Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران تەلەفزیۆنی ئێران بەڵگە فیلمێکی لەسەر(ی پ گ) و کوردستانی ڕۆژئاوا بڵاو کردەوە

تەلەفزیۆنی ئێران بەڵگە فیلمێکی لەسەر(ی پ گ) و کوردستانی ڕۆژئاوا بڵاو کردەوە

0
878

سەفەری داوود ئۆغڵوو، سەرۆک وەزیرانی تورکیە بۆ ئێران و دواتر سەفەری بەرپرسانی ڕووسیە بۆ ئێران و دانیشتنی سێ قۆڵی ئەو سێ وڵاتە، کارناسان و چاوەدێرانی سیاسی کورد و جیهان، لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ ئەو سەفەرە هەبوو و بە گشتی چاوەدیرانی کورد لەو دانیشتنە سێ قۆڵییە کە وەبیرهێنەرەوەی مێژوویەکی تاڵە، شرۆڤەیەکی ڕەش و پڕ دڵەڕاوکێیان هەیە.

لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار، تەلەیزۆنی ئێران (هەواڵنێر ئیمان هەراتی لە باکووری حەلەب)، بەڵگە فیلمێکی  لەمەڕ کوردستانی سووریە بڵاو کردەوە. بەڵگە فلمێک کە پڕ بوو لە باسی ئازایەتی و قارەمانەتی کورد و خۆراگرییەکانی لە هەمبەر جەنایاتی و دڕندەییەکانی توورکە. هەندێ کەس لایان وایە کە ڕووسیە لەو دانیشتنەدا توانیویەتی ئێران ڕازی بکات تا کوردەکانی سوورە (ڕۆژئاوا) قەبووڵ بکات و دانیان پێدا بنێ، بەڵما پێناچێ ئەو فیلمە لەو ڕۆژانەی دواییدا ئامادە کرابێ بەتایبەت کە دۆخی فیلمەکە وەرزی پاییز نیشان دەدات.

بەڵگە فیلمەکە ئاوا دەست پێدەکات: سەفەر بۆ جێگایەک کە تا ئێستا لە خەونی هیچ  کامێرایەکدا نەبووە و کەس نازانێ لێرەدا چ ڕوو دەدات، گەڕانەوەیەک هەیە یان نا، بە پارساتنێکی تەواوەوە دڵمان لە دەریادا و ڕۆیشتین. ئەوە یەکەم جارە کاناڵێک بچتە ئەو ناوە، ئەویش کاناڵی تەلەیزۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەو بەڵگە فیلمەدا باس لە باس لە “ی پ گ” دەکرێ و دەڵێ بە یەگانی تایبەت بە ژنانیش دەڵێن “ی پ ژ” و ژنانێک نیشان دەدا کە دەڵێن لە بەرەی نووسرە ناترسێن.

لەو بەڵگە فیلمەدا باس لە خۆڕاگری خەڵکی (نبل) و ئەلزەهرا دەکرێ و رێپێوانی جەماوەریی خەڵک نیشان دەدرێت و تەقە و خۆڕاگری “ی پ گ” و یارمەتی خەڵکی عەفرین بۆ ئەو دوو شارە.

دواتر دەگەڕێتەوە سەر باسی تورکیە و یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بە تیرۆریستەکان و خەسارێکی زۆر بۆ کوردەکان. دواتر ئاڵای یەپەگە دەشەکێتەوە و باس لەوە دەکرێ کە ئێستا کوردەکان تەنیا ڕێگای سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستەکان و ئازاد کردنی ناوچە کوردنشینەکان لە یەکگرتووییدا دەبیننەوە.

لەو بەڵگە  فیلمەدا، هێزەکانی ی پ گ ، خۆیان هاوڕێی و هاوهەنگاوی کامێرای کاناڵەکەی ئێران و وەک خۆی دەڵێ: پێکەوە سەرجەم شارە ئازاد کراوەکان چاو لێدەکەن و دەگەڕێن. لە میانەی گەڕانەکەشدا، وێنەی شەهیدانی کورد نێشان دەدرێ و دەڵێ: “لە شەقامەکان وێنەی شەهیدە کوردەکان بەرچاوە”. سەرنجڕاکێش لێرەدا بەکار هێنانی وشەی شەهیدە بۆ کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە.

یەکێک لە وێنەکان سەرنجڕاکێشە، دایکێک لە ژێر وێنەی کوڕی شەهیدی ڕاوەستاوە و شانازی بە کوڕە شەهیدەکەی دەکا و دەڵێ: شەهیدە وادەکا ئێمە هەبین (بە گارسی نووسیویانە، شەهید هێمای بەرخۆدانە).

خاڵێکی تر کە ئەو بەڵگە فیلمەی ئێران باسی دەکا، کوردبوونی مسوڵمانەکانە و دەڵێ گوندەکان، مزگەوتیان هەیە ئەوە واتا کوردەکان مسوڵمانن.

لە بەشێکی تردا باس لە گرنگی بەستڕان و داخرانی سنووری تەلەعفەر دەکات، شوێنێک کە بە قسەی ئەو بەڵگە فیلمە ئەگەر داخرێ ئاواتی تەکفیری و تیرۆریستەکانیش لە گۆڕ دەندرێ.

لە کۆتایی ئەو بەڵگە فیلەمدا باس لەوە دەکات کە ئاگربەست بە مەبەستی یارمەتیدان بە دژبەرانی ئەسەد بووە و چیرۆکێکی تایبەت بە خۆی هەیە

لە خوارەوە دەتوانن ئەو بەڵگە فیلمە ببینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکێکی کرێکاری شاری سنە دەست بەسەر کرا
بابەتی دواترهەوار خزرزادە/ وڵامێک بۆ شیعری “خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەیی” هاشم عەلی وەیسی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان