تۆمەتبارى هەڵاتوى تەقینەوەکانى پاریس گیرا

0
866

دوارى ڕودانى تەقینەوەکانى بروکسلی پایتەختى بلژیک پولیس و دەزگا ئەمنیەکانى ئەو وڵاتە زۆر بە چڕى لە هەوڵى  گرتن و ئاشکرا کردنى تۆمەتبارە سەرەکیەکانن.

داواکارى گشتى بلژیک رایگەیاند چەند تۆمەتبارى تەقینەوەکانى بروکسلى گرتووەو یەکێک لەو تۆمەتبارانە محمد عبرینى تەنیا تۆمەتبارى تەقینەوەى پاریس بوو کە تا ئێستا نەگیرا بوو.

میدیا کانى  بلژیک لەو باوەرەدان کە محمد عبرینى هەمان ئەو کەسەیە  کە دەستى ل تەقینەوەى فڕۆکەخانەى بروکسل هەبوو هەر ئەو کەسە دو ڕۆژ پێش تەقینەوەکانى پاریس لە وێستگەیەکى بەنزین لە گەڵ عبدوالسلام یکى تۆمەتبارەکەى ترى ئەو تەقینەوانە  دیترابوو.

شایانى باسە بە دواى تەقینەوەکانى ١٣ نوامبرى سالى رابردوە پاریس و تەقینەوەکانى مانگی ڕابردوى بروکسل ترسێکى گەورەى خستە نێو هاولاتیانى ئوروپا پۆلیس بۆ گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست و دەست بەسەر کردنى تۆمەتبارەکان دەست بە ڵێکۆڵینەوەیەکى بەربڵاو کرد زۆربەى ئەو تۆمەتبارانەش نیشتەجێێ وڵاتى بلژیک بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.