که‌ماڵ شه‌ریفی رۆژنامه‌نووس و زیندانی سیاسی کورد له گرتووخانه‌ی میناب، له به‌ندێک‌دا به‌ند کراوه که زۆربه‌ی زیندانییه‌کانی ئه‌و به‌نده موعتادن، یان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراون‌و، سه‌ره‌ڕای داوای به‌رده‌وامی که‌ماڵ شه‌ریفی بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندێکی دیکه، به‌ڵام داواکه‌ی تا ئێستا وه‌رنه‌گیراوه.
که‌سێکی نیزیک له بنه‌ماڵه‌ی که‌ماڵ شه‌ریفی ده‌ڵێ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه زۆر له مێژه چاویان به که‌ماڵ نه‌که‌وته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌ودای سه‌قز بۆ میناب نیزیک ٢٥٠٠ کیلۆمیتره‌و به ماشێن ناگه‌نێ‌و بلیتی فڕۆکه‌ش بۆ هه‌ر که‌سه‌و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌نه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ بنه‌ماڵه‌ی که‌ماڵ شه‌ریفی تا ئێستا چه‌ند جار نامه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نووسیوه‌و، داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌ویان بۆ کوردستان کردوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیش به‌و داوایانه نه‌دراوه‌ته‌وه.
که‌ماڵ شه‌ریفی، گیراوی سیاسیی کورد، که له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ١٣٨٦ی هه‌تاوی‌یه‌وه قۆڵبه‌ست‌و زیندانی کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تووشی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی‌یه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک جار چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وتوه‌و دوای مردنی باوکی بۆ سه‌ره‌خۆشیش مه‌ره‌خسییان نه‌دایه.
که‌ماڵی شه‌ریفی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی حوکمی ٣٠ ساڵ زیندان له شوێنێکی دوورخراوه‌ی به سه‌ردا سه‌پاوه. دژایه‌تیكردن له گه‌ل كۆماری ئیسلامی له رێگای چه‌كداری، ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دیموكرات‌و تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و چه‌ند تاوانه‌ن که له دژی که‌ماڵ شه‌ریفی ڕیز کراون.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زیندانی میناب: به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی میناب ڕێگری له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی که‌ماڵ شه‌ریفی ده‌که‌ن