Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان جان کێری بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا

جان کێری بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا

0
1063

ان کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل)، بە شیوەیەکی ڕانەگیێندراو و چاوەڕوان نەکراو، گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.

دەگوترێ سەردانەکەی کێری بۆ بەغدا بە مەبەستی پشتیوانی لە حکومەتەکەی عەبادی یە کە لە ئێستادا بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، ڕێپێوانی ناڕەزایی خەڵک بەرین بە دژی گەندەڵی ئابووری، تووشی قەیرانێکی قووڵی ڕامیاری – ئابووری ىووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کێری لە سەردانی خۆی لە بەغدا، باس لە پرسگەلێکی وەک پشتیوانی لە حکومەتی عێراق لە بوارگەلی ئاسایش، سیاس و ئابووری دەکات.

بڕیارە لەو سەردانەدا، کێری لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە و نەوشیروان بارزانی، سەرۆکی شۆڕای وەزیرانی هەرێمی کوردستانی باشوور، چاوپێکەوتن بکات.

شایانی ئاماژەیە کە کێری، جەختی کردەوە کە واشنگتۆن لە ڕووی سیاسی و ئابووری وئاسایشی پشتیوانی لە حکومەتی عەبادی دەکات.

 جان کێری بەر لە عێراق، سەردانی بەحرەینی کرد و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوکاری خەلیج، باس لە پرسی شەڕ لە عێراق و سووریە و یەمەن کۆبۆوە و داوای لە ئێران کرد تا لەوە زیاتر پەرە بە شەڕ لە یەمەن و سووریە نەدات.

 هەروەها عادل ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریی هاوبەش لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باس لە ئێران کرد و گوتی ئەگە رئێران بیهەوێ لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی ناوچە، پەیوەندییەکی ئاسایی هەبێ، دەبی بەخۆیدا بچتەوەو شێوە کرداری خۆی بگۆڕێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتورکیە و ئسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەى پەیوەندیەکان ڕێککەوتن
بابەتی دواتردووسەد و چل هەزار کەسی دیکەش بە ڕێژەی ٨ ملیۆنیی بێکاری ئیران زێدە بوو

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڤیدیۆ ، دیمەنی تەقینەوەی کۆگایەکی مووشەکیی حزبووڵلای لوبنان