Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور دواى خەندەق لێدان قەڵاى سەربازى لە سەر سنورى نێوان کوردستان و عێراق...

دواى خەندەق لێدان قەڵاى سەربازى لە سەر سنورى نێوان کوردستان و عێراق دروست دەکرێت

0
940

لە دواى لێدانى خەندەقێکى گەورە کە هەر لە رەبیعەوە تا دەگاتە خانەقین  کە لە زۆر شوێن تەواو بوە وەکو یەکەمین هەنگاوى دەست نیشانى کردنى سنورى نێوان کوردستان وعێراق  ئێستاش لایەنە سەربازیەکانى حکومەتى هەریمى کوردستان باس لە دروست کردنى قەڵاى سەربازى لە سەر ئەو خەندەقەوە بە درێژاى سنور دەکەن.

لەوبارەوە عەگید تەها تیمارى فەرماندەى فریاکەوتن و بەرگرى لە ناوچەى تەللوەردى کەرکوک ڕایگەیاند “هێزى پێشمەرگە بەدرێژایى ناوچە سنوریەكانى هەرێمی كوردستان  قەڵاى سەربازى لەسەر سەنگەرەكانى درووست دەكات”.

هەوروەکو لە ئامانجى دروست کردنى خەندەقیش پێش تر گوترابوو کە ئامانج لەو چالاکیە سەربازىە پاراستنى سنورى هەڕێمى کوردستان و بەرگرى کردن لە هەر هێرشەکى تیروریستى یا هەر گروپیکى تر بۆ سەر خاکی کوردستان دەبیت.

هەروەها عەمید روكن هەورامان محەمەد، جێگرى فەرماندەى هێزەكانى پشتیوانى دووى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند: “هێزى پێشمەرگە لەنێوان هەر كیلۆمەترێكدا لەناوچە سنووریەكان قەڵایەكى سەربازى درووست دەكات و ، لەو قەڵایەوە چاودێرى سەر سنورى هەرێم دەكات”.

شایانى باسە لێدانى خەندەق و دواتر دروست کردنى قەلاى سەربازى  بە ئاشکرا هەوڵى دەست نیشانکردنى سنورى نێوان کوردستان و عێراق دەکرێت کە بە یەکەمین هەنگاو بەر لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆى کوردستان دەزانرێت . چونکو بەر لە هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمى کوردستان سەرۆکى هەریم بەرێز مەسعود بارزانى داواى لە پەرڵەمانى کوردستان کردبوو ئامادە کارى بۆ ڕیفراندۆم بکریت کە بە هێرشی داعش بۆ سەر هەریمى کوردستان ئەو هەنگاوە دوا کەوت دەست نیشان کردن و پاراستنى بە هێزى سنورەکان لەو سۆنگەیەوە وەکو یەکەمین هەنگاو دەبینرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکێکی سیاسی-مەدەنی کوردستانی خۆرهەڵات لەبەر گوشاری ئیتلاعات وڵاتی بەجێهێشت
بابەتی دواترلە ماوەى یەک حەفتە ئاگر بەستى سوریە ٦٧٨ کەس ژیانیان لە دەست داوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان