Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران حوکمی لەدار دانی منداڵێکی کورد، پشتڕاست کراوە

حوکمی لەدار دانی منداڵێکی کورد، پشتڕاست کراوە

0
1355

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، حوکمی لە داردانی هێمن هەورامی، مێرمنداڵی کوردی خەڵکی سنە کە پێشتر سزای سێدارەی بۆ دەرچووبوو لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە چەسپا.

هێمن هەورامی لە دایک بووی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاویە و ساڵی ١٣٩٠ لە شەڕ وپێکدادانێک کە لە شاری سنە ڕوویدا دەست بەسەر کراوە و تۆمەتی مرۆڤ کوژی خراوەتە پاڵ.

هێمن لە کاتی دەستبەسەر کرانەکەیدا تەمەنی ١٧ ساڵان و لە ژێر تەمەنی یاسایی واتا ١٨ ساڵی بووە.

بە پێی مادەی ٩١ لە یاسای سزادانی ئیسلامی، هەر کات کەسێک لە کاتی ئەنجام دانی تاوان، تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بێ و لە هەمان کاتدا لە گەورەی و چۆنی و چەندی تاوانەکەی تێنەگەیشتبێ یان گومان لە تەواوی ئەقڵیی کەسەکەدا هەبێ، ئەوا سزای (تۆڵەی بەرانبەر)ی بەسەردا ناسەپێ.

شایانی باسە کە پزشکیی یاسایی بۆ ڕوون بوونەوەی تێگەیشتوویی و کامڵ بوونی ئەقڵی هێمن هەورامی نەژاد، هیچ تاقیکارییەکی زانستی ئەنجام نەداوە و تەنیا یەک دوو پرسیاری هەڕەمەکیان لێ کردووە.

سزای لەدار دانی ئەو مێرمنداڵە کوردە دوابەدوای دەرچوونی ئیزنی بەرپرسی دەزگای دادوەری و لە ئەگەری لێ نەبووردنی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە، بەڕێوە دەچێ.

هەنووکە هێمن هەورامی لە زیندانی سنە دەست بەسەرە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو جاشی کوژراو لە شەڕی سووریە و پاراستنی ئەسەد
بابەتی دواترمێرکێل: تا ئێران، ئیسراییل بە ڕەسمی نەناسێ، هاوڕێیەتییەک لە ئارادا نیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان