ڕۆژی كورد :
خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتی عێراق به‌رده‌وامه و ٢ كه‌سی دیكه سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه نووسیویه‌تی خۆپیشانده‌ران خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی عێراقن. له خۆپیشاندانه‌كان ناڕازییه عێراقییه‌كان دروشمی دژی ئێرانیان داوه. به گشتی تا ئێستا له عێراق ٢٦٠ كه‌س كوژراوه و زیاتر له ١٢٠٠٠ كه‌سیش بریندارن.
خۆپیشانده‌رانی عێراقی سه‌ر
له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی نوامبری زایینی دیسانه‌وه له مه‌یدانی “ته‌حریر”
كۆبوونه‌وه‌یان كرد. خۆپیشانده‌ران له چه‌ند به‌شێكی
“پردی كۆماری” و “مه‌یدانی ته‌حریر” و ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌وه
و دژی ده‌وڵه‌ت دروشمیان دا و ویستیان بچنه ناو “ناوچه‌ی سه‌وز” كه
بینا ده‌وڵه‌تییه‌كان و باڵوێزخانه‌ی وڵاته بیانییه‌كان له‌وێ هه‌ڵكه‌وتووه.
هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵیان دا خۆپیشانده‌ران بڵاوه پێبكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
گازی فرمێسك ڕێژیان به‌ره‌و ڕووی خۆپیشانده‌ران هاویشت.
هه‌واڵنێری ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه به ئاماژه به به‌ڵگه‌كانی یارمه‌تیده‌رانی
عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه شه‌وی ڕابردوو بێجگه له ٢ كوژراو ده‌یان خۆپیشانده‌ری
ناڕازی بریندار بوون. یارمه‌تیده‌ران پشتڕاستیان كردووته‌وه كو ئاماری كوژراو و
برینداره‌كان زیاتر له ڕێژه‌ی ئاماره فهرمییهكانن. به كار هێنانی نارنجۆكی
فرمێسك ڕێژ یه‌كێكی دیكه له هۆكاره سه‌ركییه‌كانی كوژران و برینداربوونی
ناڕازییانه.
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢ی نوامبر
له به‌نده‌ر “ئۆممۆلقهسر” له ئاكامی هێرشی هێزه ئاسایشییه‌كان زیاتر
له ١٢٠ كه‌س بریندار كراون. به‌نده‌ر ئۆممۆلقهسر یه‌كیك له به‌نده‌ره ناوخرییهكانی
وڵاتی عێراقه و گرینگی تایبه‌تی ئابووری و ستراتێژیكی هه‌یه. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری
فه‌ڕانسه له ڕاپۆرتێكی خۆی دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق له
ئێستادا به‌ره‌و ڕووی گشتی سیسته‌می ڕژیم و كه‌سایه‌تییه ناوازه سیاسی و ئاینییه‌كانی
ئه‌م وڵاته بووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ران خوازیاری سهرهژێركردنی ڕژیمن.
خوێندكارانی زانكۆكان، یه‌كیه‌تییه هاوپیشییهكان و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان به‌م
ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه په‌یوه‌ست بوون. نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕی
پێشووی عێراقیش به پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له خۆپیشانده‌ران
ڕاگه‌یاندووه.
ناڕهزایهتتیهكانی عێراقییه‌كان ئه‌مجاره زیاتر به‌ره‌و ڕووی ئێران و هێزه چه‌كداره‌كانی
عێراق كه پشتیوانی له ئێران ده‌كه‌ن، بووه‌ته‌وه. ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی
ئێران له كاروباری ناوخۆیی عێراق هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خۆپیشانده‌رانی زیاتر به‌رز
كردووته‌وه و له خۆپیشاندانه‌كانیان زۆرترین دروشمیان دژی ئێران سه‌ر داوه.
زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان
گوێڕایه‌ڵ و داسپاردهی ڕژیمی ئێرانن و هه‌ر بۆیه خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی
ئه‌وانن. عێراقییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووته‌وه
كه خۆپیشانده‌ران دروشمی دژی ڕژیمی ئێرانیان سه‌ر داوه له به‌شێكی ڤیدیۆكه‌دا
خۆپیشانده‌ران به توندی هاوار ده‌كه‌ن : “بغداد حره حره، ئێران بره
بره” به واتای ئه‌وه‌ی كه به‌غدا پێویسته ئازاد بكرێت و ڕژیمی ئێران
پێویسته ده‌ربكرێت.