Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور تاک ” بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکەی ئانکارای گرتە ئەستۆ”

تاک ” بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکەی ئانکارای گرتە ئەستۆ”

0
977

رۆژی کورد: گروپی “هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیاەرەتیی خۆی لە تەقینەوەکەی ئانکارا لە رۆژی یەکشەممەی رێکەوتی ١٣ی مارسدا، راگەیاند.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە تەقینەوەکە بە فەرماندەیی ژنێک بەناوی سەحەر چاگلا دمیر، تەمەن ٢٤ ساڵ و بە بەشداریی تیمێک لە “هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان” ئەنجام دراوە.

ئەو رەوتە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو کردەوە خۆ فیدا کردنە”، بە مەبەستی مەحکووم کردنی زیندانی کرانی “عەبدووڵا ئۆجەلان”  و کوشتاری خەڵکی جزیرە بووە.

لە تەقینەوەی سێ رۆژ پێش ئێستای ئانکارادا، ٣٧ کەسی سڤیل کوژران و هەروەها مانگی رابرووش لە تەقینەوەیەکی هاوشێوەدا ٢٩ کەسی نیزامیی گیانیان لەدەست دا، کە ئەو گرووپە بەرپرسیارەتیی خۆی لەو تەقینەوەیەش راگەیاندبوو.

دەوڵەتی تورکیا بەرپرسایەرەتیی ئەو تەقینەوەیەی خستۆتە ئەستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان و رایگەیاندووە کە ١١ کەسی لە پەیوەندیی لەگەڵ تەقینەوەکەی چەند رۆژ پێشی ئانکارادا دەستبەسەر کردووە.

“هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان” خۆی بە رەوتێکی ئینشعابی لە پەکەکە راگەیاندووەو کردەوە خۆکوژییەکانی بە تۆڵەکردنەوە لە دەوڵەتی تورکیا لە قەڵەم داوە.

پێشتر جەمیل باییک رایگەیاندبوو، کە لە مانگی مارسەوە هێرشەکانمان بۆ سەر دامەدەزگاکانی دەوڵەتی تورکیا بەرفراوان دەکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێنج شێعری شاعیری لاوی خۆرهەڵاتی، هاشم عەلی وەیسی
بابەتی دواتروەرچەرخان لە شێوە بەڕێوەبەری کانتۆن بەرەو فیدرالی لە کوردستانی ڕۆژئاوا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان