خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، وڵامی نامەی حدکای داوە

0
785

لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ١٦هەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان نارد و بە شرۆڤەی دۆخی ناوچە و پێویستی بە یەکگرتنەوە و یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات، داوایان لە عەزیزی و هاوڕێیانی کرد هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوە بەردەوام بێ.

خالید عەزیزی، سکرتێری هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦هەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا کە بۆ دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی ناردووە باس لە پێویستی ڕێکخستن لە نێوان هێزەکانی کوردستانی ئێراندا دەکات.

دەقی نامەکەی خالید عەزیزی، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەو شێوەی خوارەوەیە:

بەڕێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

وێڕای سڵاوی هاوڕێیانە!

پەیامەکەتان بۆ کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادەبوانی کۆنگرە‌و سەرجەم خوازیارانی یەکبوون‌و یەکگرتنی ناو ماڵی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بە تایبەت دڵسۆزان‌و خەمخۆرانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکراتی خۆشحاڵ کرد.

لەم هەلومەرجەدا کە بە سەرنجدان بە رەوتی رووداوەکانی ناوچە، کورد زیاتر لە هەر کات پێویستیی بە رێکخستنی هێزی خۆیەتی، لە دۆخێکدا کە کوردستانی ئێران لە لایەن زیاتر لە یەک لایەنەوە کەوتۆتە بەر تەوژمی پشتگوێ خستن، ئەرکی ئێمەیە کە نەهێڵین له‌ پەڕاوێز بخرێ‌و پێویسته یارمه‌تی بکه‌ین که‌‌ لە سەر هێڵی دروستی سەرکەوتن، بەرەو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجەکانی هه‌نگاو بنێ. بە داخەوە ناکۆکی‌و لەتبوون‌و ناتەباییەکانی چەند ساڵی رابردووی حیزبی دێموکرات، وەک حیزبێک کە ٧٠ ساڵە باری قورسی خه‌بات له‌ پێناو گەیشتنی گەلی کورد بە ماف‌و ئازادیەکانی هەڵگرتوە، زیانی زۆری بە بەرژەوەندیەکانی کورد لەم بەشەی کوردستان گەیاندوە. وەک لە پەیامی ئێوەشدا هاتوە، دوژمنانی کوردو لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاترین قازانجی لەم ناکۆکی‌و لەتبوونی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات چنیوەتەوە.

بە سەرنجدان بەو راستیانەیە کە گوتاری یەکگرتنخوازی، هه‌رده‌م گوتاری بەردەوامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەموو کۆنگرەکانی خۆیدا‌و دوا جار لە کۆنگرەی ١٦ش دا جەختی لە سەر پێویستیی یەکگرتنەوەی حیزب کردەوە. یەکگرتنەوەیەک کە هه‌موو لایه‌کمان هه‌ست به‌ براوه‌یی بکه‌ین‌و لە دوارۆژی یەکگرتنەوەشدا هەموومان حیزبەکە بە هی خۆمان‌و خۆمان بە خاوەنی ئەم حیزبە بزانین.

لەو راستایە دایە کە ئێمە پەیامەکەی ئێوە بە پەیامێکی ئه‌رێنی دەبینین. پێشمان وایە یارمەتی بە لێک نیزیک بوونەوەی زیاتری دوو لایەن دەکا. کۆنگرەش رێبەریی هەڵبژێراوی کۆنگرەی ١٦ی راسپارده‌وه‌ هەوڵی خۆی بۆ یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات درێژە پێ بدا. وەک چۆن لە پەیامەکەی ئێوەشدا هاتووە، هیوا دەخوازین بە یەکەوە بۆ سەر لە نوێ به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ریزەکانی حیزبی دێموکرات زیاتر له‌ جاران هاوکار‌و هاوهەنگاو بین.

خالید عه‌زیزی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهادی عەزیزی: خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت بکا
بابەتی دواترفەرشید ڕۆژهەڵاتی: هیچ کرانەوەیەکی ئازاد و لە قازانجی خەڵک لەو نیزامەدا بوونی نییە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.