه‌وه :حامید مائیلی
ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاتەکان
ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاته‌کان سوسیالیزمی دیموکڕاتیکه ،و خۆیان پێیوایه که هاوواتایه ده‌گه‌ڵ سوسیالدیموکڕاسی .
ئێدوارد به‌رن ستێن
ئێدوارد به‌رن ستێن، به‌رچاوترین که‌سایه‌تی نێو سوسیالدیموکڕاسی مۆدێرنه که خۆی سیاسه‌توان ،ئه‌ندامی پاڕڵمان و کارمه‌ندێکی بانک بوو له ئاڵمان .ده په‌یوه‌ندی کێشه‌ی نێوان مارکسیسته ئۆرتۆدۆکسه‌کان و لێنینیستهکاندا له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 19دا ،ئێدوارد ئاماژه به هێزێکی بزوێنه‌ر ده ڕه‌وتی سوسیالیستیدا دەکا ، که ده‌بێ له سه‌ربنه‌مایه‌ک به بایخی سه‌لماو ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که بتوانێ ئه‌ژمارێکی له ڕاده به‌ده‌ر له خه‌ڵک هانبدا به مه‌به‌ستی ڕێفۆڕمێکی هێمنانه دهکۆمهڵگادا .ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ڕێگای ئاشته‌وایی وبەدوور له تووند وتیژی وبە شێوەیەکی دیموکڕاتانه ده‌کرێ مسۆگر بێ .
به‌رن ستێن هه‌ر چه‌شنه شۆڕشێکی به پێی تووند وتیژی ودیکتاتۆرییانە که ڕه‌خسێنه‌ری دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای بایخه‌کانی سوسیالیزم بێ ڕه‌تده‌کاته‌وه. ئه‌و له‌مه‌ڕ پێداگری شه‌خسی خۆی لهمهڕئاڵوگۆڕ دهکۆمهڵگادا ده‌ڵێی ” گه‌شه ده‌کۆمه‌لگادا به پێی هه‌ڵسوکه‌وتی دڵخوازانه‌ی مرۆڤه‌کانه” ئه‌وه‌ش شتێکه نامۆ ده‌گه‌ڵ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی تووندهتهبیاتی مارکسیسمی ئۆرتۆدۆکس، سه‌رکه‌وتوویی سوسیالیزم ده “دابینکردنی پێداویستییه‌کانی مێژوویی‌دا ”ده‌زانێ .
ئێدوارد به‌رن ستێن له دایکبووی 6 ژانوییه‌ی 1850 له به‌ڕلین و لە 18 دێسامبری ساڵی 1932 شدا کۆچی دوایی دەکا. ئێدوارد فه‌یله‌سوفێکی سوسیالیست وئه‌ندامی پاڕڵمانی ئاڵمان بووه .
به‌رن ستێن خۆی له‌پێشدا مارکسیست بووه به‌ڵام دواتر له‌و ئیدئۆلۆژییه شۆڕشگێڕییه دوور ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بته بناخه‌دانه‌ری ڕەوتێک، که دواتر دوو که‌رت بوونی بەرەی سوسیالیسم به سوسیالدیموکڕاسی و کۆمۆنیسمی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌رن ستێن و زۆربه‌ی ئه‌وانی دیکه‌ش ده ئینترناسیونالی دووهه‌مدا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ده‌کرێ، به ڕێفۆرم کۆمه‌ڵگای هه‌نووکه به‌ره‌و سوسیالیزم هانبدرێ.هێندێک وتاری ڕۆژنامه‌ی نێئوزیت، مارکسیست بوونی به‌رن ستێن ده‌باته ژێر پرسیار و بۆچوونه‌که‌ی به هی رێفۆرمیستێک لەقەڵەم دەدا، که‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندنی ده‌گه‌ڵ بورژوازی پێوه‌دیاره ،که ئه‌وه‌ش به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵوێستی تووندی ڕۆزالوکزامبورگ وکاڕڵ لیهبکنیخت ده‌بێته‌وه. ده کتێبی ” هه‌لومه‌رجی سوسیالیستی و ئه‌رکی سوسیالدیموکڕاسی “دا وه‌ک ئه‌ندامێکی پاڕڵمان ڕه‌خنه‌له ماتریالیزمی مێژوویی کاڕڵ مارکس ده‌گرێ وماتریالیزمی مێژوویییه‌کی نوێ که به (ماتریالیزمی مێژوویی دووانه ) ناسراوه، پێشنیارده‌کا.
ڕۆزالوزامبورگ وتارێکی ڕه‌خنه‌گرانه له سه‌ر ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌ی به‌رن ستێن ده‌نووسێ به نێوی “ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵگا یان شۆڕش؟ ” که ڕووی قسه‌کانی به‌رله‌هه‌موو شت، ده بۆچوونی به‌رن ستێن له مه‌ڕ دیموکڕاسی یه .ئه‌وڕۆ ئه‌و شێوه ڕێفۆڕمه ده سوسیالیزمدا به رویزیونیسم ناسراوه، چونکوو به دەستتێوەردان ده بۆچوونه بنهمایییهکانی ئیدئۆلۆژی مارکسیسم داده‌نرێ .
ئه‌وه‌یکه زۆرتر به‌رن ستێنی خستۆتە ژێر ڕه‌خنه، هه‌ڵوێستی ئەوە له‌مه‌ڕ مارکسیسم نییه، به‌ڵکوو لەمەڕ هه‌ڵوێستی ئه‌و، وه‌ک ئه‌ندامێکی پاڕڵمان له‌سەر به‌شداریکردنی ئاڵمان ده شه‌ڕی هه‌ووه‌ڵی جیهانیدایه . ئه‌غڵه‌ب ئه‌ویان به ده‌ستی پشتی پیلانگێڕی کوشتنی ئێبێرت و شهیدمان ده‌زانن.
به‌رن ستێن ده‌دواییدا له‌هه‌ڵوێستی خۆی له مه‌ڕ شه‌ڕ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه وتێوه‌گلانی ده گیران و کوژرانی کاڕڵ لیهبکنیخت وڕۆزالوکزامبورگ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی وێینمار به فه‌رمی ڕه‌تده‌کاته‌وه. ئێدوارد به‌رن ستێن ئه‌وڕۆ به بناخهدانهریێکی گه‌وره‌ی سوسیالدیموکڕاسی ئوروپایه ده‌ناسرێ .
ڕابردوو
ئاگوست پاڵم
سوسیالدیموکڕاته‌کان چی‌یان ده‌وێ ؟
وتارێکه که له‌ڕیکه‌وتی 6 نه‌وامبری ساڵی 1881له لایه‌ن ئاگوست پاڵم له شاری ماڵموێ که به هه‌ووه‌ڵین وتاری سوسیالیستی له سۆئێد ده‌زانرێ ،به‌ڕێوه‌چووه.هه‌ر ده‌و هه‌ووه‌ڵین وتاره‌دا ئاگوست پاڵم مه‌به‌ستی خه‌باتی سوسیالدیموکڕاتهکانی له مه‌ڕ پرسی گشتی و مافی یه‌کسانی ده‌نگدان بۆ هه‌مووانی هێنایه به‌رباس. له‌و سه‌رده‌مه‌دا که مافی ده‌نگدان تایبه‌ت بوو بۆ پیاوان، ئه‌ویش بۆ پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆییو، که سەتا پێنج له دانیشتوانی سۆئێدی وهخۆدهگرت .
هه‌شت ساڵ دواتر ڕێکه‌وتی 23 ئاوریلی 1889 حیزبی کرێکارانی سوسیالدیموکڕاسی “SAP”له سۆئێد داده‌مه‌زرا .بزووتنه‌وه‌ی ئیتحادییه‌کان ده دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌دا پاڵپشتییان لێکرد ،وته‌نانه‌ت تا ساڵی 1898 یش ئه‌رکێکی وه‌ک ڕیکخراوێکی کرێکاری وهستۆگرتبوو تا ئەو ڕۆژە کە ڕێکخراوی کرێکاران واته LO به یارمه‌تی سوسیالدیموکڕاته‌کان دامه‌زرا .ئاسه‌واری په‌یوه‌ندیی سیاسی ته‌شکیلاتی نێوان SAP و LO ده‌و دوایانه‌دا به بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی سۆئێده‌وه دیار بوو .
یێلمار برانتینگ هه‌ووه‌ڵین سوسیالدیموکڕات بوو له ساڵی 1896دا که به پشتیوانی لیبڕاڵه‌کان له ستۆکهۆڵم توانی ببته ئه‌ندامی پاڕڵمان.
ئاکسل دانییه‌لسۆن هه‌ووه‌ڵین په‌یڕه‌و وپڕۆگڕامی سوسیالدیموکڕاسی داڕشتەوە که ده ساڵی 1897دا له لایه‌ن گۆنگرهوه سه‌لمێندرا،هه‌ڵبه‌ت (پەیڕەو وپڕۆگرامی پێشوو وهرگێڕدراوهیهک بوو له پڕۆگڕامی سوسیالدیموکڕاسی ئاڵمان) .
سه‌ده‌ی 19، ده ساڵی هه‌ووه‌ڵ
ساڵی 1900 سوسیالدیموکڕاته‌کان، کاتێک ده‌وڵه‌تی دهستڕۆییوهکان له سه‌رکار بوون وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنێکی گشتی ، پێشنیاری مافی ده‌نگدان که ته‌نیا 12 له سه‌تی شارۆمه‌ندانی گه‌وره ساڵی ده‌گرته‌وه، وه‌ک ڕێفۆرمێک دایانه ده‌وڵه‌ت. نیلس ئێدن نوێنه‌ری لیبڕاڵه‌کان ئه‌و پێشنیاره‌ی به “منداڵی سه‌قه‌ت” نێو ده‌برد و یێلمار برانتینگ یش نێوی نابووە ” به‌رنامه‌ی سه‌ر مێزی پادشا “. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مانگرتنهکەش کارتێکه‌ری له سه‌ر مه‌جلیس نه‌بوو ، به‌و مانایه بوو که سوسیالدیموکڕاته‌کان لانیکه‌م ئه‌رکی خۆیان له مه‌ڕ پرسی جه‌ماوه‌ر ومافی ده‌نگدانی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته سیاسییه‌کانی زاڵ به سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که‌دا به جێهێناوه وهاوکات وا ده‌رده‌که‌وت که به‌ره‌ی بورژواکان ناته‌باییان له سه‌ر ئه‌وپرسه تێکه‌وتبوو .
ساڵێ 1905 ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵه‌کان ده‌سته‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.لیبڕاڵه‌کان ده‌بن به گه‌وره‌ترین حیزب و سوسیالدیموتهکان 13 ئه‌ندامیان ده‌بێ . کۆنسێرواتیوهکانیش به‌ره‌و کزی ده‌ڕۆن .
حیزب هه‌ر زوو قورسایی و گرینگی خوێنده‌واری بۆ ده‌رده‌که‌وێ .زانکۆی بروونسویک که ساڵی 1906 دامه‌زرابوو، ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا بوو. خاوه‌نی ئه‌و زانکۆیه‌ش ABF وLO بوو.تا ئه‌ورۆشی ده‌گه‌ڵ بێ، زۆربه‌ی ئه‌و زانکۆیانە هەرده ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران دان .
ساڵی 1906 گارگا سه‌نعه‌تییه‌کان له سه‌ر ڕیکخستنی کرێکاران ده ئیتیحادییه‌کاندا، تووشی قه‌یرانێکی کاری گه‌وره بوونه‌وه. له ماکموێرا خاوه‌ن کاره‌کان ئه‌و کرێکارانه‌ی که ئه‌ندامی چالاکی ئیتیحادییه‌کان بوون له سه‌ر کار ده‌ریانکردن . خاوه‌ن کاره‌کان به هۆی وه‌یکه هیچ پشتیوانییه‌کیان له لایه‌ن لیبڕالهکانهوه لێنه‌ده‌کرا ئه‌وتۆ هه‌ڵسوکه‌وتێکیان له ڕاست کڕیکاره‌کان له‌خۆ نیشان ده‌دا . نیلس ئێدن که خۆی لیبڕال بوو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نێو نابوو ” ئاوردووی ئاوری بێزاری چینایه‌تی ” و ” ژیانه‌وه‌ی دڵڕه‌قی به‌ڕبه‌ڕییه‌ت ” . سوسیالدیموکڕاته‌کان و لیبڕاڵه‌کان هه‌رتک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ بوون که بوونی ئیتیحادییه‌کان گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه .
ساڵی 1906 کاڕل ستیوز، نوێنه‌ری لیبڕاڵه‌کان به پشتیوانی سوسیالدیموکڕاته‌کان هه‌ووه‌ڵین پێشنیاریان بۆ مافی ده‌نگدانی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌مووان ، که‌به مانای له‌وانه، هه‌ر که‌س ده شێوه ههڵبژاردندنی تاک وه‌ک نوێنه‌ری حیزب، زۆرترین ده‌نگی هێناوه هه‌ڵبژێردراوه‌ی خه‌ڵک بناسرێ. پێشنیاره‌که له لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پاڕڵمان ڕه‌تکرایه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی له هه‌ر حیزبێک چه‌ند که‌س . سوسیالدیموکڕاته‌کان ئه‌وه‌یان وه‌ک چه‌واشه‌کارییه‌ک ده‌دیت .په‌ر ئالبین هانس سۆن یش ئه‌و چه‌واشه‌کارییه‌ی به “ترسنۆکی لیبڕاله‌کان” له‌قه‌ڵه‌مده‌دا .
نێوان ساڵه‌کانی 1906 و1908 هینکه بهرێگ رێنس ئه‌ندامی لاوانی سوسیالیست به تاوانی ئانارشیستی، له حیزب‌دا ههڵیدهپهسێرن .
ساڵی 1909 ئه‌وه‌یکه نێوی به “مانگرتنی گه‌وره” ده‌رکردبوو ،ده‌ستی پێ‌کرد ، مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری که له لایه‌ن ئیتیحادییهی کرێکارانی سۆئێدەوه بانگه‌وازی بۆ کرابوو به مه‌به‌ستی پێش به له کارده‌رکردنی ئه‌و کرێکارانه بگرن ،که له مه‌ڕ حه‌قده‌سته‌کانیان دەگەڵ خاوەنکارەکانیان کێشەیان هەبوو. ئه‌و مانگرتنه خۆی به‌رچاوترین ململانییه‌ک بوو ده‌نێوان دوو هێزی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری سوسیالدیموکڕات و خاوه‌نکاران دا ، که به هۆی دابه‌زینی پله‌ی ئیعتیمادی خه‌ڵک به ئیتیحادییه‌کانی کرێکاری که ده‌و چه‌ند ساڵانه‌دا سرنجیان به‌ره‌و خۆیان ڕاکیشابوو، به نسکۆی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران کۆتایی هات .
ئه‌ندامانی ئێل ئوو LO ڕێکخراوه‌ی سه‌راسه‌ی ئیتیحادییه‌کان له سۆئێد، نیوێکی له ئه‌ندامانی خۆی له ده‌ستدا و ده‌ساڵی خایاند تا سه‌ر له‌نوێ ئه‌ندامان ڕوویان تێکرده‌وه. ئه‌زموونی مانگرتنه‌که، به شێوه جیاواز دهبزووتنهوهی کرێکاریدالێکدهدرایەوه .که‌مایه‌تییه‌ک له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ئه‌و نسکۆیه ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر پاشه‌کشه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئێل ئوو و هه‌ڵه و لاوازی ڕیکخراوه‌یی ،که هه‌ر ئه‌و ساڵە وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ندیکایی پێکهاتبوو ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه زۆربه‌ی سوسیالدیموکڕاته‌کان دوو دڵ بوون له ڕاست شه‌ڕی دهستهوهیێخەی چینایه‌تی ،و هاتبوونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ڕاده‌ی پێگه‌ی کرێکاران ده‌بێ به‌رز بکرێته‌وه و به‌و قه‌ناعه‌ته‌ش گه‌ییشتبوون که قورسایی چه‌مکی دیموکڕاسی ده‌توانێ به‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی بێ .
سه‌لماندنی ئابووری بازاڕی (عه‌رزه وته‌قازا)
به پێی ئاماری ئابووری ده‌یانساڵه‌ی سەدەی دوایین ، به‌رن ستێن توانی پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای تێئۆری ئابووری مارکسیستی، که پێیوایه کاپیتالیسم هه‌ژاری جه‌ماوه‌ری لێده‌که‌وێته‌وه، بسه‌لمێنێ . له وڵاتانی سه‌نعه‌تیدا، کرێکارانی چینی مامناوه‌ندی توانیویانه هه‌لومه‌رجی ژیانیان باشتربکه‌ن و سیستیمی برۆکڕاتی که‌متر بێته‌وه . له سۆئێد نیلز کارل بوو، ئه‌و تێئۆرییه‌ی مارکسیستی له‌مه‌ڕ چهوسانهوەی، ڕه‌تکرده‌وه و پێیوابوو هه‌روه‌ک ڕه‌وابوون و لێهاتوویی ، کار وکاپیتال دوو فاکتۆری سه‌ره‌کی هاوبایخن . که‌لکوه‌رگرتن ودهکارکردنی سه‌رمایه به مه‌به‌ستی بهرمهێنان به مانای چه‌وسانه‌وه کرێکاران نییه .
ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه، که سوسیالدیموکڕاسی ئابووری بازاڕی (عه‌رزه وته‌قازا )ی قه‌بوڵکردووه- به‌ڵام نه به بێ مه‌رج .
نه‌گونجاوی وسه‌رلێشێواوی بێ‌وچان هه‌ر لە کات -ه‌وه بگره تا فاکتۆڕه‌کانی دیکه. هه‌لومه‌رجه‌که‌یان ده‌که‌وێته ده‌ستی که ئه‌ویش ده‌بته هۆ بۆپێشێلکاری مافی هیزی کار ،قه‌یرانی ئابووری ،که‌مبوونه‌وه‌ی دهستمایهدانان ،که‌لکوه‌رگرتن له لانیکه‌می فاکتۆڕه‌کانی به‌رهه‌مهێنان .بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و شکستی سیاسه‌تی ئابووری ، بۆ هاندانی گه‌شه‌ی ئابووری به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان واباشه که چاوه‌دێریمان به سه‌ر بازاڕی عه‌رزه وته‌قازا دا ببێ .ئه‌وشێوه بۆچوونه له لایه‌ن یوان ماینارد کهینێز ،ده چوارچێوه‌ی شێوه‌یه‌کی نوێی ئابووری بازاڕی ده دوایی ساڵه‌کانی 1930 دا پێشنیار کراوه ،به‌ڵام پێشووش هه‌ر ئه‌و ڕه‌وته به بێ وه‌یکه تێئۆریزهکرابێ له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سوسیالدیموکڕاسییهوه که‌لکی لێوه‌رگیرابوو .
ڕێککه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری
خاڵێکی ناوه‌ندی ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی کزکردنی فتیله‌ی ئاوری شه‌ڕی چێنایهتییه ،حه‌ولدراوه یارمه‌تی ئه‌و هێزه له کۆمه‌ڵگا بده‌ن، که تێری و ته‌سه‌لی هێنه‌ره و هۆی به‌رهه‌میهێنانی زۆرتر و گه‌شه‌ی ئابووری و دابه‌شکردنی عادڵانه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی لێدەکەوێتەوە .هه‌ره‌س و ناسه‌رکه‌وتوویی مانگرتنه‌که‌ی ساڵی 1909 بوو، به‌بناخه بۆ به‌ستنی گرێبەستی (ساڵت خوێ ئاوتاڵ)”شوێنێکە لە سۆئێد ” له ساڵی 1938دا . له جیاتی وه‌یکه پاڕاگڕافی له‌مه‌ڕ خاوه‌نکار بسڕنه‌وه هه‌شت خاڵیان به نێویMBL ( قانوونی به‌شداری دهبهڕێوهبهرایهتی )یان دیاریکرد که بریتی بوون له :
مافی دامه‌زراندنی ڕێکخراوهیتایبهت بۆ کرێکار و خاوه‌نکار .
مافی باسکردن و وتووێژ له‌مه‌ڕ،چۆنیه‌تی کار ، جێی کار ،هه‌ر چهشنهئاڵوگؤڕێک.
مافی بوونی زانیاری وئاگاداری .
به‌شداری کرێکاران ده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( ده‌رکردن ،ڕاگرتن و گواستنه‌وه)دا.
دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه گرژی ، تووند و تیژییه‌ک به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان کرێکاران و خاوەنکاران .
نێوبژیوانی کردن نێوان خاوه‌نکار وکرێکار(چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان وه‌ستۆی ڕێکخراوی نێوبژیوان )ە.
بوونی گرێبه‌ستی گشتی وه‌ک یه‌ک بۆهه‌مووان.
قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه زیانێک به هۆی کار .
گرینگ‌ترین هه‌لومه‌رج بۆ سەقامگیر کردنی ئه‌و چه‌ند خاڵانه ،کاری بێقڕه ،ئیتیحادییهکی به هێزی کرێکاری و سیاسه‌تێکی ئابووری بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی کار بۆ هه‌مووانه .هه‌موو حه‌ولی سوسیالدیموکڕاته‌کان بۆ پێکهاتن وڕیککهوتن ده نێوان کارگێڕانی بازاڕ واته خاوه‌نکار وکرێکاره وبه‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ به پێی قانوونی گرێبەستی گشتی (نێوان تاکه‌کان) نه‌ک قانوونی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی که زیندان وجهریمه و ودادگاییان لێده‌که‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی یش ئه‌و خۆگونجاندنه سیاسییه ده‌گه‌ڵ ژیانی کاری وه‌خۆده‌گرێ .
سوسیالیزم یان سوسیال لیبرالیزم
ئه‌و ئاڵوگۆڕه رێفورمیستییانهی کۆمه‌ڵایه‌تی سێ قۆناخ وه‌خۆ ده‌گرێ .قۆناخی هه‌ووه‌ڵ دیموکڕاسی سیاسی (سیاسه‌تێکی دیموکڕاتییانه ) که خۆی هه‌لومه‌رجێک بۆ هه‌ره‌وه‌زێکی جه‌ماوه‌ری ده‌هه‌ڵبژاردنی پاڕڵماندا ده‌ڕه‌خسێنێ . ئه‌و ده‌سته‌ڵاته سیاسییه ڕه‌خسێنه‌ری قۆناخی دووهه‌مه واته دیموکڕاسی کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌ویش خۆی سیاسه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی کار ومافی یه‌کسانی شارۆمه‌ندی وتێری و ته‌سه‌لی بۆ هه‌مووان ده‌گونجێنێ .کار بۆ هه‌مووان ،خۆ بهشارۆمهندی کۆمه‌ڵگا زانین و نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی چینێکی تایبه‌ت به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ئه‌و هه‌لومه‌رجه بۆ مرۆڤه‌کان ده‌خولقێنێ که چاره‌نووسی ژیانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بگرن . دابینکردنی قانوون وهاندانی خواستی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئابوورییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئالوگۆڕی ده‌سته‌ڵات دهبازاڕدا، که له‌لایه‌ن ئیتیحادییه‌کانه‌وه چاوه‌دێری بکرێن ،ده‌سته‌به‌رکردنی کار بۆ هه‌مووان وخۆ به شارۆمه‌ندی کۆمه‌ڵگا زانین وبه دیموکڕاتی بوونی ژیانی کاری ده‌ڕه‌خسێنێ، که خۆی قۆناخی سێهه‌م واته دیموکڕاسی ئابووری یه
به‌شێکی گرینگی ناوه‌رۆکی ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکڕاسی ( شێوه ڕوانینی سوسیالیستییانه ) یه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه، له‌جیاتی گۆڕینی ئه‌و ویسته فه‌رمییانه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی دهکۆمهڵگادا ، له‌ڕێگای چاوه‌دێری به سه‌ر قانوونی به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ ، ماڵیات ، ئیتیحادییه‌کان ، په‌ره‌ی ده‌سته‌ڵاتی کریکاران ، وپه‌ره پێدان به ئیمکاناتی شارۆمه‌ندان و تاکگه‌ل بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی ژیان ، هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌لومه‌رجیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی ویستی خاوه‌ندارییه‌تی.
هێشتا زه‌ختی سیاسی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر”هه‌نگاوی سێهه‌م ” واته دیموکڕاسی ئابوورییه‌وه هەیە ،کە مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی زووتری پرسی خاوه‌ندارییه‌تی و مافەکانیانە ،بەو جیاوازییە ده ڕوانگه بنهمایییهکانی سوسیالیستی و مێژووی سوسیالدیموکڕاسی مۆدێڕن له‌سۆئێد که ده‌ڵێی: ،به شێنه‌یی وه‌ک ڕه‌وتێکی ڕۆژانه و ده ده‌رفه‌تی سێهه‌مدا ده‌بێ بکرێن .
ئه‌و باسه ده‌گه‌ڕێته‌وه به سوسیالیستی کردن وداڕشتنی ئابووری گشتی بۆ بنه‌ماڵان له ساڵی 1920 ،به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری دوای شهڕلهساڵی 1940 ، سندووقی پاشکهوتکراوهی مووچه‌گران له ساڵی 1970 و 80 دا . له ته‌واوی ئه‌و ده‌رفه‌تانه دا حه‌ولی په‌ره‌پێدانی دیموکڕاسی ئابووری به‌ره‌و ڕووی به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی بورژوازی بووه‌تەوە وبه ساز کردنی ناته‌بایی ده ڕیزی بزاوی کرێکاری وته‌نانه‌ت له نێو ڕێبهرایهتیشدا، هۆی نسکۆ و به‌ره‌و دواوه بردنی ڕه‌وته‌که‌یان پێکهێنابوو . ده‌کرێ بڵێین که له نێو سوسیالدیموکڕاتهکاندا، مه‌ودایه‌کی ئیدۆئۆلۆژی له نێوان چه‌پ که خاوه‌نی خواستی ئاڵوگۆڕی سوسیالیستییانهی کۆمه‌ڵگا وبه‌ره‌ی ڕاست که له سوسیال لیبڕالیزمەکان نیزیک بوون، هه‌بوو .
هونه‌ری داڕشتنی بناخه‌ی کۆمه‌ڵگا یان سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤه‌کان
ڕوانگه‌یه‌کی ئیدئۆلۆژییه‌کی به‌رینی دیکه ده نێو سوسیالدیموکڕاسی دا هه‌یه که ده‌ڵێ :ئه‌و کۆمه‌ڵگا باشه چییه و چۆن پێکدێ . داخوا ژیان له‌پاش هه‌ڵوێستێکی پسپۆڕانه که چۆن باشه، بنیات ده‌نرێ ؟ یان ئه‌وه زۆر گرینگه که دیموکڕاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رفه‌تێکی واباش بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی هه‌لی به ئاوات گه‌ییشتنی مرۆڤه‌کان بڕه‌خسێنێ تا بتوانن خۆیان چاره‌نووسی ژیانی خۆیان به ده‌سته‌وه بگرن ؟ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ململانی نێوان هونه‌ری داڕشتنی بناخه‌ی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و شته که به نێوی هێڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ناسرێ .
دمه‌ته‌قه‌ی نێوان ئالوا میردال و گووستاو موێلر نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه له مه‌ڕ یارمه‌تی بۆمنداڵان (منداڵی یانه ،زارۆکی یانه ) که قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه پووڵه که پێشوو پێیده‌گوترا(گلدانه‌وه‌ی به‌شێک له ماڵیات ) بکاته‌وه ،له چاو دهرسهتێکی که له ئه‌و ده‌رامه‌ده که تا زیاتر بوایه زیاتر ماڵیاتی لیدهگێڕدراوه ،شتێک نییه که بۆ بێدهرامهدان جێیه‌ک بگرێته‌وه . ئالوا میردال پێیوابوو دابه‌شکردنی ئه‌و بڕه یارمه‌تییه بۆ منداڵان وه‌ک پووڵی نه‌غد به سه‌ر بنه‌ماڵه‌کاندا که نازاندرێ هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر وگونجاو بێ بۆ منداڵان، شتێکی ههڵنهسهنگێندراوه . باشتر بوو له جیاتی پووڵی نه‌غد کۆپینیان بدرێتێ که ته‌نیا جل وبه‌رگ و خوارده‌مه‌نی منداڵانی پێ بکڕدرێ . موێلر ده‌ڵێ: مه‌به‌ست له به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی تیر وته‌سه‌لی ئه‌وه بوو که مرۆڤه‌کان “چێژی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ” بکه‌ن و خه‌ڵک خۆشیان باشتر ده‌زانن که پێداویستییه‌کانیان کامانه‌ن . هێڵی سه‌ربه‌خۆیی که تا ئه‌و جێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کێشه‌ی یارمه‌تی منداڵان، سه‌رکه‌وتبوو ،سێبه‌ری به سه‌ر زۆرێنه‌ی سوسیالدیموکڕاسی سۆئێد دا داکێشا ،ته‌نانه‌ت ده ته‌واوی مێژووی حیزبه‌که‌دا که‌م تا زۆر، نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی پسپۆڕ و تۆخی بنیاتنانی گۆمه‌ڵگای وه‌ستۆگرت .
حیزبی کرێکاری یان حیزبی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
سوسیالدیموکڕاسی له سه‌ره‌تاوه بناخه‌ی وه‌ک حیزبێکی ڕه‌سه‌نی کرێکاری داڕێژرا وبه تایبه‌ت له سۆئێد په‌یوه‌ندی نێوان ئیتیحادییهی کرێکاران و حیزبی سوسیالدیموکڕاسی زۆر به هێز بوو .ئاکسل دانییه‌لسۆن په‌ره‌ی به تێئۆریی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاریدا که له سه‌ر بنه‌مای دوو هێڵی ،ئیتیحادییهیی و سیاسیی ، که‌ده په‌یوه‌ندێکی ئورگانیک ده‌گه‌ڵ یه‌کتردان، دامه‌زراوه . ئه‌گه‌ر چی ئاسه‌واری ئیدئۆلۆژی به سهرئاڵوگۆر ده‌کۆمه‌لگادا دیاربووه ،به‌ڵام ویستی به‌شداریکردنی خه‌ڵک به گشتی بۆ دابینکردنی عه‌داڵه‌ت ده‌کۆمه‌لگادا هه‌ر له سه‌رده‌می ئیدوارد به‌رن ستێن _ه‌وه به هێز بووه نەک تەنیا هەرله به‌شدارکردنی هێزی کرێکاران وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگا .
ده ساڵی 1920دا ئه‌و پرسیاره بۆ سوسیالدیموکڕاته‌کان جێی باس بوو که، ده‌بێ حیزبی کرێکاری بن یان به قه‌ولی( په‌ر ئالبین هانسسۆن) ده‌بێ حه‌ولی ئه‌وه بده‌ین که ببین به” حیزبێکی ته‌واو خه‌ڵکی “. لێره دڕدۆنگییه‌ک له سه‌ر ناوه‌رۆکی وشه‌ی “خه‌ڵک” هه‌یه که لایه‌نی ههمبهرله سه‌ر “خه‌ڵک وپیاوان ” پێداگری ده‌کا ،له لایه‌کی دیکه ئه‌و ئیدئۆلۆژییه‌ی نیزیک به باوه‌ڕی سوسیالدیموکڕاسی که ده‌بێ ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی داخوازییه‌کانی گشتی کۆمه‌ڵگا که بورژوازی و خاوه‌ن کاره‌کان له ئه‌ستۆی خۆیان داماڵیوه وکردوویانهته قوربانی داخوازی چینی خۆیان ،وه‌ستۆ بگرن .
هه‌رچییه‌ک بێ په‌یوه‌ندییه‌ک ده نێوان بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵگای تێر وتهسهل وتێئۆری کۆمه‌ڵگای سوننه‌تی و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی رودۆڵف شێلێن جێی هیچ باسێکی نه‌هێشتبێته‌وه ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆک و گرینگایه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش هۆیه‌ک بووبێ بۆ دمهتهقهکه. ده ساڵی 1930دا ئه‌و پرسیارانه زۆرتر خۆیان کرده‌وه و ناوه‌رۆکی سیاسی‌یان به‌خۆوه گرت، تا جێیه‌ک که بۆ پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی سوسیالدیموکڕاسی ده ده‌وڵه‌تدا پێویستییان به به‌ره (ئالیانس ) بوو. هه‌نگاوی هه‌ووه‌ڵ ڕێکه‌وتنی سوسیالدیموکڕاته‌کان وبه‌ره‌ی کرێکارانی کشتوکاڵ به نوێنه‌رایه‌تی ئیتیحادییهی جوتیاران ده ساڵی 1933 دا که به نێوی”ڕهشهوهڵاغ کڕین ” پێکهات .ده‌ماوه‌ی دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕدا هه‌موو حه‌ولی سیاسی سوسیالدیموکڕاته‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئالیانسێک ده نێوان کرێکاران و گرووپی کارمه‌ندان دا بوو . هه‌ر وا ده‌هات که خۆیان وه‌ک حیزبێکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مووچه‌گران پێناسه بکه‌ن .وادیار بوو ده‌وڵه‌تی تێر وته‌سه‌لی (ڕفاه ) که به دوای شه‌ڕدا به هۆی ڕێفۆڕم ده‌کۆمه‌لگادا دامه‌زرابوو ئه‌و ئالیانسهی به پاڵپشتی خۆی ده‌زانی . ئه‌و سیاسه‌ته گشتییه‌ی تێر وته‌سه‌لی یه‌ش که توێژی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا خواستی خۆی تێدا ده‌دیته‌وه، وادیار بوو هاوته‌ریب ده‌گه‌ڵ خواستی کرێکارانیش بووه وهاوکات که ڕاده‌ی ئابووری توێژی مامناوه‌ندی کۆمهلگاشی بەرز دەکردەوە ئه‌و بەرزکردنەوەیە ، ئابووری چینی کرێکارانیشی ده‌گرته‌وه.
کۆمه‌ڵگایه‌کی به هێز یان سه‌ربه خۆ؟
کێشه‌یه‌کی دیکه‌ش ده نێو سوسیالدیموکڕاسیدا له مه‌ڕ ڕوانگه له سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بوو . له لایه‌ک وه‌ک نه‌ریت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا ، یارمه‌تی وه‌رگرتن له ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان و کۆپراتیوهکان(خاوه‌ن سه‌همه‌کان) وله لایه‌کی دیکه‌وه حه‌ولی به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی ڕێفۆڕم له ڕێگای بڕیاری سیاسی و ئه‌رکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک . ئه‌وه‌ی ده ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ده نێوان ساڵه‌کانی 1950 و60 دا به‌ڕیوه‌چوو، له سه‌رده‌می تاگه ئێرلاندر به نێوی ” ئه‌و کۆمه‌ڵگا به‌هێزه ” دا بوو،که ئه‌رکی سه‌ره‌کی دابینکردنی سیاسه‌تی سوسیالدیموکڕاته‌کان خرابووه سه‌رئه‌ستۆی کۆمیونه‌کان .بۆ نموونه لایه‌نێکی ئه‌و به‌ره‌یه بزووتنه‌وه‌ی کۆپراتیوهکان و لاوانی سه‌ر به سوسیالدیموکڕاسی که به دروشمی “خۆبه‌ڕیوه‌بردن ” ده ساڵی 1980دا پێینابووە مەیدان .ئاندرس ئوێرن کۆنه دامه‌زرێنه‌ری کۆپراتیو و سوسیالدیموکڕات، ڕایگه‌یاند بەختەوەرانە، سیاسه‌ت نه‌یتوانی شارۆمه‌ندان بکاته “مریدی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت” .هه‌ر له گوێن ئه‌و کێشه‌یه‌ش ڕوانگه‌یه‌کی له‌مه‌ڕ ئازادی ئابووری ده‌گۆڕێدا هه‌بوو . گه‌لۆ له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌بوو له لایه‌ن چینی خواره‌وه به نێوی ” ڕاوێژکاری به‌ڕیوه‌به‌ر ” وله شوێنی کاره‌کان به‌ڕێوه‌بچن یان قورسایییه‌که بخرێته سه‌ر قانوون و قانوونی به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕه‌کان ؟
ئێرنشت ویگفۆش به تووندی که‌وتبووه ژێر ئاسه‌واری سوسیالیزم که ده‌ڵێ: مرۆڤه‌کان ده‌بێ ببنه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتێکی هه‌رێمی، ده‌حاڵیکدا بۆ نموونه ڕیچارد ساندلر که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی دەکرد که دەیگوت : ده‌بێ خاوه‌ندارییه‌تی ده‌وڵه‌ت و چاوه‌دێری به سه‌ر توجاڕه‌ت دا په‌ره‌بستێنێ.
به‌رابه‌ری وهاوپلە کردن
دهوچهند ده‌یانه‌ی دوایییانه دا، وه‌ک کۆنه نه‌ریتێکی سوسیالدیموکڕاته‌کان به مه‌به‌ستی به‌رابه‌رییه‌کی ڕاسته‌قینه، حه‌ولێکی زۆر دراوه که ئه‌و چه‌مکه بکرێته ڕوانگه‌یه‌ک .ده ماوه‌ی ساڵه‌کانی 1960 و 70دا، وه‌ک هه‌نگاوی هه‌ووه‌ڵ له‌ژێر نێوی”چوارچێوه‌ی ڕیفۆڕمی ماڵیاتی” به مه‌به‌ستی کۆتایی پێهێنان به وه‌رگرتنی ماڵیات له دوو ده‌رامه‌د که یهککهس ده‌یبێ ،به تایبه‌ت له‌و بڕه مووچه‌یه که به نێوی “پووڵی دایکانه” وله‌و به‌شانه‌ی که به نێوی خدمەتگوزاری گشتی داده‌مه‌زرێن به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی توانایی ولێهاتوویی هه‌رچی زیاتری ژنان دهکۆمهڵگادا پێکهاتبوون . سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که، دهکۆمهڵگایهکی پێشکه‌وتوو و مۆدێڕن‌دا، کرێکار وخاوه‌ن کاسبی خسووسی هه‌رتک هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌یکه مرۆڤ چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ وخاوه‌نی حورمه‌تی شارۆمه‌ندی ببێ ،ده‌ڕه‌خسێنن . هاوکات هانده‌ری هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هێزی کاریش ده‌کۆمه‌لگادا ده‌بن .
سەرەڕای هاتنی ژنان بۆ بازاڕی کار ده ساڵی 1970کاندا، نیزامی ده‌سته‌ڵاتی جنسییه‌تی ده هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گۆڕی بەڵام ، پێگه‌ی ژنان ده بازاڕی کاردا له سۆئێد له زۆر ڕوانگه‌وه هێشتا ههربە خه‌رابتر له هی پیاوان مایەوە، بۆ نموونه له مووچه‌ی مانگانه یاندا فەرقییان هەیە.
ده‌ماوه‌ی ساڵی 1990کاندا به‌شێکی ڕوانگه‌ی چوارچێوه ڕێفۆڕمییهکه به کارتێکه‌ری ئیدئۆلۆژی فێمنیستی که له‌نێو به‌شێک له سوسیالدیموکڕاتهکاندا خۆی ده‌نواند و جه‌خت له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زیاتر له‌وه‌یکه نێوی به ڕێفۆڕم ده‌کۆمه‌لگادا ده‌رکردبوو بکرێ و بۆ ئاڵوگۆڕ ده تیڕوانین و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کاندا هه‌نگاوی زیاتر هه‌ڵبگیرێ . مارگارێتا وینبهری، یه‌کێک له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌و ڕه‌وته بوو . ڕادیکاڵکردن خۆی ڕه‌نگبێ به‌شێک بێ له‌و کاردانهوهیە، که بوو به زیاتر به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ده‌وبواره‌دا ده‌ساڵی 1980کاندا.ده هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1994 سوسیالدیموکڕاته‌کان بڕیاریارێکیان وه‌ک پرنسیپ به نێوی ” ژن وپیاو بهقهرایی یه‌ک” ده‌رکرد کهنیوێک ژن ونیوێک پیاو خۆیان ده لیستی پاڵێوراواندا بنووسن ، ئه‌وه‌ش وه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاری دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی به‌رابه‌ر ده‌نێوان ژن وپیاو له پاڕڵمان و ئوستان و کومیونهکاندا هاته‌کایه‌وه . ئه‌و بڕیاره ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و لقی حیزبه‌کانیش ده هه‌رێمه‌کاندا دهگرتەوە .