Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو شوانکارەی کرماشانی و ئیلامی بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین

دوو شوانکارەی کرماشانی و ئیلامی بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین

0
1050

رۆژی کورد: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام، لە دوو روودای جیاجیای تەقینەوەی میندا لاقیان پەڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی دەستی عەباس سەربە ئوستانی ئیلام بووە، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا تووشی ئەو رووداوە بووە.

هەنووکە ئەو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

مانگی 10ساڵی رابردووی زایینیش سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵکی دەشتی عەباس بەناوەکانی نەورۆز خزرجی، دبش حەمیدی و سەبیح حەمیدی لە کاتێکدا بۆ بژیویی ژیان خەریکی کۆکردەوەی پاشماوەی گوللە تۆپ و ئاسنەواڵە بوون، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.

هەروەها رۆژی رابردوو یەکێک لە هاوارچییەکانی ئوستانی کرماشان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بەشێک پە ئەندامانی دیکەی لەشی بە توندی بریندار بوون.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی لەتیف عەلی یارم فالفالوو، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی سوحبەتوڵڵا بووە، لە لە،لەوەڕگەکاندا تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگرووپی هونەری “مەنداک” بە سەرپەرەشتی هونەرمەندی کورد، کەماڵ عەزیزی، شانۆیەکی پێشکەش کرد
بابەتی دواترڕێپێوانی کوردان بۆ بەرگری کردن لە کوردانی یارسان ناڕێک و بێ بەرنامەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان