Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سعوودیە: هیوادارین کشانەوە هیزەکانی ڕووسیە، ئەسەد ناچار بکات دەست لە دەسەڵات بەربدات

سعوودیە: هیوادارین کشانەوە هیزەکانی ڕووسیە، ئەسەد ناچار بکات دەست لە دەسەڵات بەربدات

0
484
ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی دوایی و بەتایبەتی دوای دانیشتنی ژنێڤ، وا دەردەخەن کە سیمای ڕووسیە بەرەو گۆڕانە.
هێزەکانی سووریە جیا لە هەندێ هێزی ڕاهێنەر و ڕاوێژکار، لە ڕۆژی سێ شەممەوە لە سووریە کشاونەوە، پێدەچێت ئێرانیش بەشێک لە هێزەکانی کشاندبێتەوە، کشاندنەوەی هێز لە لایەن ڕووسیەوە کە یەکێک لە سەرەکیترین پشتیوانانی ئەسەد و ڕژیمەکەی بوو و بە سەرجەم شێوەکانی ویشکانی وهەوایی ئەو ڕژیمەی دەپاراست و لەگەڵ دەوڵەتی تورکیەش بە هۆی کەوتنە خواری فرۆکەیەکی ڕووسیە بەدەستی هیزەکانی تورکیە، تووشی ئاڵۆزییەکی زۆر هاتن و تا ئاستی شەڕ ڕۆیشتن.
عادل ئەلجەبیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییەکاندا گوتی: “کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە، هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوادارین بەو هەنگاوە، ئەسەد ناچار بی دەست لە کار بکێشێتەوە”.
ئەلجوبەیر هەروەها گوتی: هیوادارم کشانەوە و چوونە دەری هێزەکانی ڕووسیە، ڕەوتی ئاشتی لە سووریە خێراتر بکات و بە پێی ڕاگەیێندراوی ژنێڤ١، ڕەژیمی ئەسەد هەنگاوگەلی پێویست بۆ قۆناغی ڕاگواستنی سیاسی لەو وڵاتە بەڕێوە ببات.
لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان لەمەڕ ڕێککەوتنی سعوودی و ڕووسیە لە بواری نەوت دا، ئەلجوبەیر گوتی شتێکیئەوتۆ لە ئارادا نییە و ناڕاستە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
%d bloggers like this: