کوردستانی ڕۆژئاوا، گچکەترین بەشی کوردستانی دابەشکراو کە دەگترێ ٣ ملیۆن کەس جەماوەی هەیە. ئەو بەشە لە کوردستان لە خاوەنی ڕێبەر و زانا و ڕووناک‌بیری گەورەیە و لە هەمان کاتدا چەندین حیزبی لە

خۆگرتووە، ئێستا و بە شەڕی ناوخۆیی سووریا لە نزیک بە ٤ ساڵی ڕابردوودا، بەرەو چارەنووسێکی تر ڕۆیشتووە کە تا ئێستاشی لەگەڵدابێ لە هیچ کەس دیار نیە.
لە ئێستادا ئەو پارچە لە کوردستان بە دەست هێزەکانی (ی پ گ)ـەوەیە و کۆنترۆڵ و ئیدارە دەکرێ، ی پ گ، لقێکە لە پ ک ک و بەپێیە سیاسەتەکانی و شێوەی چوونی لە ناو میحوەر و بلۆک بەندییەکان و هەروەها داواکارییەکانی، دژبەر و یاری خۆی هەیە و هەر کام بە شێوەیەک شرۆڤەی دەکەن.
سیستەمی بەڕێوەبەری کوردستانی ڕۆژئاوا تا ڕۆژی بەر لە دووهەمین دانیشتنی ژنێڤ، سیستەمی کانتۆنی بوو، سیستەمێک کە بڕیار بوو پەرەی پێ بدرێت بۆ پارچەکانی تر و هەوڵدرا شنگال و هەورامانیش بکرێنە کانتۆن و جار نا جارێک دەنگۆی بە کانتۆنی کردنی سلێمانیش دەهاتە گوێ، لێ ئەو سیستەمە لە ئێستادا بۆتە فیدرالی کە ئەوەش تەنانەت لە ڕوانگەی نەیارانی سیاسەتەکانی پ ک کاشەوە خالێکی وەرچەڕخانە، بەڵام هێشتاش هەندێ پرسیاری وڵام نەدراوە لە ئارادایە، یەکیان نەبوونی وشەی کوردستان و سڕیبەوەی ئەو ناوە لە ناوی فیدرالیی ڕاگەیێندراودا و دوای ئەوە شێوازی پەیوەندی لەگەڵ ناوەند.
شیاوی ئاماژەیە کە ڕاگەیاندنی ئەو فیدرالییە، دژکردەوەی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە و تەنانەت ڕووسیا ڕایگەیاند کە ی پ پ گ، بە تەنیا ناتوانێ فیدرالی ڕابگەیێنێ و ئەمریکاش دژایەتی خۆی کرد ئەوە جیا لە دانیشتنە بەپەلە و سەردانە زوو و بەلەزەکەی محەممەد جەواد زەریف، وەزری کاروباری دەرەوەی ئێرانە بۆ تورکیە.
بۆ اتووتوێ کردنی ئەو باسە، ڕۆژی کورد وتووێژێکی لەگەڵ بەرێز، پەرویز ڕەحیم قادر، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی هەولێر ئەنجام داوە.
ڕۆژی کورد: گۆڕینی شێوە بەڕێوەبەری لە کانتۆن بۆ ڕۆژئاوا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
پەرویز ڕەحیم : هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی- ئیداری كه سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بداته كورد له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و دلخۆشكهرانهیه. ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆرانكاریه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت و بۆ زیاتر یه‌كگرتوویی و به‌هێز بوونی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد و هێزه‌كانی كورد بێت، ئه‌وه پێم وایه زۆر به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی كورد و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه و ناسنامه ژێرده‌سته و په‌راوێز خراوهكانه.
هه‌رچه‌نده من له چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و نووسین دا پێشووتر ئاماژه‌م به‌وه دابوو كه سیسته‌می سه‌ربه‌خۆیی سنوورداری سیاسی – ئابووری(بێجگه له ده‌وله‌تبوون له‌م قۆناغه‌دا بۆ رۆژئاوا) وه‌كوو خۆبه‌رێوه‌به‌ری له ژێر ناونیشانی “كانتۆن” بۆ دۆخی كورد له رۆژئاوا و به‌گشتی دۆخی ئێستای ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گونجاو نییه.
ڕۆژی کورد: ئەو گۆڕانکارییە بە پەلە و بێ ئامادەسازی و ڕووسیەش دەڵی کورد ناتوانن بە تەنیا ڕایبگەیێنن، ئێوە ڕاتان چیە؟
پەرویز ڕەحیم: هه‌ر چه‌نده رووسیا چه‌ندین لێدوان و هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌كی له سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌بووه، به‌ڵام پێم وانییه پێویست بكات كورد ئیزن له كه‌س وه‌ربگریت بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆری به‌رێوه‌به‌ری و سیسته‌می سیاسی خۆی به‌تایبه‌ت له بواری ناوخۆییدا و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێت خۆی بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات هه‌رچه‌نده ئه‌وه ره‌ها نییه و گرێدراوی چه‌ندین فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه و به‌گشتی پابه‌نده به هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی ده‌وڵه‌ت و هاوسه‌نگی هێز یا تێكچوونی هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ڕۆژی کورد: فیدرالیزم یان جوغرافیاییە یان نەتەوەیی، ئەوە دوو شێوەی بەرچاون، بەڵام لە ڕۆژئاوا جۆرەکەی دیار نیە و بەشێک لە کاربەدەستانیش دەڵێن ئەوە فیدرالییەکی کوردی نییە و عەرەبیشی تێدا، لە هەمان کاتیش‌دا ناوەکەشی وشەی کوردستانی لەگەڵ نیە، ئێوە ئەوە چۆن دەبینن؟
پەرویز ڕەحیم: ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی تێدایه یان كریستیان و نه‌ته‌وه و ئایینی تر، نه‌ك كێشه نییه به‌ڵكوو ئه‌وه خاڵی به‌هێزه بۆ هه‌ر جوگرافیایه‌كی سیاسی و سیسته‌میكی سیاسی خۆبه‌رێوه‌به‌ری و فیدراڵیزمیك. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناوه‌كه‌ی كورد و كوردستانی تێدا نییه ده‌توانێت هه‌م ئه‌رێنی بێت(له رووی ره‌چاوكردنی هه‌ستیاری كات و شوینه‌وه) هه‌م نه‌رێنی بیت( ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه له بنه‌ره‌تدا پرۆژه‌یه‌كی كوردی- نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام دیموكراتیك، نه‌بێت). بۆیه ده‌بێت چاوه‌روان بین بۆ ئه‌وه‌ی پاش شه‌ش مانگه‌كه و دارشتنی بنه‌ماكان و پێكهاته‌ی ئه‌م فیدراڵییه( له رووی سیاسی و ئیداریه‌وه) و پاشان بریاری له‌سه‌ر بده‌ین. ئه‌و كاته ده‌زانیین كه ئه‌وه به پێی گۆرانكارییه‌كان و تیگه‌یشتنی كورد له هه‌لومه‌رجه‌كه، وه‌رچه‌رخانی هزری بووه( له كانتۆنهوه بۆ فیدراڵیزم) یاخود ته‌نیا ئه‌كتێكی رووكه‌شیانه و كاتی یاخود له ژێركاریگه‌ری ئه‌جێندای ئه‌كته‌رێكی ناوچه‌یی.
ڕۆژی کورد: بە سەرنجدان بە گرێدراوی هەرێمی فیدرال لە ڕووی ئابوورییەوە بە ناوەند، ئێستا و ڕاگەیاندنی ئەو شێوە فیدرالییە چۆنە؟
پەرویز ڕەحیم: بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر باس لە داھات بکەین ئەوە لە دوو سەرچاوە دروست دەبێت:
ا – سەرچاوە سروشتیەکان: سەرچاوە سروشتیەکان بە یەکێک لە سەرچاوەکانی داھات دادەنرێن کە بریتیین لە سامانە سروشتیەکانی وەکو: نەوت، غاز، سامانی کشتوکاڵ، سامانی کانزایی، ئاو و…ھتد. ھەندێک لە دەوڵەتانی فیدراڵی پشت بەسەرچاوە سروشتیەکان دەبەستێن بۆ دابینکردنی داھات بەتایبەتی نەوت و غاز، لەبەر دابەش بوونی ئەو سامانانە بەشێوەیەکی نارێک لە نێوان یەکەپێکھێنەرەکان بۆیە بۆتە ھۆی دروست بوونی بار گرژی لە ناو دەوڵەتە فیدراڵییە.
ب- سەرچاوە ناسروشتیەکان: بریتییە لەو داھاتانەی کە لەسەرچاوە ناسروشتیەکان بەرھەم دێت لەوانە باج، میرانە، گومرگ، داھاتی کاری کۆمپانیاکان و باجی پیشەسازیەکان. داھاتی باجیش لە زۆربەی دەوڵەتە فیدراڵییەکان گرینگ‌ترین جۆری داھاتە.
لەھەموو دەوڵەتە فیدراڵییەکاندا دابەشکردنی ستوونی و ئاسۆیی سامانە نیشتیمانییەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندیی و یەکە فیدراڵییەکاندا ھەیە کە یەکێکە لە پرسە ھەرە کێشەدارەکان. ئەمە ئەوە دەگەیەنآ کە ھیچ دوو فیدراڵییەتێک وەک یەک نین و ناھاوسەنگی ستونی و ئاسۆیی دروست دەبێت.
لە پەیوەندی لەگەڵ یاسا داراییەکانیش چەند جۆر میکانیزم ھەیە: یان دەسەڵاتەکان یەکسانن، واتە ھەم دەوڵەتی فیدراڵ و ھەم ھەرێمەکان لەم بوارەدا دەسەڵاتیان ھەیە، وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. یان بەشی زۆرتری دەسەڵات لەم بوارەدا لایەنی دەوڵەتی فیدراڵە وەک ئوسترالیا. یان ھەرێمەکان لەم بوارەدا دەسەڵاتیان ھەیە وەک کەنەدا.
فیدراڵیزم چه‌ندین شیوه و شێوازی هه‌یه و هیچ فیدراڵیه‌تێك لێك ناچێت و به‌پێی هاوسه‌نگی هیزه‌كانی یه‌كه پێكهینه‌ره‌كان و به‌ستێن و بارودۆخی مێژووی، سیاسی، یاسایی، ئابووری، كه‌لتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و…هتد، جیاوازیان هه‌یه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌رێم یان یه‌كه پێكهینه‌ره‌كانی دا و له‌سه‌ر چه‌ندین پێوه‌ر و بنه‌ما ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌كرین. به دڵنیاییه‌وه ئه‌و فیدراڵیه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی زیاتری هه‌بیت له رووی ئابووریه‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زیاتر له رووی سیاسیه‌وه. به‌ڵام پێم وایه رۆژئاوا له رووی ئابووریه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و هه‌روه‌ها له ئاستی ناوخۆیی كێشه‌ی سیاسی نه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان پته‌و بێت و په‌ره‌یان پێ بدات ئه‌وه ده‌توانێت ئابووریه‌كی به‌هێزی هه‌بێت.
سیستەمی فیدراڵی کاردەکات لەسەر دابەشکردنی ئەرکی سیاسی لە دەوڵەت، دەسەڵاتە گشتیەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی کە تایبەتە بەھەر ھەرێمێک، بەشێوەیەکی ڕوون رێککەوتنی لەسەر دروست دەبێت. لە سیستەمی فیدراڵیدا ئەرکەکان و کاروبارەکانی دەوڵەت بەھۆی سپاردن و دابەشکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەبەشە بچوکەکانی دەوڵەت دەبێتە ھۆی شۆڕبوونەوەی دەسەڵات بە پێچەوانەی سیستەمەکانی ناوەندی. لە سیستەمی فیدراڵیدا بەھاکانی دیموکراسی دەتوانرێت بەشێوەیەکی باشتر بەکاربھێنرێت بۆ نموونە لە رێگەی ھەڵبژاردنی ئازاد حکومەتی ناوەندی و ھەرێمەکان دەرفەت بۆ دانیشتوان دەرەخسێنن کە لەبواری سیاسی‌دا بڕیار بدەن. بۆیە بەم شێوەیەش ھەستی ھاوناسنامەیان دەبێت لەگەلڕ سیستەمی سیاسی دا ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی سیستەمێکی سیاسی سەقامگیری و بەرەوپێش بردنی ئەو سیستەمە.
سیستەمی فیدراڵی باشترین دەستەبەرە بۆ مافەکانی تاک و کۆمەڵ ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاست و دروست پەیڕەو بکرێت، دەبێتە ھۆی وەبەرھێنانی گشت سەرچاوە سروشتی و مرۆییەکانی دەوڵەت، چونکە ھەر ھەرێمێک ھەوڵی وەبەرھێنانی سەرچاوە گرنگەکان دەدات بەمەبەستی پەرەپێدانی ھەرێمەکە لە بواری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
سیستەمی فیدراڵی دادپەروەریەکی زیاتر بەدی دەھێنێت لە دابەشکردنی سامانەکان و بەرێوەبردنیان سەرەڕای ھاندانی بۆ پەرەپێدان و دابین کردنی ئاستێکی باش لە سەقامگیری ئاسایش لە رێگەی بەرێوەبردنی ھەر ھەرێمێک لەلایەن ھاوڵاتیانی ھەرێمەکە خۆی، ئەم سیستەمانە یەک چوارچێوە و شێوەی دیاری کراویان نییە بەڵکو کۆمەڵێک شێوەی جیاوازیان ھەیە، ھەروەھا پشت دەبەستن بە بنەمای جوگرافی، ڕەگەزی، مەزھەبی یان نەتەوەیی، ئەو شێوانە بەپێی سروشت و پێکھاتەی دانیشتوان و بارودۆخی ئابوری و بارودۆخی سیاسی و جوگرافی و مێژوویی دەگۆرێت. زۆربەی ئەو دەوڵەتانەی کە سیستەمی فیدراڵیان پەیڕەوکردووە، کێشەی نەتەوەیی یان ئایینی یان کەلتوریان ھەبووە، وەکو سویسرا، ئەڵمانیا، ھیندستان، بەلجیکا، کەنەدا و …ھتد.
ڕۆژی کورد: زۆر کەس لایان وایە کە ئەوە تەنیا تاکتیکێکی کاتی بووە کە وەک پەیامێک ڕوو بە کۆبوونەوەی ژنێڤ دراوە کە کورد و ی پ گ تێیدا بەشدار نەکرا، ئەگینا مەبەستی سەرەکی فیدرالیزم نیە، لاتوان وایە ئەو گومان و گریمانەیە ڕاست بێ؟
له‌وانه‌یه به‌شێكی بۆ ئه‌و په‌راوێز خستن و ههژمارنهكردنهی كورد له رۆژئاوا وه‌كوو هێزیكی كاریگه‌ر له ئێستا و داهاتووی سوریا بگه‌رێته‌وه گه ئه‌گه‌ر واش بێت پێم وانییه هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، به مه‌جێك ئه‌و كاردانه‌وه‌یه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ بونیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یه‌كگرتوو له رۆژئاوا و كورد له‌و هه‌نگاوه پاشه‌كشه نه‌كات. بۆیه هه‌روه‌كوو ئاماژه‌م پێدا ده‌بێت چاوه‌روان بین بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌م گومانانهراستن یاخود نا. ئه‌گه‌ر راست بوون و كورد پاشه‌كشه‌ی كرد له داواكارییه‌كانی (بۆ نموونه فیدرالیزم) ئه‌وه له بواری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ داهاتوو و پێگه‌ی كورد له سوریا و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كه‌ش شكستێكی قورسه.
ڕۆژی کورد: بە گشتی دۆخی هەنووکەی کورد و سیاسەتەکانی لە ڕۆژئاوا چۆن دەبینن؟
پەرویز ڕەحیم: ده‌رباره‌ی فیدراڵی له رۆژئاوا دا ده‌توانین بڵێین كه لەبەر ئەوەی سیستەمی فیدراڵی سیستەمێکی خوازراو و ئارەزوومەندانەیە و بە ڕەزامەندی لایەنەکان دروست دەبێت، بۆیە ئەگەری مانەوە و سەرکەوتنی زیاترە( له ئه‌گه‌ری رازی بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان) و سیستەمێکە رێگە بە تاقیکردنەوەی دەستوری ھەمە جۆر دەدات و سەرکەوتنی سیستەمێکی دیاریکراو لەھەرێمێک دەبێتە ھۆی پیادەکردنی لە ھەرێمەکانی تر. زۆربەی ئەو دەوڵەتانەی کە سیستەمی فیدراڵییان هه‌یه زۆر سەرکەوتوو بوونە له بواره‌كانی ئاسایش، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ئابووری و سیاسی. لەسەر ئەم بنەمایە چوارچێوەی میتۆدی سیاسی فیدراڵی لەسەر دوو گریمانە دروست دەبێت یان دەبێتە چارەسەرێک بۆ یەکگرتنی کۆمەڵگا دابەشکراوەکان یان دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی گرفتی دەسەڵات لە سیستەمی سیاسی.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌توانیین بڵێین كه ئێستا له رۆژئاوا به‌ستێن سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه‌كان ئاماده‌یه، به‌م مانایه ئه‌م دۆخه هه‌ڵگری هه‌ره‌شه و ده‌رفه‌ته، به‌ڵام هه‌م له‌رووی بكهرایهتییهوه(Agent) و هه‌م له رووی بونیادی و پێكهاته‌ییه‌وه(Structure) ده‌رفه‌ت بۆ كورد هاتۆته ئاراوه.
به‌ڵام به مه‌رجێك، له‌لایه‌ك “كورد” ته‌نیا بریتی نه‌بێت له تاكه هێزێكی سیاسی بۆ نمونه (پ ی د) و و هه‌موو هێزه‌كانی تر به‌شداری راسته‌قینه و راسته‌و خۆی ئه‌م فیدراڵییه بن له سیسته‌مێكی دیموكراتیك‌دا(یه‌كگرتوویی هێز و گوتار له چوارچیوه‌ی دیمۆكراسی كوردی- ناوخۆییدا) و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كورد پێویسته نه‌بێت به بریكاری هێزه ناوچه‌ییه‌كان وه‌كوو كۆماری ئیسلامی یاخود هه‌ر هێزیكی ناوچه‌یی كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی خۆیان له هاوكێشه سیاسی و ژئۆپۆلێتیكیهكاندا ره‌فتار ده‌كه‌ن. بۆیه به‌ره‌چاو كردنی ئه‌م دوو مه‌رجه ئه‌وه ده‌توانیین بڵێین كه ئه‌و ده‌رفه‌ته پێكهاته‌ییه له قازانجی بكه‌رایه‌تی ئه‌كته‌رێكه به ناوی “كورد” له رۆژئاوا…