تەقینەوەکانی کەرکووک ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1021

رۆژی كورد :
بە هۆی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە کەرکووک ٦ کەش کوژران و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. مەسعوود بارزانی لە دووتۆی پەیامێک دا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی گیانبەخت کردووان دەربڕی و هاوکات تەقینەوەکانی بە توندی ئیدانە کرد و داواکاری سزای یاسایی بۆ ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە تێرۆریستیە کرد.

دواساتەکانی شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ ئایار ٦ تەقینەوەی بە هێز شاری کەرکووکی هەژاند و ٢ تەقینەوەی دیکەش پووچەڵ کرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کۆردستان ٢٤ لە شاری کەرکووک یەکەم تەقینەوە لە شەقامی قودس و دووهەم تەقینەوە لە شەقامی سەر ڕێگای کەرکووک بۆ بەغدا هاتنە ئاراوە.
مەسعوود بارزانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕایگەیاند ئارمامج لە تێرۆر سازکردنی ئاژاوە بۆ پێکەوەژیانی جەماوەر و شارۆمەندانی شاری کەرکووکە کە هەموو کات ئاسوودەیی شارۆمەندانی ئەو شارەی خستووەتە مەترسیەوە. بارزانی بۆ بنەبڕ کردنی تێرۆر و هەڕەشەکانی بە تایبەت لە کەرکووک پێویستی چالاکی هاوبەش و هاوئاهەنگی تەواوی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی دووپات کردەوە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی کەرکووکی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ دانیشتوانی ئەو شارە و لە درێژەی پەیامەکەی دا ڕایگەیاند بەردەوامی و بەربڵاوی چالاکیە تێرۆریستیەکان لە شاری کەرکووک هەڵگری پەیامێکی مەترسیدارە لە مەڕ چالاک بوونی تێرۆر و هەوڵێکە بۆ تێکدانی بارۆدۆخی ئەمنی و ئاسوودەیی دانیشتوانی ئەو شارە.
دوابەدوای هێرشکردنی هێزەکانی عێراقی و هێزە هاوشێوە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی لە ژێر پشتیوانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردنشینەکانی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کۆردستان و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بارۆدۆخی ئەمنی ئەم ناوچانە تەواو شێواون و ناسەقامگیری و چالاکی تێرۆریستی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.