لە دوای کرانەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری بە ناوی خومەینی، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەوساڵ، لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو کە حەشدی شەعبی لە ناوچەی سلێمانی و هەروەها گەرمیانی کوردستانی باشوور بە پارە و مووچە، لاوانی کوردی ئەو دەڤەرانە دەباتە ناو ریزەکانی خۆی و بۆ شەڕی چەکداری ئامادەیان دەکات.
بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی دەنگی کوردی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە، حه‌شدى شه‌عبى لیوایه‌كى تایبه‌ت به چه‌كداره كورده‌كانى دروست ده‌كات و لیواكه ناو ده‌نێت لیواى كوردى فه‌یلى ، كه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانى ئه‌و لیوایه كوردى ناوچه دابڕاوه‌كانن.
ئه‌بو مونته‌زر فه‌رمانده له لیوا كوردیه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند”حه‌شدى شه‌عبى لیوایه‌كى بۆ كورده‌كانى خانه‌قین و مه‌نده‌لى و قازانیه دروستكردووه.”
فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده نه‌بوو ، ژماره‌یه‌ى چه‌كداره كورده‌كانى نێو لیواى 110 ى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرابكات ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت”كه خۆتان بپرسن بزانن لیوایه‌كى سه‌ربازى چه‌ند كه‌سه.”
هه‌ێدێك میدیاى عێراقى بڵاویانكردووه‌ته‌وه ، كه حه‌شدى شه‌عبى باره‌گایه‌كى گه‌وره له‌خانه‌قین ده‌كاته‌وه و 2000 چه‌كدارى تێدا جێگیرده‌كات ، به‌ڵام ئه‌و مونته‌زر كردنه‌وه‌ى باره‌گاى له خانه‌قین ره‌تكرده‌وه.
لیوایه‌ك له نزیكه‌ى 3500 سه‌رباز پێكدێت ، به‌ڵام زۆربه‌ى لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه له 2500 بۆ 3000 چه‌كدارن.
شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرکووک بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە 27/1/2016 مووچەی پۆلیسی کەرکووک دابەشکرا، بەڵام بۆ هەر پۆلیسێک بڕی 3% لە مووچەکەی بڕدرابوو بۆ حەشدی شەعبی”.
ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: “ئەو بڕە پارەیەی کە لە پۆلیسی کەرکووک بڕدراوە زیاتر لە 500 ملیۆن دینارە و هی زیاتر لە 12 هەزار پۆلیسی سنوورەکەیە”.
شایانی باسە کە پێشتر محەممەد عەباسی لە بابەتێکدا کە لەژێر ناونیشانی (حەشدی شەعبی برا بچکۆڵەی سپای پاسدارانی حکومەتی ئاخووندی ئێرانە( و لە ماڵپەڕی گیاڕەنگ بڵاو بۆتەوە لەبارەی حەشدی شەعبی یەوە ئاوای نووسیوە:
حەشدی شەعبی هەوڵی دەست بە سەر داگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنەوەی هەموو ئێراق بە کوردوستانیشەوە دەدات و هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئەو میلیشایە چەکداریەوە بۆ زۆر کەس و کۆڕوکۆمەڵی
نێونەتەوەیش روون بوو کە ئامانج لە پێك هێنانی ئەو ڕێکخراوە بەسەرپەرستی راستەوخۆی ” قاسم سلێمانی” نوێنەری جێگای متمانەی خامەنیەی لە ئێراقدا سەرپەرستی دەکرێت. حەشدی شەعبی وەك برابچکۆڵەی سپای پاستارانی ڕێژمی ئاخوندی ئێران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی نیزامی و فراوابخوازی ئاخوندەکانەوە بە هەموو شێوەیەك هاوکاری و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و هەتا لە رووی پێك هاتەو ستڕاتیژیەکانیان بەیەك ئاڕاستەیدیاریکراودا هاوشێوەی سپای پاستارانی ڕێژیم لەئێراقدا ڕێنمای و ئامۆژگاری دەکرێن. حکوومەتی ئاخوندی ئێران بۆ مەبەستی تایبەتی سیاسی و ئابووری و نیزامی خۆی میلیشای چەکداری شیعەکان بەهێز و پتەودەکات بۆ ئەوەی هەر ڕۆژێك کەیفیان لێبێت بەدژی نەیارانی خۆی لە نێو سنووری ئێراقدا بەکاریان دێنێت و، هەروەك دیتمان لەو ماوەیەکی زۆر کورت‌دا چەند جارێك هێرشیان کرۆدتە سەر بنکەی ناوەندی ” مووجاهێنی خەڵکی ئێران” و بەروویەکەیتریشدا لە ڕێگای ئەو گروپەوە باشتر دەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئێراق بکەن و شیعەکان لەو وڵاتەدا بگەیەنە لوتکەی دەسەڵات. ئەو میلیشایە نیزامیە کە هاو شێوەی ” بەسیجەکان” ی ئێران ڕاهێنانیان پێکراوەو هەرچۆنێك شیعە توندڕەوەکانیان بیان هەوێت بەدژی پێك هاتەکانی ئێراق ئاڕاستەیان دەکەن.