Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زەریف: پرۆپاگەندای هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر بەرجام نابێ بە هەند وەربگیرێت

زەریف: پرۆپاگەندای هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر بەرجام نابێ بە هەند وەربگیرێت

0
880

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، باس لە سازانی ناوکی لەگەڵ ئیران، یەکێک لە سەرەکیترین مژارەکانی پرۆپاگەندای هەڵبژاردن لە ئەمریکایە، لەو ناوەدا ترامپ کوتوویە ک ەسەرەکیترین کاری لە ئەگەری بوون بە سەرۆک کۆمار، هەڵوەشاندنەوەی ئەو سازانەیە، تێد کرووزیش کوتوویە کە ئەو سازانە ڕێک وەک سازانی مونیخ دەچێ.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامیدا لەو بارەوە دەڵێ کە نابێ ئەو بانگەشە و قسانەی سەردەمی هەڵبژاردن بە هەند وەربگیردرێن چونکە بەرجام بەڵێنییاسایی ئەمریکایە و هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسەوە نیە کە لە کۆشکی سپی دا دەسەڵات دەگێڕێ.

زەریف هەروەها لە قسەکانیدا کوتی: ئەمریکا ناچارە بەڵێنییەکانی خۆی بە جێ بێنێ ئەویش نەک تەنیا لەسەر لاپەڕە بەڵکوو لە کردەوەدا.

بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ سازانی بەرجام بەڵێنێکی یاسایی ئەمریکایەوە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نیە کە کێ لە کۆشکی سپی دەسەڵاتدارە.

 جان کیسیک یەکێکی تر لە بەربژێرەکانی کۆماری خوازەکان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی کۆماریخوازەکان دەڵێ کە وای پێ باشە کە لە وڵامی ئەو تاقیکارییە ناوکیانەی ئەو دواییانەی ئێران، رێککەوتنی ناوکی هەڵوەشێنێتەوە.

لە لایەکی تریشەوە پێش نوێژی هەینی تاران، ئەحمەد خاتەمی لە قسەکانی نوێژی هەینی خۆیدا گوتی: ئەوانەی کە باس لە بەرجامی ٢ و ٣ دەکەن و هیوایان بە ڕۆژئاوایە دەبێ باش سەرنج بدەنە قسەکانی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و تێبگەن کە ئەوان چۆن بێ ڕێزی بە گەلی ئێران دەکەن.

بەو پێیە پێدەچێ قسەکانی محەممەد جەواد زەریف وڵامێک بێ بە قسەکانی ئەحمەد خاتەمی پێش نوێژیهەینی تاران کە یەکێک لە دژبەرانی دەوڵەتی ڕووحانی یە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو کارمەندی وزەخانەی ناوکیی بلژیک چوونە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش
بابەتی دواتربا ڕووداوەکان وەپێش کورد نەکەون

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان