Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران داوای مەسعوود کوردپوور بۆ گەڕانەوە سەر پیشەی مامۆستایەتی ڕەت کرایەوە

داوای مەسعوود کوردپوور بۆ گەڕانەوە سەر پیشەی مامۆستایەتی ڕەت کرایەوە

0
1319

وەزارەتی پەروەردە و بارھێنانی ئێران بە بڕیارێک دژایەتیی خۆی بۆ گەڕانەوەسەرکاری مەسعوود کوردپوور، مامۆستای پێشووی قوتابخانە و ڕۆژنامەوانی مافی مرۆڤی کورد، دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە  داوای مەسعوود کوردپوور مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەکانی بۆکان و مەھاباد بۆ گەڕانەوە بۆ سەر پیشەی مامۆستایەتی، لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بە فەرمی ڕەت کراوەتەوە.

مەسعوود کوردپوور ٢٤ی خەزەڵوەڕی ئەمساڵ داوای گەڕانەوە سەر کاری لەلایەن نوێنەری وەزیری پەروەردە و فێرکردنەوە بۆ ده‌فته‌ری کاروباری مه‌جلیس ناردبوو.

 ئەو مامۆستا و رۆژنامەنووسە کوردە، لە کاتی دەستبەسەرکردن و بە پێی حوکمی دادگا، سزای کڕینەوەی (باز خرید) ی زۆرەملی کارەکەی، لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارھێنانەوە بەسەردا سەپێندرا و لە هەر ساڵێک مامۆستایەتی تەنیا ٤٥ ڕۆژی کاریی بۆ ئەژمار کراە.
لە نامەی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی ھاوئاھەنگیی لێژنەکانی بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ئیدارییەکان، کە لەلایەن ماڵپەڕی “سخن معلم”ـەوە بڵاو کراوەتەوە، ھاتووە کە داواکاریی مەسعوود کوردپوور پێشتر لەلایەن دادگای سەرەتایی و پێداچوونەوەی دیوانی دادپەروەریی ئیداریی وەزیرەوە ڕەت کراوەتەوە.
داواکاریی ئەو مامۆستایە بۆ گەڕانەوەی بۆ وانەکانی خوێندن، پاڵپشتیی چالاکانی مەدەنی و فەرھەنگیی کوردستان و ھەروەھا چەندین نوێنەری کوردی مه‌جلیسی بەدواوە بووە.

شایانی ئاماژەیە کە مەسعوود کوردپوور رێکەوتی ٧ – ٣ -٢٠١٣، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەھابادەوە دەستبەسەر کراوە و لە دادگای سەرەتاییدا، بە تاوانی “کۆبوونەوە و ھاودەستی کردن دژ بە حکوومەتی ئێران” بە ٣ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەت” بە ٦ مانگ زیندان و سەرجەم بە ٣ ساڵ و نیو زیندان حوکم درا، کە لە کۆتاییدا، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، کۆی ماوەکەی بۆ ٣ ساڵ کەم کردەوە.

ئەو مامۆستا و چالاکە مەدەنییەی کوردەی شاری بۆکان و هەواڵنێری ئاژانسی موکریان، ٢٢ی مانگی سەرماوەز (سەرەتای ساڵی ٢٠١٥) لە زیندان ئازاد کرا…

مەسعوود و خوسرەو کوردپوور دوو برای ڕۆژنامەوانی خۆرهەڵاتی کوردستان و بەڕێوەبەری ئاژانسی موکریانن کە بە هۆی چالاکییەکانیان لە بواری مافی مرۆڤدا، چەند جار دەست بەسەر و زیندانی کراون و مەسعوود کوردپوور لە پیشەی مامۆستایەتی دوود خراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە عێراق تەنیا کوردەکان کاندیدى خەڵاتى نوبێلن
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی،کۆتێزی ئیسلامی شاهەنشاهی و تێرۆریزم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان