سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل خوازیاری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی ئاشتی نێوان ولاته‌كه‌ی و فه‌له‌ستین بوو

0
1033

ڕۆژی كورد :
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی دۆناڵد تڕامپ، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی 5ی فێورییه‌ ڕێزدار ریۆبین ریۆلین، سه‌رۆك كۆماری وڵاتی ئیسرائیل خوازیاری ده‌سپێكردنه‌وه‌ و دریژه‌پێدانی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان بوو.

وه‌ك ئاگادارین ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا و دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی بڕیاری پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنی سه‌ده‌ له‌ لایه‌ن ناوبراو، سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل خوازیاری سه‌رله‌نوێ ده‌سپێكردنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی ئاخافتنه‌كانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بوو. سه‌رۆك ریۆلین وێڕای پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كه‌ی به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌س له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ به‌رزی سۆپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌نستیتۆی یه‌هوودیانی ئه‌منیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامریكا پێكهاتبوون بۆ سه‌ردان له‌ وڵاتی ئیسرائیل و دیدار له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست پێكرد و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ڕوانگه‌ی ئاشتی له‌ گه‌ڵ دراوسێ فه‌له‌ستینییه‌كانی ئێمه‌ بۆ ئێمه‌ ڕوانگه‌یه‌كی ڕاست بینانه‌ و بنه‌ماداره‌.
هاوكات به‌ پێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی ناوبراو، ریۆلین باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا هاوكات له‌ گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی ئێران و جێگره‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ڕژیمی ناوبراو له‌وانه‌ ڕێكخراوه‌ تێرۆریستییه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی غه‌زه‌ به‌ره‌و ڕووین و پێویسته مۆڵه‌ت و ململانێكانی داهاتوو له‌ به‌رچاو بگرین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودووی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماره‌ خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان له‌ مه‌هاباد
بابەتی دواترنیشتنه‌وه‌ی نائاسایی و خێرای فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری تاران به‌ره‌و ده‌مێشق له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووسیه

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.