Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات زێنەب شەرەفکەندی، خوشکی مامۆستا هەژار و دوکتور سادق کۆچی دوایی کرد

زێنەب شەرەفکەندی، خوشکی مامۆستا هەژار و دوکتور سادق کۆچی دوایی کرد

0
1915

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی چوارشەممە 15ی نڤوامب بەرانبەر بە ٤ی خەزەڵوەی ١٣٩٦ی هەتاوی “زێنەب خانمی شەرەفکەندی” خوشکێ، شاعیر و وەرگێڕی ناوازەی کورد مامۆستا هەژار شەرەفکەندی و دوکتور سادق شەرەفکەندی، ڕێبەری ناوداری کوردستانی ڕۆژهەڵات، کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو خاتوو زێنەب شەرەفکەندی، لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خزم و کەسانی و خەڵکی شاری مهاباد،  لە خانەقای شێخی برھان ، لە پەنا گڵکۆی باب و باپیرانی بە خاک سپێردرا.

خاتوو زێنەب شەرەفکەنی، کەسایەتییەکی خۆشەویستی ناو کۆمەڵانی خەلک و بەتایبەتی شاری مهاباد بوو،

بەشی سەرەکیی ژیانی پڕاوپڕ بوو لە ئازاری غەریبی و دووری و ژانی جەرگبڕی لەدەست دانی ئازیزان و خۆشەویستانی.

کۆچی دوایی مامۆستا هەژار، شەهید و تیرۆرکرانی دوکتور سادق و کۆچی دوایی میرزا عەبدووڵای برای، بەشێک لە ئازارەکانی زێنەب خانم، وەک زۆربەی ژنانی کورد بوو.

کۆچکردوو خاتوو زێنەب، ژنێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر بوو و کۆچی دواییان، زامێکی ترە بەسەر جەستەی نیشتمانەوە.

ناوەندی ڕٶژی کورد، وەک ناوەندێکی کوردیی کارا و سەربەخۆ، سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زێنەب شەرەفکەندی، لە سەرجەم کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گشتی و خەڵکی مهاباد و کەس و کاری بەتایبەتی دەکات و هیوامان ئارامیی ڕەوانی کۆچکردوو و سەرساخیی خزم و کەس و کاریەتی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاریکاری وەک ئەرکێکى مرۆڤایەتى
بابەتی دواترکەمپەینی “خێوەتەکانی سێزدەبەدەر” بۆ کۆکردنەوەی خێوەت بۆ کرماشان لە مهاباد دەستی بەکار کرد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان