تڕامپ پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ “ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی” پچڕاند و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت و گه‌مارۆی له‌ “چین” كرد

0
1347

ڕۆژی كورد :
دۆناڵد تڕامپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ۲۹ی ئایار ڕایگه‌یاند كه‌ كۆتایی به‌ پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ “ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی” ئه‌هێنێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ ئاست به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا هه‌نگاوێكی شیاو و به‌جێی هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ ڕه‌وتی دانیشتنێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندییه‌كانی له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندرووستی وتی : له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ نه‌یتوانیووه‌ چاكسازی پێویست بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت، ئه‌مرۆ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆتایی پێ ئه‌هێنین و سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی خۆمان بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌وانه‌ ته‌ندروستی گشتیی كه‌ زیاتر شیاوی ئه‌م بوودجانه‌ن، ته‌رخان ده‌كه‌ین. ناوبراو پێشترین چه‌ندین جاری دیكه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ی تاوانبار كردبوو به‌وه‌ی كه‌ له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا له‌ جیهاندا، به‌ به‌رده‌وامی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی په‌كین پێته‌ختی وڵاتی چین به‌ ئارامی و به‌ نه‌رمییه‌كی زیاده‌ له‌ ئاستی خۆی هه‌ڵسووكه‌وتی كردووه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین بوودجه‌ی ساڵیانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تی ئامریكا وه‌رده‌گریت، به‌ڵام زیاتر پیوه‌ندی نزیكی له‌ گه‌ڵ وڵاتی چین گرتووه‌.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی باسه‌كانی دا ئه‌وه‌ی زیاد كرد و وتی له‌ كاتێكدا ئامریكا ساڵیانه‌ بڕی ۴۵۰ ملوێن دۆلار بوودجه‌ی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی دابین ئه‌كات، وڵاتی چین ته‌نیا بڕی ۴۰ ملوێن دۆلار یارمه‌تیی ماڵی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌كات. وڵاتی ئامریكا گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری پێدوایستی و سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندرووستییه‌ و پچڕانی ئه‌م یارمه‌تییانه‌ له‌ لایه‌ن ئامریكاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی زۆر و به‌رچاوی ئه‌م  ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌.
دۆناڵد تڕامپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ واشنتۆن به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چین سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵ و تیكۆشانه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی خۆدمۆختاری و ئۆتۆنۆمی “هۆنگ كۆنگ” بایكۆت ئه‌كات و ڕایگه‌یاند له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا، لێبوورده‌ ئابوورییه‌كانی به‌رپرسانی هۆنگ كۆنگ دێنه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هۆنگ كۆنگ له‌وه‌ به‌ دواوه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ربه‌خۆ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانین له‌و بایه‌خه‌ تایبه‌تییه‌ی كه‌ پێشتر بۆمان دابین كردبوو كه‌ڵك وه‌ربگرین هه‌ر بۆیه‌ من لێره‌وه‌ داوا له‌ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی پیوه‌ندیداری وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ لێبوورده‌یی ئابووری دیاریكراو له‌ گه‌ڵ هۆنگ كۆنگ بپچڕینین و له‌وه‌ به‌ دواوه‌ هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كانمان له‌ گه‌ڵ هۆنگ كۆنگ هه‌ر له‌ ڕێكه‌وتنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا كۆنتڕۆڵی هه‌نارده‌كاری ته‌كنۆلۆژیای چه‌ن مه‌به‌سته‌ و باه‌به‌ته‌كانی پێوه‌ندیداری دیكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌مێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووكوژرانی دوو كۆڵبه‌ر به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی ئێران له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری خۆی
بابەتی دواتروتووێژی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌ گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌لبۆرز رۆئین ته‌ن ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی ڕاسان و خه‌باتی ئه‌و حیزبه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.