Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دادگەی نیۆیۆرک ئێرانی لەمەڕ بەشداری لە کردەوە تیرۆریستیەکەی 11ی سپتەمبر، بە سزای...

دادگەی نیۆیۆرک ئێرانی لەمەڕ بەشداری لە کردەوە تیرۆریستیەکەی 11ی سپتەمبر، بە سزای ماددی 10.5 سزا دا

0
1720

ڕۆژی کورد: دادورێکی نیۆیۆرک لە ئەمریکا، حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە بەشداری لە کردەوە تیرۆریستییەکەی 11ی سپتامبر بە دانی 10.5 ملیارد دۆلار مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتێکی رادیۆ فەرانسە، جۆرج دانیال رایگەیاندووە کە پێشتر حکوومەتی ئێسلامیی ئێران لەمەڕ دزینی فرۆکەکان بۆ لێدانی ناوەندی بازرگانیی جیهان تۆمەتبار کرا، بەڵام حکوومتی ئیسلامی وێڕای بێدەنگی نواندن، لەبەر دەم دادگاشدا داکۆکیی لەخۆی نەکرد، بۆیە ئەو حکوومەتە دەبێ قەرەبووی قوربانیان و زیانەکانی ئەو رووداوە بکاتەوە.

بەپێی راپۆرتی دادوەری نیۆیۆرک، 7.5 ملیارد دۆلار دەدرێتە کەس و کاری قوربانیانی ئەو کەسانەی لە ناوەندی بازرگانیی جیهانیدا گیانیان لە دەست دا و ئەو 3 ملیاردەی دیکەش دەدرێتەوە بەو شیرکەتە بیمەییانەی کە تێچووی زیانەکانی ئەو رووداوەیان کەوتبووە ئەستۆ.

لە رووداوی تیرۆریستیی 11 سیپتامبری 2001دا 2.974کەس کوژران و 6.000 کەسیش بریندار بوون.

رۆژی 11ی سپتامبر 4 فرۆکەی جۆری بۆیینگ کەلە سێ فرۆکەخانەی جیا جیاوە بەرەو کالیفورنیا بەرێوە بوون، لەلایەن سەرجەم 19 کەسی سەر بە رێکخراوی تاڵیبانەوە رفێندران و یەکەم،فرۆکە خۆی بە بینای پینتاگۆن و دوو فرۆکەی دیکە خۆیان بە بینای ناوەندی بازرگانیی جیهانیدا کێشا و یەکیشیان لە ویلایەتی پنسیلوانیا بەبێ پێکانی ئامانجەکەی کەوتە خوارەوە.

رووداوی تیرۆریستیی 11 سیپتامبری 2001 بە گەورەترین کردەوەی تیرۆریستی لە،میژووی وڵاتی ئەمریکادا دادەندرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەو- حامید مائیلی
بابەتی دواترمه‌سعود بارزانی: به‌ته‌نهاش بم ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی نابم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان