ئه‌حمه‌دی شێخ زاده مشاویری نوێنه‌رایه‌تی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به تۆمه‌تی ڕشوه و کاری نایاسایی له لایه‌ن دادگایه‌کی ئامریکاوه سێ حه‌وتوو له‌مه‌وپێش حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به سه‌ر دا سه‌پێندراو و، ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
دادگای فیدراڵی ئامریکا له بروکلین، دوای به‌رگری کردنی وه‌کیلی شێخ زاده، به وه‌سیقه‌ی 3 میلیون دۆلاری ناوبراوی له هاتووچۆ کردن بۆ ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی ڕێژیم له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کان قه‌ده‌غه کرد.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری ڕوێتێرز، شێخ زاده سێ حه‌وتوو له‌مه‌و به‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کراو، دوای لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ناوبراو تۆمه‌ته‌کانی ڕه‌د کرده‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌کانی دادگا، ناوبراو پاره‌یه‌کی زۆری له یه‌کێک له کارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێژیم وه‌رده‌گرت و ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌خسته سه‌ر حیسابی سیتی بانکه‌وه.
به پێی وته‌کانی دادگا، شیخ زاده دواتر ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرت و له گه‌ڵ دوو شیرکه‌تی ئامریکایی که هه‌ر دۆکیان به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی (تحریم) کرابوون.
به پێی بڕیاره‌کانی دادگا، زیاتر له 800 هه‌زار دۆلاری شێخ زاده له لایه‌ن بڕیاری دادگاوه ده‌ستی به سه‌ر دا گیراوه‌و، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه به هه‌موو تواناوه پارێزه‌ری له خۆم ده‌که‌م.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی مشاویری نوێنه‌رایه‌تی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان