زاهیدان: ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی 10 زیندانی به‌لووچ

0
640

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری هه‌رانا 10 که‌س زیندانی که‌ چوار ساڵ پێش به‌ تۆمه‌تی ماده‌ سڕ که‌ره‌کانه‌وه‌ له‌ زیندانی زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوبوون، ئه‌و ساڵ له‌ دادگای باڵای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی حکومه‌که‌یان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانیان له‌ ئارا دایه‌.
ئه‌م که‌سانه‌ بریتین له‌: محه‌ممه‌د ئه‌مین عومرزهی، یوسف مه‌زارزهی، رهزا ناروویی، نه‌وشیروان عمرزهی، ناسهر عومرزهی، حوسێن دادوه‌ر، عه‌بدوڵله‌ سه‌لاحزهی،مراد به‌خش به‌لووچی و نه‌بی مزارزهی.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌م 10 که‌سه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌ ماده‌ سرکه‌ره‌کانه‌وه‌ نیه‌ و، ته‌نانه‌ت هیچ شتێک به‌ ناوی ماده‌ سڕکه‌ره‌کانه‌وه‌ به‌ ده‌س ئه‌م که‌سانه‌دا نه‌گیراوه‌، 3 که‌س به‌ ناوه‌کانی: (ابراهیم عمرزهی، خدابخش یارمحمد زهی و خدارحم عمرزهی) که‌ ئازاد کراون ڕایانگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ بێگوناهن و هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌وه کانه‌وه‌ نیه‌.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامی چالاکانی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کاو به‌ تۆمه‌تی ماده‌ی سڕکر له‌ سێداره‌یان ده‌دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئه‌نجامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كه‌یوان كه‌ریمی: ٢٢٣ قامچی، ٦ ساڵ زیندان
بابەتی دواترئه‌فغانستان: خۆپێشاندانێک به‌ درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ چوو

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.