Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوای هیزەکانی سپا، ئەنجا سرەی کوژرانی هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانە لە سووری

دوای هیزەکانی سپا، ئەنجا سرەی کوژرانی هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانە لە سووری

0
1249

تا ئێستا دەیان هێزی ئێرانی و ئەفغانیی سپای پاسداران لە سووریە و لە بەرگری لە ڕەژیمی بەشار ئەسەد و لەژێر ناوی پارێزەرانی حەرەم، کوژراون.

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار هەواڵی کوژرانی چوار پلەداری ئەرتەشی کۆماریئیسلامی لە سووریە بڵاو بۆوە کە ناوی ٣ کەسیان کە ڕاگەیێندراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:

موحسێن قوتاسلوو، ستوان دووەم و ئەندامی تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران و خەڵکی پاکدەشتی سەر بە شاری تاران، بووە کە یەکەم ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە و لە شەڕ لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی دژبەری ئەسەد کوژراوە.

تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران بە “کڵاو کەسکەکان”یش بەناوبانگ و ناسراون.

موجتەبا زولفەقارنەسەب، سەرۆکی ڕوکنی دووەمی تیپی ٤٥ی تەکاوەری شووشتەر، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە.

موجتەبا یەدووڵاهی سێیەمین ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە کوژراوە و تا ئێستا زانیاری لەمەڕ ناسنامەی ئەو کەسە بلاو نەبۆتەوەو بەڵام دەگوترێ ئەندامی تیپی دووەمی تەکاوەران کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە.

ڕێکەوتی ٥ی ئاوریل (١٧ی خاکەلێوە)، هەواڵدەریی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمیر عەلی ئاراستە، جێگیر کاروباری ڕێکخستنی هێزە ویشکانییەکانی ئەرتەش، ئامادەبوون و جێگیر بوونی هێزە تایبەتییەکانی تیپی ٦٥ی هەوابۆرد کە بەشێکە لە هێزە ویشکانییەکەی ئەرترشی ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی: “ئێمە تیپی ٦٥ و یەگانگەلی تریشمان وەک راوێژکات، ناردۆتە سووریە و ئەو ناردنە تایبەت بە تیپی ٦٥ی تەکاوەر نیە و ئێستا ڕاوێژکارانی تیپی ٦٥ لە سووریە ئامادەن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووباکووری کوردستان: تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی سەربازی تورکیە لە دیاربەکر رووی دا
بابەتی دواتریەکێتی ئورووپا: پێداچوونەوەی (تحریمەکان) لە سەر ٨٢ دەسەڵاتداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان