Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان زاراوەی کرمانجی بە وەرگێڕی گووگل (گووگل ترانسلەیتر) زیاد بوو

زاراوەی کرمانجی بە وەرگێڕی گووگل (گووگل ترانسلەیتر) زیاد بوو

0
3259

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گیک تایم، گوگڵ ترانسلەیت ١٣ زمانی نوێی بۆ خزمەتگوزاری وەرگێڕانەکەی زیادکردووە و زاراوەیئ کرمانجی زمانی کوردی بە خەتی لاتین، یەکێکە لەو زمانە زیادکراوانە و لە ئێستادا ئەو دەرفەتە لە وەرگێڕی گووگلدا لە بەردەست دایە.

شایانی باسە کە وەرگێڕی گووگل (گووگل ترانسلەیتر)، گەورەترین سایتی وەرگێڕانی پێشکەوتوویە لە تۆڕی ئینتەرنەتدا.

ئەو زمانانەی کە بە گووگل زیاد ىوون بریتین لە زمانەکانی (ئەمهەریک، کوردی کرمانجی، لەکسمبۆرگی، ساموا، زمانی غیلیکی سكاتلەندی، شۆنا، سیندی، په‌شتۆ، کۆرسیکان، فریزی، قرغستانی، هاوای و خوزا) زمانەکان بە دوو شێوازی ئینگلیزی بۆسەر ١٣ زمانەکە و بەپێچەوانەوە بەردەست دەبن، بەو شێوەیەش ١٢٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا دەتوانن سودمەندبن لەم خزمەتگوزارییە.

دڤێتا کێلمان بەڕێوەبەرێکی باڵای پرۆگرام لە گوگڵ ترانسلەیت ڕایگەیاندووە ”کاتێک لە ئینتەرنێت بەدوای ئەو ملیاران ووشەدا دەگەڕێین کە پێشتر وەرگێڕدراون، ئامێرەکانمان بۆ ناسینی ووردەکاری زیاتر دەگەڕێن لەڕێگای ژمارەیەکی زۆر پێوەری تایبەتەوە، بەو شێوەیەش ئامێرەکانمان دەتوانن فێری زمانەکە ببن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە زمانی (سیندی و پاشتۆ) خزمەت بە دەیان ملیۆن پاکستانی و ئەفغانی دەکات، زمانی ئەمهەریک لەدوای عەرەبی ستانداردەوە زمانێکی گەورەی سامییە و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئیسیۆپیا قسەی پێدەکرێت، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە کوردی کرمانجی دیالێکتی یەکەمی کوردانی عێراقە.

کێلمان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی شووباتی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، وتووشیەتی ”لەکاتێکدا کە دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان نەتوانن زمانێک فراوان بکەن، ئێمە پشت بە ئێوە (ئێوەی بەکارهێنەر) دەبەستین لە کۆمەڵگای وەرگێراندا بۆ هاوکاریکردنی زیاتری زمانەکانی گوگڵ ترانسلەیت و زیادکردن زمانی نوێی زیاتری”.

شایانی باسە کە ئێستا لە رێگای ئەو لینکەی خوارەوە،  بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتێرنێت دەتوانن داواکاری خۆیان بۆ زیاد کردنی زاراوەی سۆرانیی زمانی کوردی تۆمار بکەن.

بۆ دەنگدان بۆ زیاد کردنی زاراوەی سۆرانیی زمانی کوردی لە وەرگێڕی گووگل لێرە کلیک بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودامەزراوەی گالوب: به‌ پێی ڕاپرسییه‌ک: ڕوانگه‌ی ئامریکایه‌کان لە بارەی ئێرانەوە نەگۆڕاوە
بابەتی دواترهه‌ڕه‌شه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌ نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا له‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان