رۆحانی “هه‌نگاوی چواره‌م”ی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام ڕاگه‌یاند

0
528

ڕۆژی كورد :
سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ پێی بڕیارێكی نوێ بۆ ڕیكخراوی ناوه‌كی ئێران، ئه‌مریان ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٦ی نوامبره‌وه‌ “هه‌نگاوی چواره‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام” ده‌ست پێ بكرێت. حه‌سه‌ن رۆحانی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ سبه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ دواوه‌ به‌هێزكردن و پیتاندنی گاز بۆ سانتریفیۆژه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی “فرێدۆ” ده‌ست پێبكات.

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ وتارێكی نوێدا له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ست به‌كاربوونی فه‌رمیی كارگه‌ی “نوأوری ئازادی” باسی له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی چواره‌می به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٦ی نوامبر به‌ دواوه‌ كرد و وتی له‌ ڕۆژی دیاریكراو به‌ دواوه‌ به‌هێزكردنی سانتریفیۆژه‌كان له‌ ڕێگای پیتاندنی گازی سرۆشتییه‌وه‌ بۆ ڕێژه‌یه‌كی هه‌ژماری ١٠٤٤ سانتریفیۆژ له‌ بنكه‌ی ناوه‌كی فرێدۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین. حه‌سه‌ن رۆحانی به‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌سپێكی هه‌نگاوی چواره‌م بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام و به‌ ئاماژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌م ڕاستادا، به‌ ئاشكرا وتی كه‌ چالاكییه‌كانی ئێمه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی دا ده‌بێت.
هاوكات وته‌بێژی “فێدریكۆ مۆگرینی” ڕێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ی نوێیه‌ی ڕژیمی ئێران سه‌باره‌ت به‌ وه‌گڕخستنی سانتریفیۆژه‌ نوێكانی ئێران، داوای له‌ به‌رپرسانی ڕژیمی ئێران كرد له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ و له‌ پێناو به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌ په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام ده‌سته‌به‌ر و به‌ ئه‌مه‌گ بن. له‌ لایه‌كی دیكه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ی ئێران به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه‌ و ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌كوو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام ناوده‌بات. “هایكۆ ماس” هاوكات له‌ گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ و دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ وه‌گڕخستنی سانتریفیۆژه‌ نوێكانی ڕژیمی تاران، هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ و زیادكردنی ڕیژه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆم ی له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه به‌ هه‌نگاوێكی ناپه‌سه‌ند و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبرد و وتیشی كۆماری ئیسلامی به‌م هه‌نگاوه‌ی داهاتووی ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی ئه‌خاته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ و هه‌ر كام له‌م هه‌نگاوانه‌ی تاران له‌ ژێر پێنانی ڕیكه‌وتنی ناوه‌كی به‌رجامه‌ و هاوكات به‌ پێی وته‌كانی هایكۆ ماس ڕژیمی ئێران سانتریفیۆژی زۆر پێشكه‌وتووی به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجامه‌ و دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه‌كان هه‌یه‌.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی له‌ ڕاپۆرتی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردووی خۆی دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئێران له‌ هه‌مبه‌ر پیتاندنی ئۆرانیۆم به‌ هۆی به‌ كار هێنانی سانتریفیۆژه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی و ئه‌و پرۆسه‌ و به‌رنامانه‌ی كه‌ بۆ دابینكردن له‌ سه‌ر ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ له‌م جۆره‌ هه‌یه‌تی، جارێكی دیكه‌ ڕێكه‌وتنی ناوه‌كی له‌ گه‌ڵ هێزه‌ گه‌وره‌كانی دونیا له‌ ژێر پێ ناوه‌ و له‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌. ئه‌م ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هاوكات باسی له‌ دامه‌زراندنی ڕێژه‌یه‌كی نزیك به‌ ٣٠٠ سانتریفیۆژی نوێ كردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبه‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق و ڕاوێژ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان “د. به‌رهه‌م ساڵح” گه‌یشته‌ هه‌ولێر
بابەتی دواترناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا و كه‌ربه‌لا چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.