ڕۆژی كورد :
وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیه ڕایگه‌یاندووه تاوانبارانی هاوكاری له گه‌ڵ هێزه‌كانی داعیش كه به ڕه‌گه‌ز هاووڵاتی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانن، به‌ره‌و وڵاته‌كانیان ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه. هاوكات چه‌ن وڵاتی ئه‌وروپایی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕكه‌رانه و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆیان پاراستووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و تێرۆریستانه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رناگرنه‌وه.
توركیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی هاونیشتمانی بوونی جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی داعیش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كانه‌وه به توندی ره‌خنه‌ی گرتووه و ڕایگه‌یاندووه شه‌ڕڤانانی به‌ندكراوی په‌یوه‌ندیدار به هێزه‌كانی داعیش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه. “سۆله‌یمان سۆیلوو” وه‌زیری ناوخۆی توركیه ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2ی نوامبر له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئانكارا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كی ئۆتێل و جێگای حه‌وانه‌وه‌ی هیزه‌كانی داعیش نیه و ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه وڵاتانی بریتانیا و هۆڵه‌ند به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی هاونیشتمانی بوونی ئه‌م كه‌سانه، رێگایه‌كی ئاسان و ساكاریان بۆ خۆیان هه‌ڵبژلردووه. ناوبراو ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی داعیش و بنه‌ماڵه‌كانیان كه له ده‌سپێكی چالاكی و هێرشی هێزه‌كانی سۆپای توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوو دیل ده‌سبه‌سه‌ر و گیراون، نه‌كرد. وه‌زیری ناوخۆی توركیه به “په‌سه‌ند نه‌كراو و نابه‌رپرسانه” ناو هێنانی ئه‌م هه‌نگاوه له مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی هاونیشتمانی بوونی ئه‌و كه‌سه تاوانبارانه سه‌باره‌ت به هاوكاری له گه‌ڵ هیزه‌كانی داعیش و ئه‌ندامه‌تی له‌و گرووپه‌دا، وتی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان توركیه‌یان له گه‌ڵ ئه‌و كیشه چارسه‌رنه‌كراوه‌دا ته‌نیا به جێهێشتووه.
هێزه كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه له شه‌ڕی داعیش له باكووری سووریه ده‌ورێكی گرینگ و سه‌ره‌كییان بوو، هه‌زاران ئه‌ندام و بنه‌ماڵه‌ی هیزه‌كانی داعیشیان له به‌ندیخانه و كه‌مپه‌كان دا له ژێر چاوه‌دێری گرتووه. وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه توركیه له هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كه هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانی داعیش له ده‌ستی هێزه چه‌كداره كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانكردووه و ده‌رباز بوون، دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و له به‌ندیخانه‌كانی توركیه به ئه‌سپارده‌یی ڕایانیگرتووه.
ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌سپێكی مانگی ڕابردووی زایینی، ئۆكتۆبر، زنجیره چالاكییه‌كی به‌ربڵاو و هێرشی بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌كانی باكووری سووریه له گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد. توركیه ئه‌م هیزه چه‌كداره كوردانه وه‌كوو تێرۆریست! ناو ده‌بات و ئامانجی له‌م هێرشانه پێك هێنان و بنیاتنانی “ناوچه‌یه‌كی ئارامی نێوده‌وڵه‌تی” له به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كانی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات و پاشه‌كشێ پێكردنی هیزه چه‌كداره كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌م ناوچانه‌یه.