كه‌ناڵی ئینگلیسی زمانی پرێس تیڤی سه‌ر به ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه دوو كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵپه‌ساردووه تاكوو دۆسیه‌ی ئازاری جینسیی یه‌كێك له بێژه‌ره‌كانی ئه‌و كاناڵهیان له گه‌ڵ تاوتوێ بكرێ
له ماوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا فایلێكی ده‌نگیی به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵه‌كانی پرێس تیڤی به ناوی حه‌مید ره‌زا عیمادی له لایه‌ن شینا شیرانی بێژه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه په‌رده‌ی له سه‌ر ئازاری جینسیی ئه‌و بێژه‌ره له لایه‌ن مودیرهكهیهوه لادا .
شینا شیرانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دا باسی له ڕاستیی ئه‌و فایله ده‌نگیه كردووه و به پێی وته‌كانی ناو ئه‌و فایله ده‌نگیه كه‌سێك كه ده‌وترێ مودیری به‌شی خه‌به‌ری پرێس تیڤیه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای سێكس له شینا شیرانی ده‌كا
مودیری به‌شی خه‌به‌ری پرێس تیڤی به ئاشكرا داوای سێكس له شینا شیرانی ده‌كا و پێیده‌ڵێ، هاوكارانی دیكه‌شم هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌سته‌ی ئێوه جوان و له‌باره و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ” دوێنێ شه‌و كه رازی نه‌بوویت هیچم نه‌كرد، ته‌نیا ده‌ستم له سینگ و سكت داوه”!.
عیمادی له‌و فایله ده‌نگیه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دا، ئه‌و پێشكه‌شكاره ژنه ناچار بكا سیكسی له گه‌ڵ بكا و پێیده‌ڵێ، من هه‌میشه پشتگیری تۆ ده‌كه‌م و ده‌بێ تۆش پاداشتم بده‌یته‌وه.
عیمادی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و فایله ده‌نگییه ئه‌وه‌ی به چه‌واشه‌كاری له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن لایه‌ن كه‌سیك به‌ناوی ” لی جاستین هال” ئاماده‌كراوه و له‌سه‌ر تویته‌ری خاتوو شیرانی دانراوه و پێشتر ئه‌و كاره‌ی بۆ چه‌ند هاوكاری دیكه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌م وتانه‌ی عیمادی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شینا شیروانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێرای پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگییه، رایگه‌یاندووه، نه‌ك هه‌ر به‌رپرسی ژووری هه‌واڵ، به‌ڵكوو به‌رپرسانی دیكه‌ی پرێس تیڤیش به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه لێم نزیك ببنه‌وه و داوای سێسكیان لێكردووم.
شیرانی له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌ڵێت:” سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئهوهان كاتێك هه‌واڵم پێشكه‌ش ده‌كرد به‌رده‌وام تانه‌یان لێم ده‌دا و گیریان به جل و به‌رگم ده‌دا و ته‌نانه‌ت ده‌یانوت ژنێكی ئیسلامی نابێت ئه‌نگوستیله‌ی دیار بێت و جاری واش بووه ده‌ستیان به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا كێشاوه و برژانگهكانمیان ده‌ست لێداوه، بزانن ده‌ستگرده یان نا ،به‌ڵام له‌ولاوه هه‌موویان داوای سێكسیان لێ ده‌كردم و به‌رده‌وام ئازاری جنیسیان داوم”.
عیمادی پێشتر به‌هۆی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی له زیندانییه‌كی سیاسی له زیندانی “ئێڤین” به‌ناوی ” مازیار به‌هاری و بڵاو كردنه‌وه‌ی له پریس تیڤی، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئورووپاوه خرابووه نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌مارۆیان له‌سه‌ره و مافی چوون بۆ هیچ یه‌ك له‌وڵاتانی ئورووپایی نییه و حیسابه بانكییه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.