تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری ئیسرائیل و هێزه‌كانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵا له‌ باشووری لۆبنان

0
1098

ڕۆژی كورد :
سۆپای ئیسرائیل باس له‌ تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ گه‌ڵ گرووپی حیزبۆڵا له‌ باشووری لۆبنان ئه‌كات، داوا له‌ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی نیشته‌جێی باریكه‌ی سه‌رسنووره‌كان كراوه‌ له‌ خانووه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه‌. نتانیاهوو جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی ڕێگا به‌ ڕژیمی ئێران و ده‌ست و پێوانه‌كانی نادات له‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئاماده‌ بن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی ته‌مموز سۆپای ئیسرائیل باسی له‌ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی له‌ گه‌ڵ هێزه‌ شه‌ڕخوازه‌كانی حیزبۆڵای لۆبنان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكووری به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان كردووه‌. وته‌بێژی سۆپای ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی توویتێری باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌ پڕژوبڵاوه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و تاكوو ئێستا هیچ خه‌سارێكی گیانی به‌ هێزه‌كانی سۆپای ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه‌. به‌ پێی وته‌ی ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كان له‌ هه‌ردوو لای سنووره‌ باكوورییه‌كانی ئیسرائیل و لۆبنان ده‌نگی ته‌قه‌ تفه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئه‌لجه‌زیره‌ ناوه‌ندی تیكهه‌ڵچوونه‌كانی گوندێكی نزیك به‌ كێڵگه‌كانی شه‌عبا باس كردووه‌ و به‌ پێی وته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌ سۆپای ئیسرائیل به‌ هاویشتنی گوللـه‌ هاوه‌نی تۆپخانه‌ بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌فه‌رباشوو هێرشی كردووه‌ كه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییانه‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ حیزبۆڵای لۆبنان و له‌ ده‌رئه‌نجامدا سه‌ر به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانێت.سۆپای ئیسرائیل داوای له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی سنووری نه‌واری ئاوی له‌ باكووری ئیسرائیل تا باشووری وڵاتی لۆبنان جیا ئه‌كاته‌وه‌، كردووه‌ كه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كانیان هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی ده‌سپێكی تێكهه‌ڵچوونه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تا ئێستا هیچ بابه‌تێك باس نه‌كراوه‌، ته‌نیا ناوه‌ندێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی نزیك به‌ گرووپی حیزبۆڵا وتوویه‌تی كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هێزه‌ ئیسرائیلییه‌كان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌كانی حیزبۆڵا له‌ خاكی لۆبنان ته‌قه‌یان كردووه‌ و ده‌سپێكی هێرش له‌ لایه‌ن سۆپای ئیسرائیله‌وه‌ بووه‌. بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی توویتێری وتوویه‌تی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل تێكهه‌ڵچوونه‌كان ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌ باكووری وڵاته‌كه‌یان به‌ وردی خستووه‌ته‌ ژێر چاوه‌دێری و ئاگایان له‌ هه‌موو شتێك بووه‌. نتانیاهوو له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌ توویتێره‌كه‌ی خۆی دا ده‌ڵێت : ئێمه‌ له‌و چالاكییانه‌ی له‌ سنووره‌ باكوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ وردی ئاگادارین، هه‌موومان پێكه‌وه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو پشتڕاستی كردووته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێمه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ هیچ كات ڕێگا ناده‌ین ڕژیمی ئێران هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ سنووره‌كانی وڵاتی سووریه‌ جێگیر بكات، ئه‌مه‌ سیاسه‌تێكه‌ كه‌ ساڵانێكی پێش ئێستا دابین كراوه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
بارودۆخی سنووره‌كانی لۆبنان و ئیسرائیل له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ چڕوپڕی ئاڵۆز و گرژ بووه‌ و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به‌ تێكهه‌ڵچوونێكی شێلگیر و ڕاسته‌قینه‌ هۆشدارییان ڕاگه‌یاندبوو. هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سۆپای ئیسرائیل دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ سه‌ سنووره‌كانی لۆبنان به‌ هێز كردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.