بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
وتووێژی بەردەست، وتووێژی ڕۆژی کوردە لەگەڵ ئیسماعیل زوورمەند، مامۆستای پێشووی زانکۆ و قوتابخانە و چالاکی سیاسی – مەدەنی یە.
ڕۆژی کورد: هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمان و خیبره‌گانی ئێران له چ به‌ستێن و هه‌لومه‌رجێكی سیاسی دا به‌ڕێوه ده‌چێ؟
زوورمەند: هه‌ڵبژاردنی پارلمان و خیبره‌گانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له کاتێک دا به‌رێوه‌ده‌چێ که ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دوای شکست و تێچوویه‌کی یه‌کجار زۆر بۆ به‌رنامه ناوه‌کێکه‌ی (هه‌ر چه‌ند که خۆی به براوه‌ی ده‌زانێ) تا راده‌یه‌ک توانیوێتی له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه پێوه‌ندییه‌کانی ئاسایی کاته‌وه به‌ڵام له ئاستی نێوخۆیی دا هه‌ر وه‌ک پێشتر له زۆربه‌ی بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌و په‌ری ناله‌باری و داڕماوی دایه. هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه دا پێویستی به به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵک و له هه‌مان کاتدا هێمنانه هه‌یه تا به وته‌ی خۆی به دنیای ده‌ره‌وه نیشان بدا که ئه‌و ڕژیمه مه‌شرووعییه‌ت و بوونی خۆی له خه‌ڵک وه‌رگرتوو و خه‌ڵک پشتیوانی ئه‌و ڕژیمه‌ن.
باردۆخی ئێستاکه‌ی ئێران وه‌بیر سه‌رده‌می ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاویمان دێنێته‌وه. له ساڵی ١٣٧٦ هه‌تاویدا دوای ئه‌وه‌ی که ڕژیمی کۆماری به هۆ‌ی ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی ته‌واو له جیهان دا ته‌ریت که‌وتبووه و زۆربه‌ی وڵاته‌کان سه‌فیره‌کانی خۆیان له ئێران بانگهێیشت کردبووه، “محه‌ممه‌د خاتمی” هاته سه‌ر کار و به هێندێک باس که یه‌ک له‌وان ئاخافتنی نێوان ته‌مه‌دونه‌کان “گفتگوی تمدنها” بوو توانی پێوه‌ندی ئێران له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه باشتر کا و له نێوخۆش دا به ئیستلاح هێندێک فه‌زا کۆمه‌ڵگا بگۆرێ که بینیمان چۆن بوو و دوایی چی لێکه‌وته که لێره‌دا جێگای باسی نییه.
باردۆخی هێستاکه‌ی ئێرانیش وه‌بیر ئه‌و سه‌رده‌مان دێنێته‌وه. دوای ١٢ ساڵ موناقشه‌ی ناو‌کی و ئه‌و هه‌موو بایکوته ئابوورییه و په‌راوێزبوونی ئێران “حه‌سه‌ن ڕووحانی” دێته سه‌ر کار و ئه‌ورۆکه ده‌بینین هه‌ر ڕۆژێ وڵاتێک بۆ پێوه‌ندی سیاسی و ئابووری روو له ئێران ده‌کا و هێندێکێش رووحانی بۆ وڵاته‌که‌یان به شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشت ده‌که‌ن به‌ڵام له ناوخۆدا فه‌زا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پێشووتر جیاوازی نییه و بگره خراپتریش بووه.
ڕۆژی کورد:سیاسه‌تی باڵه جۆربه‌جۆره‌كانی ڕژیم له‌و پێوه‌ندییه دا چۆنه؟
زوورمەند: باڵه جۆراوجۆره‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر یه‌ک به شێویه‌ک خه‌ریکی گه‌رم و گورکردنی بانگه‌شه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردنن. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سه‌رده‌مێکه به باشی بۆ‌ی ده‌رکه‌وتووه که ته‌نیا به یه‌ک شێوه و مێتۆد ناتوانی درێژه به ته‌مه‌نی نگریسی خۆی بدا هه‌ر بۆیه بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و دڕێژکردنی ته‌مه‌نی خۆی و که‌لێن و دووبه‌ره‌کی نێوان ئۆپۆزیسیونی و چالاکانی سیاسی دژبه‌ری له ده‌ره‌وه ئێران، باڵی جۆراوجۆری له ناوخۆدا پێک هێناوه که ئێستاشی له گه‌ڵ بێت هیچیان خاوه‌ن پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و پێشکه‌وتوو بۆ گه‌شه کۆمه‌ڵگای ئێران نین. ئه‌گه‌ر خاتمی له ساڵی ١٣٧٦ هه‌تاوی دا باڵێکی به ناو “ئیسلاحات” له ئێران پێک‌هینا ئه‌وه ئه‌ورۆ “حه‌سه‌ن رووحانی” نوێنه‌رایه‌تی باڵێکی دیکه به ناو “میانه‌ره‌وی” ده‌کا. سه‌رجه‌م باڵ و لق و پۆکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی یه‌ک له یه‌کتر دڵسۆزتر و هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه‌ک کار بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی و به ئیستلاح دروست جێبه‌جێ‌کردنی یاسای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن. ڕژیمێک و یاسا و رێسایه‌ک که نزیک به چوار ده‌یه له بواره‌کانی جۆراوجۆر دا کۆماڵگای فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران ده‌چه‌و‌سێنێته‌وه و پێشێل کردنی سه‌رجه‌م مافه‌کانی ئینسانییه.
پیویسته لێره‌دا ئاماژه به رۆڵی “محه‌ممه‌د خاتمی” سوپاپ ئیتمینانه‌که‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بکه‌م. له به ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوو بۆ سه‌رۆکۆماری ئێران “مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نژاد” که کۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی له دنیا ته‌ریت کردبوو و له ناوخۆش دا خه‌ڵک به ته‌واوی له هه‌موو بواره‌کان دا ناره‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به ڕژیم هه‌بوو و شیمانه ده‌کرا که خه‌ڵک له‌و به ناو هه‌ڵبژاردنه دا به‌شداری نه‌که‌ن، به‌ڵام له رۆژانی کۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن “خاتمی” ئه‌گه‌رچی ڕژیم باس له‌وه ده‌کا که ده‌نگ و ره‌ڕنگی قه‌دغه کراوه، به‌ڵام له لێدوانێک دا خه‌ڵکی بۆ هه‌ڵبژاردن هان دا و پشگیری خۆی بۆ “حه‌سه‌ن رووحانی” ده‌ربڕی و ئه‌وه بۆ هۆ‌ی ئه‌وه که “حه‌سه‌ن رووحانی” بێته سه‌رکار. هێستاکه‌ش و سه‌ره‌ڕای که ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی به ئیستلاح کاندیده به ناو “ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌کان” رد کراونه‌ته‌وه و مافی به‌شداریان له‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه دا نییه به جێی هه‌ڵوێستی و ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی جیدی، له چه‌ند رۆژی رابردوو دا له لێدوانێکی دیکه دا خه‌ڵکی بۆ هه‌ڵبژاردن پارلمان و خیبره‌گانی ئێران بانگهیشت کردبوو و به دروشمی بێ‌بنه‌ما داوا له خه‌ڵک ده‌کا که له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بکه‌ن.
ڕۆژی کورد: ڵێكدانه‌وه و ڕوانینی خه‌ڵك بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چۆنه؟
زوورمەند: چونکه له ئێران دا میدیا و ڕاگەیاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ده‌ربڕینی بیروڕا دا سه‌ربه‌ست نین ناتوانین لێره‌را قه‌زوات بکه‌ین رۆانینی خه‌ڵک بۆ ئه‌م به ناو هه‌ڵبژارنه چۆنه، به‌ڵام خه‌ڵک له ئێران دا به دوو گرووپ دابه‌ش بوون. یه‌کیان ئه‌وانه که پله و پایه (مامۆستا، کارمه‌ند و…) و یا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک مووچه‌خۆری (کومیته‌ی ئیمداد، بێهزیستی) و یا سه‌ر به ڕژیمن و ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ش به پێچه‌وانه ئه‌وه‌ی دیکه‌ی یانی له هیج شوێنێک یا جێگایه‌ک مووچه خۆری ڕژیم نین. ڕژیم به باشی ده‌توانێ گرووپی ئه‌وه‌ل به شێوه‌ی جۆراوجۆر له هه‌ڵبژاردن دا به‌شدار بکا که لێردا جێگای باسی نییه و گرووپه‌که‌ی دیکه‌ش زۆریان بۆ گرینگ نییه به‌شداری بکه‌ن یا نا.
پێویسته لێره‌دا ئاماژه به کاری کۆمه‌ڵێک NGO و رێکخراوی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ له ئێرانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بکه‌م که له ئه‌ساس دا کار و چاڵاکیان بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئاگاهی و وشیاری خه‌ڵکه و بینیومانه که له بارودۆخێکی زۆر ئه‌سته‌م و دژوار دا و له ژێر چاوه‌دێری ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیکان دا درێژه به کار چاڵاکیان ده‌ده‌ن به‌شداری ئه‌وان به مانای لایه‌نگری له ڕژیم نییه و و ئه‌وانه بۆ درێژه‌دان به کار و چاڵاکیان له داهاتوودا مه‌جبوورن به شێوازی جۆراوجۆر به‌شدار بن.
ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه له سیستم و پێکهاته سه‌ره‌ڕۆ و فاشیسته‌کان و یه‌ک له‌وان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خه‌ڵک له زۆربه‌ی بۆنه و ڕێ و ڕەسمەکان و یه‌ک له‌وان ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ی که هه‌ر چه‌ن ساڵێک به‌رێوه ده‌چێ به ناچاری به‌شداری ده‌که‌ن و له پێش هه‌ڵبژاردنیشدا به هێندێک پروپاگه‌نده به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ له نێو خه‌ڵک دا ناچار به به‌شداریان ده‌کا که به داخه‌وه بینیومانه خه‌ڵک فریوی ئه‌و پرپاگه‌نده درۆیین و بێ‌بنه‌مایانه ده‌خۆن. هه‌ر به پێیه و به بۆچوونی من له‌وه‌ها پێکهاته‌یه‌کدا به‌شداری خه‌ڵک به مانای مه‌شرووعییه‌ت و ره‌وایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نییه هه‌ر چه‌ند ڕژیم به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌م له ناوخۆ دا و هه‌م له دنیای ده‌ره‌وه پروپاگه‌نده به به‌شداری خه‌ڵک له‌و به ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌کا.
ڕۆژی کورد: ئایا به ڕای ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران دا هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ؟
زوورمەند: بۆ وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره چه‌ندین پرسیاری دیکه دێته ئاراوه که گه‌لۆ له وڵاتێک‌دا ئه‌حزابی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن به‌رنامه و پلانی جۆراوجۆر و نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بوونیان نه‌بێ ده‌توانین بڵێن هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئوپۆزیسیۆن ئیزنی چاڵاکی نه‌بێ ده‌توانین بڵێن هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ؟ ئایا ئه‌گه‌ر له وڵاتێک دا NGO و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ بوونی نه‌بێ و ئه‌وه‌ی که هێستاکه‌ش له ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دا بوونی هه‌یه له ژێر چاوده‌ێری ناوه‌نده ئه‌منییه‌تێکان و به‌ربه‌ستی یه‌کجار زۆر درێژه به کار و چاڵاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن ده‌توانین بڵێن هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ؟ بێ گومان وڵامی سه‌رجه‌م ئه‌م پرسیارانه “نا”یه. چونکه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژاردن ئازاد و دێمۆکرات نییه و له لایه‌کی دیکه‌وه حیزب و ئۆپۆژیسیون به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و ئه‌ورۆیی له ئێران دا بوونی نییه و ئه‌و ئه‌حزابانه که هێستاش له ناوخۆ به ناوی جۆراوجۆر هه‌ن هێجیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک نیین و هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه له بیر و فکری پاراستنی کۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی فه‌قێ دان ناتوانین بڵێن که فه‌زا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ڵبژاردن دا ده‌خوڵقێ. هه‌لومه‌رج بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له دۆخی هه‌ڵبژاردن کاتێک ده‌خوڵقێ که ئه‌حزابی جۆراوجۆر و ئۆپۆزیسیون، به به‌رنامه‌ی تۆکمه و جۆراوجۆر که نۆێنه‌رانی راستقینه‌ی خه‌ڵک بن له کۆمه‌ڵگا دا بوونی هه‌بێت.
ڕۆژی کورد: تاكتیكی بایكۆتی چالاك واته ته‌حریمی فه‌عال چۆن ده‌توانرێ سازمان بدرێ و رێكخستنی بۆ بكرێ؟
زوورمەند: به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم که ئۆ‌پۆزێسیونی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی که زۆرینه‌یان خۆیان به دژبه‌ری ڕژیم ده‌زانن و هه‌ر بۆیه نیشته‌جێی هه‌ندرانن تاکوو هێستا یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بوون و به‌شێکیان خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆریان به‌رامبه‌ر به ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه هه‌یه که ئه‌وه‌ش ده‌توانه کاریگه‌ری نێگێتیو له سه‌ر بایکوتی ئه‌کتیو دابنێ و له ناوخۆش دا که‌ڵێن و دووبه‌ره‌کی له نێون ده‌نگده‌ر و ده‌نگ‌نه‌ده‌ر دانێ. هه‌ر بۆیه ئۆزیسیۆن پێویست بوو که له به‌رامبه‌ر ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه یه‌ک هه‌ڵوێست بان و به شێواز و له رێگای جۆراوجۆر ده‌نگیان به ناوخۆ گه‌یاندبا و خه‌ڵکیان له پیلانه‌کانی ڕژیم ئاگادار کردباوه.
له لایه‌کی دیکه ده‌توانرێ چاڵاکانی بواره جۆراوجۆرکانی سیاسی، مه‌دنی و مافی مرۆڤی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هاوکاری و هاوئاهه‌نگی چالاکانی ناوخۆ و ئه‌حزابی سیاسی که هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردووە له ڕێگای ته‌شکیلاتی نه‌هێنی خۆیانه‌وه بایکۆتی چالاکک ڕێکبخه‌ن و خه‌ڵک وشیار و ئاگا بکه‌نه که له ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه دا به‌شداری نه‌که‌ن.