Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەمەڕ بکوژانی شەهید قادر قادری، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەمەڕ بکوژانی شەهید قادر قادری، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

0
2515

ئاشکرا بوونی بکوژی شەهید قادر قادری، فەرماندەی کارای حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناو ئەندامانی ئەو حیزبە و خەڵکی ڕۆژهەڵات، ناڕەزایەتی لێکەوتۆتەوە، ئەو ناڕەزایەتیە دەگەڕێتەوە بۆ سەر نزیک بوونی بکوژی شەهید قادر لە خالید عەزیزی، سکرتێری پێشووی حدک و هەروەها ئەندام بوونی کەسی بکوژ لەو حیزبەدا و نفوزی زۆر لە ناو هەندێ کومیتە و ئۆرگانی حیزبی دا.

ڕۆژی کورد: بە ماوەیەکی کورت دوای شەهید بوونی شەهید قادر قادری، فەرماندەی کارای حدک، حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە بەرانبەر لەگەڵ ١٩ی مارسی ٢٩١٨، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

شەهید قادر قادری

دەگوترێ تاوانباری سەرەکیی ئەو تیرۆر، عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ) ـیە کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە و فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێران وەرگرتووە و گوماندەکرێت هەر خۆیشى شەهید قادر قادری خستبێتە بەر دەستڕێژى گولە”.

حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوی چلەی زستانی ڕابردووەوە تا ئێستا، دوو جار لەلایەن کەسانی ناو خودی حیزبە و سەر بە ڕژیم، کەوتووەتە بەر هێرشی تیرۆریستی و تا ئێستا ٦ ئەندام و پێشمەرگەی بوون بە قوربانی و شەهید بوون.

دەقی ڕاگەیێندراوی حدک لەمبارەوە:

بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنین کە دوابەدوای ڕووداوی تیرۆری هاوڕێ قادر قادری لە شەوی ٦لەسەر٧ی مارسی ٢٠١٨ (لە نزیک “هەرتەل” لەدەوروبەری ناحیەی شکارتە)، دەزگا ئەمنی و پیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە پیوەندی و هاوکارییەکی چڕ و پڕدا، لێکۆڵینەوە لە سەرەداوە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکەیان دەست پێ کرد. بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گومانلێکراوی پێوەندیدار بەم تیرۆرە، ناسین و دەسگیرکردنی تاوانبارانی ئەسلیی شەهید کردنی قادر قادرییان لێ کەوتەوە.

بەم جۆرە ڕای دەگەیەنین کە هەتا ئیستا ٥ کەس لە تاوانبارانی ئەم کەیسە، لە نێویاندا داڕێژەری پیلانەکە و جێبەجێکەرانی (کە ٤ کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێکیان لە ئەسل دا خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە) بە هۆی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گیراون. داڕێژەری پیلانەکەش دانی بەوەدا ناوە کە بە داوا و هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای سیخوڕی و مرۆڤکوژی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەخشەی ئەم تیرۆرەی داڕشتوە.

ئێمە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەوڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە دواداچوون و دەسگیرکردنی تاوانباران، داوامان ئەوەیە قۆناغەکانی دیکەی کاروباری ئەم کەیسە و یەک لەوان دادگایی و سزادانی تاوانباران، بە خێرایی و هەر بەم جیددییەتە جێ بە جێ بکرێ.

چاوەڕوانیشمان لە حکوومەتی هەرێم، خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و هەر وەها کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان ئەوەیە وشیاری پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بن، با بە هەوڵی هەموو لایەکمان نیازە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە لە دژی هەرێمی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات لەو بەشە، پووچەڵ بکەینەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

سکرتاریا

١٩/٣/٢٠١٨

٢٨/١٢/١٣٩٦

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێویسته‌ ئێلبه‌گی جاف وه‌ك پێشبینیناسێكی کورد لە سه‌ده‌كانی پێشوو بناسرێت.
بابەتی دواترعەفرین لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکان بە پاڵپشتی تورکیە بە تاڵان برا.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان