دۆخی ئێستا جیهان لە دەلاقەی ڕۆژنامە و ناوەندە گرنگەکانی جیهان

0
1103

ڕۆژی کورد: لێرەدا ئاوڕێکی خێرا لە سەردێڕ و وتەکانی چەند ڕۆژنامە و هەواڵدەریی گرنگی جیهان و هەروەها چەندین ناوەندی ئاسایشیی جیهانی لەمەڕ دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەدەینەوە. لەو سەردێرانەدا دەکرێ بە وردی، دۆخی ئێستای جیهان، پلانی زلهێزان و داهاتووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بزاندرێ و تاووتوێ بکرێ.

-ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئه‌مریكا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه‌.

– ڕۆژنامه‌ی The Hillی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ موجاهدی خه‌لق و هاوردنه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌ڵۆ توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكا (صقور امريكا) بۆ ناو ئیداره‌ی ترامپ بۆ لێدان و ڕووخاندنی ئێران و ده‌ست و باڵ شكاندنی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

–  كه‌ناڵی دۆچه‌ ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و باوڕه‌ی كه‌ بۆئه‌وه‌ی جیهان به‌ ئاشتی بژێت ده‌بێت ئێران بڕوخێت.

– سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهۆ): سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ترامپ) له‌ ١٢ ئایار له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه‌ و پیلانی تر داڕێژراوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌لاكانی تاران.

– كه‌ناڵی ١٠ی ئیسرائیلی: پێیده‌چێت ئه‌مریكا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌ عێراق له‌ دژی ئێران و میلیشیاكانی هه‌ڵبگیرسێنێت.

– وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: له‌م هه‌فته‌یه‌دا سعودیه‌ بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار چەكی له‌ ئه‌مریكا كڕی.

– ڕۆدی جولیانی یەکێک لە نزیکەکانی ترەمب: ستراتیژیەکانمان لەبارەی ئێرانەوە ھەمان ستراتیژیە کە بووە ھۆی ڕوخانی دیواری بەرلین و کۆتایی یەکێتی سۆڤێت.

-حه‌سه‌ن نه‌قوی وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی ئێران: ئه‌مریكا به‌دانانی جۆن بۆڵتۆن وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی، به‌رنامه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان هه‌یه‌.

-رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى: بۆ لێدانى ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێككه‌وتنى نوێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وڵات كردووه‌ و ئێستاش رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان كردووه‌.

– نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (نیكی هایلی): ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری ئێران ده‌بێته‌وه‌ و ئێستا خه‌ریكی ڕێكه‌وتنین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ی چۆك به‌ ئێران دابنه‌ین و كۆتایی به‌ وڵاتی تیرۆر بهێنین.

-ڕۆژنامه‌كانی عێراق: ئێران سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراقی دیاریكرد ئه‌وه‌ش هادی عامرییه‌، ئێران سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی شیعه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق هادی عامرییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێكی تر بكرێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وكات ئێران به‌چاوی دوژمنایه‌تی ته‌ماشای عێراق ده‌كات.

-سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل (گادی ئه‌یزنكۆت): لەئێستادا مەترسی لەسەر ئاسایشی (تەل ئەبیب) دروستبووە لە سنوورەكانی باكووری ئیسرائیلەوە، واتە له‌لایه‌ن ئێران و سووریا و توركیاوه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌ڵ حزبوڵای لوبنانی له‌ 2018دا رووده‌دات كه‌ زۆر جیاواز ده‌بێت له‌شه‌ڕه‌كانی پێشوتر به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی حزبوڵایه‌ له‌ لوبنان له‌ناوده‌برێت هه‌ر له‌ به‌یروته‌وه‌ تا دواین خاڵی باشوور.

– ڕۆژنامه‌ عه‌ڕه‌بییه‌كان: ئه‌مریكا نایه‌وێت خۆی به‌ سوریاوه‌ سه‌رقاڵ بكات، هه‌ربۆیه‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌ سوریا ته‌سلیم به‌ فه‌ڕه‌نسا كرد كه‌ ئێستا پاریس سه‌رۆكایه‌تی جه‌مسه‌ری ئه‌وروپا ده‌كات و هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئه‌مریكا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ په‌لاماردانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ره‌تاش له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

-ڕۆژنامه‌ توركی و عه‌ره‌بییه‌كان: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندین جار به‌سه‌ر ئێراندا سوڕاونه‌ته‌وه‌ و به‌چڕی چاودێری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

-سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری (حاكم زاملی): فشارێكی زۆری ئه‌مریكا و به‌ریتانیامان له‌سه‌ره‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

-ئاژانسی (بغداد اليوم): عه‌بادی به‌ سه‌ركرده‌ شیعه‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌تی عێراق كه‌وتۆته‌ سه‌ر ئاگری بوركان و هه‌ركات بته‌قێته‌وه‌ شیعه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و كورد و عه‌ره‌بی سوننه‌ به‌هێز ده‌بن، فشاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ ئاگری بوركانه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و ناچارین ڕازی بین.

-وه‌زیری به‌رگری یۆنان (بانۆس كامینۆس): له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، وڵاته‌كه‌ى هێزى زیاتر ده‌باته‌ سه‌ر سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئیسرائیلیش نیگه‌رانن له‌ هه‌ڵوێستی توركیای هاوپه‌یمانی ئێران و ڕووسیا.

-كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری: سعودیه‌ تێچووی شه‌ڕی ئه‌مرێكا دژه‌ به‌ ئێرانی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

-حەیدەر عەبادی: داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و دوور نییه‌ دیسانه‌وه‌ په‌لاماری شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق بده‌نه‌وه‌، كه‌ ئێستا سێگۆشه‌ی مردنیان دروست كردووه‌.

-حه‌یده‌ر عه‌بادی: خۆم بەدوور دەگرم لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هیوادارم ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ناو خاكی عێراق نه‌كرێت.

-حه‌یده‌ر عەبادی: پڕۆژەی دابەشکردنی عێراق کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووترامپ بۆ پوتین: مووشەکی هوشمەند و گەمیە شەڕکەرەکانمان بەڕێوەن، ئامادە بە
بابەتی دواترسادق سارم وەزیری، تێکۆشەری کورد لە وڵاتی سویس کۆچی دوایی کرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.