ڕۆژی كورد :
له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له كورده‌كانی دانیشتووی سۆڤییه‌تی كۆن و به مه‌به‌ستی زیندووڕاگرتنی چاند و كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناو دانیشتووانی وڵاتانی سۆڤییه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆنێكی كوردی ده‌ست به وه‌شان و چالاكی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ببێته نیشانه‌ی یه‌كگرتن و یه‌كیه‌تی كوردان و زیندوو ڕاگرتنی فۆڵكلۆر و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و وڵاتانه‌ی سۆڤییه‌تی كۆن و به‌رز نرخاندنی زمان و كولتووری كوردی له نێوان وڵاتانی ده‌ره‌وه و ناساندنی مێژووی كورد و كوردستان به هه‌موو دونیا.
له وڵاتی قه‌زاقستان و به ده‌ستپێشخه‌ری كورده‌كانی دانیشتووی سۆڤییه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆنێكی كوردی ده‌ست به په‌خش و چالاكی و خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و چاند و هۆنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات له پێشه‌كی ده‌ست به كاربوونی “یه‌كبوون تی ڤی” (Yekbûn Tv) دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه كوردییه له سه‌ر په‌یجی فه‌یسبووكی ئه‌و ناوه‌نده ڕایانگه‌یاندووه :
“له ناو كورده‌كانی سۆڤییه‌تی كۆن ته‌له‌ڤیزیۆنێكی كوردی به ناوی یه‌كبوون تی ڤی داده‌مه‌زرێت. هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر ڕادیۆ ڕیوان مۆركی ڕه‌وایی مێژووی كورد و كوردستان بوو، چۆن ڕۆژنامه‌ی ڕێگای نوێ ناوی خۆی به حه‌رفی زێڕین له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كورد تۆمار كرد، ئێمه دڵنیاین كه یه‌كبوون تی ڤی مۆركی ڕه‌وایی خۆی له لاپه‌ڕه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی تۆمار ده‌كات و ئه‌بێته وته‌بێژی چاند و هۆنه‌ر و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له سۆڤییه‌ت و له مێژووی كورد و كوردستان. له نێوان كوردانی دانیشتووی وڵاتانی سۆڤییه‌ت زۆر بنه‌ماڵه‌ی كوردی ڕه‌سه‌ن و چاك هه‌یه كه ئێمه به سه‌ردان و ناساندنیان ده‌توانین كه‌ڵك له ئه‌زموونه‌كانیان وه‌ربگرین. یه‌كبوون تی ڤی وه‌كوو ناوه‌كه‌ی خۆی ده‌بێته سه‌مبۆلی یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتن. یه‌كبوون تی ڤی سه‌ر به هیچ پارت و ده‌سه‌ڵاتیك نییه و نابێته سه‌كۆی هیچ حیزب و پارتێكی سیاسی، هاوكات یه‌كبوون تی ڤی رێز بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه داده‌نێت و هیچ كات تێكه‌ڵی بانگه‌شه و پرسه نا پێوندیدارهكان نابێت. یه‌كبوون تی ڤی ده‌بێته تهلهڤیزیۆنیكی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێته ده‌نگی كورد و كوردستان و ئێمه به‌خته‌وه‌ر و خۆشحاڵین كه له دامه‌زران و ده‌سپێكی ئه‌م ڕیگادا به‌شدارین و له ئاستی توانایی خۆمان دا خزمه‌ت به جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین”.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌ندێكی كوردستانی بۆ خزمه‌ت به هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به بێ جیاوازی و بۆ زیندوو ڕاگرتنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان خۆشحاڵی خۆی له ئاستی دامه‌زراندنی “یه‌كبوون تی ڤی”(Yekbûn Tv) ده‌رده‌بڕێت و گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتانی سۆڤییه‌ت ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئاواته‌خوازین و هیوادارین هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گڕ بۆ زیندووراگرتنی چاند و ئه‌ده‌ب و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ناساندنی فه‌رهه‌نگ و مێژووی گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو جیهان.