Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 که‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 که‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌له‌ شاری سه‌قز

0
864

مەئموورانی ئەمنیەتی لە شاری سەقز هەوڵی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد دەدەن و لەو پەیوەندییەدا، ٨ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.
شوناسی یەکێک لە و ٨ هاووڵاتییە کوردە بە “نادر” ڕاگەیەندراوە.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند؛ “سەر لە ئێوارەی دوێنێ هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی چەند هاووڵاتی لە گەڕەکی شاناز و هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەو ٨ کەسەیان دا.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو کە، ئەو ٨ کەسە تەمەنیان کەمتر لە ٣٥ ساڵە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەدا ڕاگەیاند؛ “ئەو ٨ هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون”.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

دەستبەسەر کردنی ئەو ٨ کەسە لە شاری سەقز، هاوکاتە لەگەڵ بارودۆخی ناسەقامگیری ئەو شارە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ٧ی ڕەشەممەدا کە زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، سیاسەتی بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنەیان لەپێش گرتووە.

دوێنێ بەرەی یەکگرتووی کورد کە ڕێکخراوێکی سیاسی _ مەدەنی لە نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بە پشت‏بەستن بە ڕەت کردنەوەی بەربڵاوی شیاوییەکان، بەتایبەتی بەربژێرە نزیکەکان لەو بەرەیە، بەشداری کردن یان نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی خستە ئەستۆی خەڵک و لە دانی هەر چەشنە لێدوان و ڕادەڕبڕێنی ڕاستەوخۆ خۆی بوارد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان: زیاتر لە ٨ مانگە دوو چالاکی سیاسی بەلووچ له‌ زیندان دا ڕاگیراون
بابەتی دواتربانەییەکان بە ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەوە بەخێرهاتنی یەکەم ڕۆژنامەی شارەکەیان کرد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان