ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
.
دوای ساڵه‌ها به‌و ئاکامه گه‌شتووم که له قوڵایی کاتی خولقانی کاره‌ساتدا، یان کاتی هه‌ستپێکردن و پێزانینی و هاوکات له‌گه‌ڵ کاره‌سات (کاره‌سات کاتێک ئه‌بێ به کارهســـــات که پی بزانی ده‌نا ئه‌و شته‌ی له مێشکا وێنا نه‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌یه رووی نه‌دابێت، لێم تێده‌گه‌ن؟؟) قه‌ت ناتوانی گۆشه‌یه‌کی بچوکیش له کاره‌ساته‌که بهۆنیه‌وه… بۆیه ئه‌و شێعره‌ی ئێستا وه‌سف ده‌کات به‌یانی ئه‌ینوسم. له باری کاره‌سات که‌م ئه‌کاته‌وه و ره‌هه‌نده‌که‌ی ئه‌گۆڕێ و… ئەزانم وه‌ک چۆن . …
سەرەتا:
قوربانی
دامهچڵهکه
هه‌رکه‌س پێی وایه بهڕەزا
پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ باویلکه هه‌یه
وه‌ک ”بورهانی شه‌ڕ” سه‌رخۆشم ئه‌کا و
پاشان
خوام نامێنێ
نا…
به‌ڵام بۆ دوایین شێعر
ده‌بێ سه‌رجه‌م مناڵه‌کانم
مناڵه سهربزێوهکانم
به‌رمه مه‌سله‌خ
ئینجا خەو…
-جاری وایه نه‌خه‌وتن لەبەرژەوەندی مرۆڤه. هێنده‌ک خه‌ون خه‌وشی وا ده‌خه‌نه هەناوەوە په‌پوله پاییزه ده‌بێته جاسوس و بهڕەزا جه‌لاد. هێنده‌ک خه‌ونیش ئه‌تکا به پێغه‌مبه‌رێکی مه‌زن که سه‌رۆکه و سه‌رۆکایه‌تی ناکا. به‌ڵام من حه‌زم له مرۆڤی واڵا و واڵاتره… باڵا و باڵاتره، ئه‌وه‌ی سه‌رۆک نیه و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کا … وه‌ک هیچ که‌سێک. راستی رۆح…-
ئه‌گه‌ر
هێنده ئیمانت قایمه
به حه‌قیقه‌تی گوڵه مێلاقه و
ریساڵهتی گه‌زیزه
بۆ هێندە سه‌بر ئه‌که‌ی تا سێ‌و پێبگات
ئه‌مه‌ش بورهانێکی دی
سه‌یر که‌ن
پیاوترینی پیاوه‌کان و
خۆشه‌ویستترینی خۆشه‌ویسته‌کان
و
هێنده‌ک شتی دیکه‌ش
چه‌نده بێتاقه‌ته
…
ژنێک ژان ده‌یگرێ
خه‌یاڵی که‌سێک ئاوسه و
بهڕەزا که ته‌نیا به ڕه‌زایه !
بهڕەزا
بڕبڕە پشتی ئاسکه‌کانه
نه زیاتر
ئه‌م شێعره‌ش بن ئامۆزای چیرۆکێکه
له جه‌سته‌ی هیوا…
-تێکه‌ڵاویی گه‌زیزه و رۆژ، رۆژ و رنوو و رنوو و به‌رد، بۆ خولقانی که‌سایه‌تیی که‌س له که‌سی زه‌وی به‌سه، له‌وه زیاتر گه‌ڕانه‌وه تاوانی سه‌رده‌مه. –
ره‌دووکه‌وتنی کانی و زه‌مان و
قهرهچهناخی با
سێکوچکه‌ی خه‌ره‌فانی ئه‌ندێشه‌ن
به‌ڵام هیوا
له دایک بوو…
پاشان:
-به ئه‌سته‌م له دایک بوون پیشه‌ی گه‌وره پیاوانی ”چاخی کاوه”یه، ئه‌سته‌م زینوومان پیشه‌ی گه‌وره پیاوانی سه‌رده‌می پێش ”مونالیزا” بوو، ئه‌سته‌م گه‌وره بوون به‌ڵام به‌ردێکی کرد به پیاو له پاش ”ئێستا مرۆڤ” و پێش ئاوابوون.-
رامێنه!
بهڕەزا چۆن بیر ده‌کاته‌وه؟
به‌ردێک هه‌یه
به نازێک
دهشلهژێ
گاشه‌به‌ردێک قه‌ڵه‌ش ئه‌بات و
ژیان به‌رده‌وامه
ئه‌مه‌م له که‌س نه‌بیستووه
تۆ له منی ببیسه
بهڕەزا قه‌ت بیر ناکاته‌وه
وه‌ک چۆن
دڵ
-له نوسینی ئه‌و چه‌ن ره‌سته‌یه په‌شیمانم، نه‌ده‌بوا کاتێ دیسانه‌وه تێکه‌ڵی کاره‌سات بووم ده‌ستم بۆ نوسین ببردایهت به‌ڵام به لای باوکه‌وه منداڵی ناساخ خۆشه‌ویستتره ئه‌گه‌رچی ئه‌فسوسێکی هه‌میشه‌ییش له دڵیدا گینگڵ بدات به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ئهیژیێنێت. ئه‌بێ مقه‌ستێک بێنم به پێناسهکانمدا… ناکۆکییهکانیشم جێئه‌هێڵم بۆ رێبوار-
ده‌نگێک به‌رده‌وام له ده‌نگا
ناساز
نیگایه‌ک له نیگادا و
خه‌یاڵێک له خه‌یاڵا
گاشه‌به‌رد هێنده نه‌رم ده‌بێته‌وه
بهڕەزا تێیدا ریشه داکوتێ
گاشه به‌ردیش بیر ناکاته‌وه؟؟
-هیوا له گاشه‌به‌ردی پرسی بۆ؟ ئه‌فسونی بزه‌یه‌ک چیای ته‌نی و گه‌یشته ده‌شت. ده‌نکه زیخێکی بن رووبار زریکاندی: ئاخ له هه‌وای لووتکه‌کان. هیوا له بهڕەزای پرسی : بۆ؟
شیوه‌نێک نۆ مانگی ته‌نی و له‌و په‌ڕی ده‌ریاکانه‌وه له دورگه‌یه‌کی پیر خه‌ونێکی کۆن ژیایه‌وه-…
هه‌ڵامه‌تی بیره‌وه‌ری و
هه‌ڵوه‌دای خه‌و…
“هه‌را” مه‌که
به‌ره‌زا ئه‌یهه‌وێ بنوێ
هه‌ڵهاتنی رۆژ
له ئێشی بیره‌وه‌ریه خواکان
که‌م ئه‌کاته‌وه
به مه‌رجێک!
یه‌که‌م تیرێژ
خهوخۆشت پێ بڵێت
نه‌ک رۆژ باش
ئه‌مه‌ش دوایین دڵخۆشی ساڵی نه‌هات
خه‌ونه خۆشه‌کان به‌ڵام
به پێوه
له دایک ئه‌بن…
که
” ئه‌وین
وه‌ک هه‌ناسه کێشان
پێویستی به مژار و
به‌رده‌نگ نییە…”
سێهەم:
هه‌ڵمه‌چۆ…
”سیزیهف”ی تاراوگه
ته‌نیا کاری خۆی ئه‌کا
سه‌رده‌رکردن له سیخه‌ی وشکی سی
بۆ ”ئێمه”ی پێشتر و
”من”ی ئێستا
دوپاته‌ی سه‌فا و مه‌روه نیه
به وه‌همێکی پیرۆزه‌وه
ئێستا دڵنیام
ئه‌و ده‌نکه زیخه‌ی بن رووبار
لە ”سمائیل” تێگەیشتووه
-هیوا ئه‌وه‌نده ده‌نگی ده‌فی لا خۆش بوو که بیبینێ ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌بینرا. جارێکیان ده‌فژه‌نێکی کۆتر باز، کۆڕی زیکریشی له پێش چاو خست –
–
– پێوه‌ندی نێوان گیان و جه‌سته چۆنه؟
-ئه‌وان له یه‌ک دوورن…به‌ڵام سه‌یری قامکه‌کانم که و بیر له زایه‌ڵه‌ی ئه‌م ده‌نگی دهفهش که‌وه… پاشان بڵێ هو.
هیوا له مێژ بوو له کۆڵ هوو ببهوهوه –
که چیا
برینێک ئه‌داته ده‌ست فه‌رامۆشیی روبار
پاش له بیرچوونی کاره‌سات
سه‌ره‌ی وشه واڵاکان
تێکئه‌چێ
ئینجا
له لوتکه‌وه بروسکه ناردن
توشی گومانێکی ئه‌فسوناوی ئه‌بێت
له چه‌شنی
ئه‌وین
له تیره‌ی هیچه‌کان
هیچه گه‌وره‌کان
هیچه هه‌ره گه‌وره‌کان
هیچه هه‌ره گه‌وره سهرهونخونهکان
-هیوا هیچی له ”هیچ” ههڵنهکراندبوو، به ژیانی وشه‌یه‌ک دا چووه‌وه، ”بوون”.
لاپهڕەیهکی رزاو که به ده‌ق کراوی خرابووه درزی نێوان دوو ئاجوری دیوارێک جارێکیان به گوێیدا چرپاندبووی: هه‌رشتێک که ره‌نگه هه‌بێ، ره‌نگه نه‌بێ. هیوا ”بوون”ی نایه گیرفانی و خه‌وت. ئێستا ”هیچ” خه‌ریک بوو جێگای به ”هوو” ته‌نگ ده‌کرد. ”هیچ” ئه‌گه‌ر نابینرێ به‌ڵام به گۆشت و پێست و ئێسک هه‌ستی پێئه‌که‌ی، کاتێک که ”هیچ” نیه بۆ خواردن، هیچ نیه بۆ پۆشین، هیچ نیه بۆ … له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ”هیچ” له ”بوون”دا هه‌مدیسان هه‌ر هیچه بۆ کاتی نه‌بوونی ”بوون”، به‌ڵام ”هیچ” له خۆیدا گه‌وره‌ترین ”بوون”ە، هه‌ره گه‌وره ، هه‌ره گه‌وره و سه‌ره‌ونخوون. ”هیچ ” ده‌سپێکه و کۆتاییشه. له هیچه‌وه بۆ هیچ. له هیچه‌وه … دهفژەنهکه هه‌ر ئهیکوتااااا… –
چاو له گه‌ڕانه‌وه‌ی بهڕەزا که‌ن
به ره‌گی به‌ردا
چۆن هه‌ر هیچ نه‌بێ ژیان به‌رده‌وامه!
چۆن هیچ ناگاته دوا هیچاندن…
چه‌ن هیچێکی خۆشه
گه‌یشتن
چه‌ن هیچێکی مه‌زنە
سه‌فه‌ر
چه‌ن هیچێکی سهرهونخونه
ژیان
…
چوارەم:
-ئه‌وانه‌ی ئه‌یانهه‌وێ بهڕەزا له‌به‌رد جیا بکه‌نه‌وه سێ جۆرن: یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که به خواردنی بهڕهزاکان ئه‌ژین(ئه‌مانه یان تلور ده‌بنه‌وه یان سه‌رده‌که‌ون)، دووه‌م ئه‌وانه‌ی که به‌رده‌کان ده‌تاشن(ئه‌مانه ئامرازیان پێیه و به توانان به‌ڵام به‌رده راسته‌قینه‌کان که له ئاستهنگترین شوێنی چیاکان جێگیرن ، پێش ئه‌وه‌ی بیر له خۆیان بکه‌نه‌وه له بیری مانه‌وه‌ی بهڕەزادان بۆیه بە سانایی نه ده‌شکێن ونه هه‌ڵده‌که‌نرێن) سێهه‌م ئه‌وانه‌ن که بهخیلیدهبهن به خه‌ڵوه‌تی به‌ڕه‌زا و به‌رد (بۆیه هه‌رکامه‌یان لاوازتر ببینن سه‌ر ده‌که‌نه جه‌رگی ، هەر بۆ گاڵتە) ئه‌مانه مهترسیدارترینهکانن به‌ڵام… –
هیوا ئەزانێ
که ”با” کز بێ
هیچ دارستانێک
کوڕنۆشی بۆ نابا
با با-ش بێ
که ئاو هەژار بێ
هیچ گوڵه‌گه‌نمێک
چاوه‌ڕێی ناکا
با ئاویش بێ
که رۆژ لاواز بێ
هیچ گوڵه بهڕۆژهیهک
سه‌ری بۆ هه‌ڵنابڕێ
با رۆژیش بێ
گاشهبهردیش
سوک سوک سوک ئه‌بێت
با گاشهبهردیش بێت
و ده‌رئه‌نجام…
- که‌متیارێکی کڕاوات له مل به گه‌رمی وڵامی سڵاوی هیوای دایه‌وه، هیوا وتی بۆ؟
-توانا و هەبوون و که‌سایه‌تی ئه‌و شته‌یه که ده‌خرێته گیرفان.
ئه‌مه‌ی وتوهیوای به جێهێشت. –
سه‌یره چۆن ده‌مامک
له رووی ئه‌ستێره ئه‌درێ
هه‌روه‌ها
گوڵ و
بۆن و
مه‌مکیش؟
که درۆیه‌کی پیر
بین به بینته‌وه ئه‌نێ
چاویلکەی ”ره‌نگه ئه‌مجاره راست بێ ”
ئه‌که‌یته‌وه چاو و
دیسان
ئێستا
مرۆڤ
…
– دیسان ته‌ریده با به کاکۆڵی رێبوار بزه و هه‌ر به‌و شیوه به شانه‌ی ئاو ته‌نیا و هه‌رمان که بانگ ئه‌کات و تۆ وڵامی بێده‌نگ ئه‌بی و سێبه‌رێکی لیخن له هاوژین بوون له‌گه‌ڵ کێ گرینگ ئه‌مه‌یه که بوون و نه‌بوون هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌بوون و ئه‌گه‌ر ”بوون” منداڵی ”هیچ”ه که‌واته له بوون و وه‌ها بوون هیچێکی چکۆله و په‌ست دێته‌ده‌ر… پێموابێ و ره‌نگه ئه‌مه شێوازێکی نوێی ده‌ربڕین بێت بۆ دهرنهبڕاوهکانی خواوه‌نده پهستهکانی سه‌ر و بن عه‌رز. له رێبواری مه‌گرن که رێگا زاڵمه …-
پێنجەم:
-که سه‌ره‌ی وشه واڵاکان تێک ئه‌چێ، تازه ده‌زانی ئه‌م وشانه قه‌ت واڵا نه‌بوون. ره‌نگه ئه‌گه‌ر رۆژێک شتێکی دیکه‌ش له رێکی ده‌رچێت دیسانه‌وه تازه بزانین که دیسانه‌وه و بۆ هه‌میشه واڵایی چه‌مکێکی خاترجه‌م نیه، وه‌ک چۆن مرۆڤ –
راوه‌سته!
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه خواکان
حه‌ژمه‌تی
حهجمینه
خهرهفاوهکان
و
تاسه بێ ئاسه‌واره‌کان
ناچنه‌وه ماڵێ
سه‌ر هه‌ڵگرتن…
رێگاکان
نا…
ناچنه‌وه ماڵێ
…
به هزرێکی که خۆر ئاوا ده‌بوو
له‌م لا
و هه‌ڵده‌هات له‌و لا
سه‌ره تێکچوو و
واڵایی
نه‌هاته دی
ئه‌ی ئاره‌زووی مه‌حاڵ
ئه‌ی خه‌ونی خوالێخۆشبوو
که‌ی ته‌مه‌نی مێلاقه
گه‌زیزه له پشکوتن
رزگار ئه‌کا!؟
کوا چیا خاوه‌نداری گاشه‌به‌رد ئه‌کا
به پوازێک له دڵدا
بێ پوازێک له دڵدا؟
-هیوا له بن دار به‌ڕوویه‌کی روتاودا دانیشت و پاڵی پێوه‌دا، ”گرنگ ئه‌وه‌یه هێشتا ئه‌توانم دانیشم”.
دار به‌ڕوو پێکه‌نی و گریاش. گریا و پێشکهنی ئه‌وجا گریانی له ئامێزی پێکه‌نین گرت و پاشان باوێشکێکی دا و دیسان چاوی بڕییەوە ئاسۆ. بای ده‌هات با…
هه‌موو شتێک له به‌ستێنی پرسیارێکدا دێته بوون، پرسیاره‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که بوون ده‌سه‌لمێنن، ره‌تی ناکه‌نه‌وه. ئه‌وه چیه؟ بیر له دنیایه‌کی بێ پرسیار بکه‌وه… بیر له‌و هیچه که‌ڵه‌که کراوه بکەوە کە ته‌نیا پرسیارێکی پێویسته بۆ ده‌رچوون له سه‌ره. بۆ واڵا بوون. –
گرنگ ئه‌وه‌یه
گرنگایه‌تی گرێ نه‌خاته گه‌ردنی بهڕەزاوه
گرنگ ئه‌وه‌یه
هیچ گرنگ نیه
جگە لە
هه‌موو شت
جگه له هیچ…
که دڵنیام ئه‌ویش له‌م قوڵکه‌دا
زۆر گرینگ نیه
شەشەم:
-هەمیشە پێویست ناکات ئاگات لەوە بێت کە پێشتر چیت وتووە، جاری واشە هەر لە بیرت نەمابێ باشترە. رابردوو مرۆڤ دەبەستێتەوە، نەک بە خۆیەوە، بە … منەوە –
هیوا بەرەو چیا زریکاندی ئەبێ برۆم… زایەڵەی دەنگ بوو بە پیرەپیاوێکی تووڕە و:
- راوەستە گەنجۆ
ماسییەک دەیەویست دەرباز بیت
لە کەنداوێک
کە بڕیار بوو ببێ بە گڕ
باش لە بیرمە
بوو بە نەوت
منیش کە دەمویست
نیشتمانێک رزگار کەم
یەکەم هەنگاو
براکەم … براکەم
کە شیرین‌ترین تۆڵە بوو
لە بێکەسیدا
بێکەسکوژ کرد
تۆش
کە ئەتهەوێ بڕۆی…
هیوا بەڕەزای وەبیر هاتەوە
- دیسان هەست بە کارەسات ، هاوکات لەگەڵ کارەسات . دەست تێکەڵ کردنی بیر لەگەڵ بیرەوەری.
بریا دەکرا لەگەڵ کارەسات دانیشی و جگەرەیەکی بۆ داگیرسێنی و مەستانە فەلسەفەی بۆ هەڵڕێژی و ئەویش لە روی هەڵنەیەت و هەر بەڵێت بۆ بکا –
- ئەگەر شەوێکم مابێت
هیچ ناکەم
جگە لە ژیان
ئەگەر رۆژێکت مابێ
هیچ ناکەی
جگە لە رۆیشتن
-زایەڵەی پیر پێکەنینی سپاردە دەست با و خزایەوە نیو چیا. ئەوانەی شەوێک لە بنەبەردێکی داوێنی چیا خەوتبیتن ئەزانن ، لەوێ هەر شتێک بۆی هەیە رووبدات-
هیچ دوور نییە
سێبەرێک ماچت کاتەوە
یان سمۆرەیەک عاشقت کات
یان سپیاییەک
بتمرێنێ
چیا
ژیانیشەو و مەرگیشە
بۆیە پێدەشتەکانیان
چۆڵ کرد
زایەڵەکان…
هەناسەیەک مەحکوم
چاوێک مەحکوم
مێشکێک مەحکوم و
دڵێکی تاوانبار…
پێلە هەزار بە هەزار
بە رۆیشتن…
بەڵام مەگەر نابێ زەوی خڕ بێ؟
-زەوی خڕیش بێت ”با” بۆی نییە راوەستێ، ئاو بۆی نییە هەدا بدا و سێ‌و…
ئاخ …
قەتم پێ تاوان نەبوو!
دەنگ دێ…
-هیوا کەسی نەدەدی… دەنگ دەهات… هیوا نەیوێرا. بۆڵە دەهات… هیوا نەوەستا. بالۆرەیەکی بێوەژن باسی دەریای دەکرد… دەمەو ئێوارە بوو.
ئەستێرەیەکی بێ تاقەت بە تاقی ئاسمانەوە نووسا… باوێشکیکیدا و هیوا کەوتە گێژەنی راکشانەوە…-
-ماندوو نیم
بۆ ئاسمان ناڕوانم، تەنیا
هێندەک لە تابووت، یان کفن
یان ئەو بەرگەی
کە بڕیارە لەودا بمرم
دوور کەوتوومەتەوە…
خەو
خەو
حەوتەم:
-خێرایی دوژمنی قەستەسەری بیرەوەری و بیر کردنەوە و بیر هاتنەوەیە. تەنیا خەو ئەگەر دەرفەت بدا… ئەگەر. بۆیە بێخەوی کارەساتە و کاتی خولقانی کارەسات تەنیا وەهمێک هەیە لە هیچ. نە تەنانەت لە پێش کارەساتیش. هیوا ١٢ رۆژ بوو نەخەوتبوو… تەنیا خەونیچکەیەکی بچووک نەبێ لەسەر ڕانی دایکە زەوی لە رۆژی حەوتەما…-
حەوتەمێکیتر
-تیرێژی خۆر وەک دەستێکی خەواڵوو پێش تەواو هەستان شل شل خۆی بە بەرد و خاک و گیا دا ئەدا. بەرەبەیان چاوەڕێی هیچ هیوایەک ناکات. بەیان وەک دەریایەک وایە کە ناخوای هیچ پاپۆڕێک رچاو ناکا. وەک خوایەک کە مرۆڤ… ئەگەر ئافرێنەر بێ… ئەگەر ئافرێنراو بێ… –
زەوی
سەردێڕی کاکەشانیش بێت
تاوانە
گەر دەخیل بە سێبەرییەوە ببەستی
زەمان
گەر بالوکەی باوک مردنیشی بڕیبێ
تاوانە
لەسەر دەستی تۆبە کەی
مرۆڤ
گەر زەمان و زەویش
بەندی کردبێ
تاوانە
واڵایی خەونی لێبستێنی
-ئاه ئەی شەقاوەکانم
چەن پەرتەوازەن و رێگاکان
چەن کورتێکی تەمەن درێژن
ئەوان بە ئەستەم گەورە نەبوون
پێش ئەوەی بچنە ژێر پێستم
هەزاران ساڵ
بەسەریان دا
هەڵکوڕماوم
رێگاکان ئا…
با تەواو بن
لەکەلەسەری مندا…
رێگا
بۆ ژیان
نەک بۆجەدەل
سەفەر
بۆ مرۆڤ
نەک بۆ سەفەر
خەو
بۆ تۆ و
هیوا…
هەر بۆ هیوا