Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات حەسەن ڕووحانی، سەردانی پارێزگای سنە دەکا

حەسەن ڕووحانی، سەردانی پارێزگای سنە دەکا

0
905

حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژ-٢٦ی جولای، سەردانی پارێزگای سنە دەکات و بڕیارە لە ستادیۆمی ئیستقلالی ئەو شارە، چاوی بە خەڵک بکەوێ.

بە گوێرەی هەواڵدەریی فارس، سەردانەکەی ڕووحانی بۆ سنە یەک ڕۆژە دەبێت و ناوبراو لە جێگەی خۆی، هەژمارێک لە وەزیر و جێگرەکانی دەنێرێتە شارەکانی تری ئەو پارێزگایە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا لە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاویدا، سنە یەکێک لەو پارێزگایانە بوو کە زیاترین ڕێژەی دەنگی بە حەسەن ڕووحانی دابوو ئەوە لەکاتێکدایە کە ناوبراو پاش دوو ساڵ و چوونی بۆ نۆزدەی پارێزگای تری ئێران، سنە بەسەر دەکاتەوە.

پشتگوێخستنی سنە و باقی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ڕووحانییەوە لەکاتێکدایە کە ڕێفۆرمخوازانی کورد چاوەڕوانیان دەکرد ناوبراو بەڵێنییەکانی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەمبەر کورد و باقی کەمە نەتەوەکان بەجێ بگەیەنێ.

چاوەڕوان دەکرا کە ڕووحانی ئاوڕی زیاتر وە کوردستان بداتەوە و کاربەدەستی کورد[پارێزگار وەک نموونە] بۆ ئەو پارێزگایانە دیاری بکات. بەڵام ئەو چاوەڕوانییە، تا ئێستاش نەهاتۆتە دی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەپەگە دەڵێ نزیک بە تەواوی حەسەکەمان ڕزگار کردووە
بابەتی دواتربێهزاد خۆشحاڵی ئازاد کرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان