دادگای باڵای وڵاتی ئارژانتین ڕایگه‌یاند: ئالبێرتۆ نیسمان، دادوه‌ری پێشووی ئه‌و وڵاته که به‌رپرسی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه په‌روه‌ندی یه‌هوودیه‌کانی وڵاتی ئارژانتین بوو، خۆی نه‌کوشتووه و، به‌ڵکوو کوژراوه.
به پێی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێدپرس، ریکاردۆ سائنز یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانی وڵاتی ئارژانتین ڕایگه‌یاند، که له سه کوژرانی ئه‌و دادوه‌ره هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه.
له سه‌ر داوای هاوژینی ئالبێرتۆ نیسمان، ریکاردۆ سائنز له پێداچوونه‌وه‌ی دادگای ئه‌و وڵاته ئه‌م وتانه‌یه ئاماژه پێ دا.
ئالبێرتۆ نیسمان، له سه‌ر دێڕاسه‌کردنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی و گرووپی حیزبووڵای لوبنان که له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1994دا که بووه هۆی کوژرانی 85 یه‌هوودی ئه‌و وڵاته، ڕۆڵی سه‌ره‌کی گێڕا.
دادوه‌ری پێشووی ولاتی ئارژانتین ئالبێرتۆ نیسمان، که له سه‌ر ده‌ێڕاسه‌کردنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شێک له گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی: وه‌ک ڕه‌فسه‌نجانی و، وئلایه‌تی و، عه‌لی فه‌لاحیان و، موحسینی ڕه‌زای وه‌ک تۆمه‌تبار پێناسه کرد و له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچوو.
دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وت که وڵاتی ئارژانتین، ویستی له جێاتی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و نه‌وته‌وه،ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له‌و کاره تیرۆریستیه‌وه دوور ڕابگرێ.
بڕیار بوو رۆژێ پێش له کوژرانی ئالبێرتۆ نیسمان له پارلمانی ئه‌و وڵاته، له سه‌ر کرستینا فه‌رناندز سه‌رۆک کۆماری ئارژانتین و چاوپۆشی کردنی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌کی گۆماناوی له ماڵه‌که‌ی به کوژراوی دۆزرایه‌وه.