ڕۆژی كورد :
مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له سه‌فه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته كابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان و له گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غونی و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێكهێنا. مه‌به‌ستی پۆمپیئۆ له‌م دیداره نێوانجییگه‌ری نێوان ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی داخوازی پۆستی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی ئه‌فغانستانه.
ڕۆژی
دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۳ی مانگی ئادار مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گه‌یشته كابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان و له دوو دیداری
جیاوازدا له گه‌ڵ محه‌ممه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆك كۆمار و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا،
سه‌رۆكی ڕێڤه‌به‌ری حكوومه‌تی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان چاوپێكه‌وتنی پێك
هێنا. كۆشكی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی داخوویانێك ڕایگه‌یاند
كه ئه‌شره‌ف غه‌نی و مایك پۆمپێئۆ سه‌باره‌ت به دانووستانه‌كانی ئاشتی نێوان
هێزه‌كانی ئه‌فغانی و قه‌یرانی سیاسی ئه‌م وڵاته وت‌ووێژیان پێك هێناوه.
هاوكات له‌م سه‌ردانه‌دا مایك پۆمپێئۆ له گه‌ڵ عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا ڕكابه‌ری ئه‌شره‌ف
غه‌نی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له كۆشكی سپیدار چاوپێكه‌وتنی پیك
هێنا، عه‌بدوڵا خۆی وه‌كوو براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زانێت.
دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وتووێژه‌كانی مایك پۆمپێئۆ له گه‌ڵ عه‌بدوڵا و ئه‌شره‌ف غه‌نی
قه‌یرانی سیاسی ئێستای وڵاتی ئه‌فغانستان و دانووستانه‌كانی ئاشتی نێوان ده‌وڵه‌تی
ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ گرووپی تاڵیبانه كه زیاتر به دانووستانه‌كانی ئاشتی نێوان
هێزه ئه‌فغانییه‌كان ناوبانگی ده‌ركردووه. جێگای ئاماژه‌یه ڕه‌وتی دیدار و
چاوپێكه‌وتنه‌كانی مایك پۆمپێئۆ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له ژێر چاوه‌دێری باری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو.