Google search engine
ماڵەوە مێژوو ئه‌مڕۆ له‌ مێژوو دا بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی

بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی

0
2166

ڕۆژی کورد :
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سیاسەتوانی بە ناوبانگی گەلی کورد “مام جەلال تاڵەبانی” مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بۆ یادی ئەو سەرکردە زانای گەلی کورد لە ناوەندی دەفتەر سیاسی ئەو حیزبە بەڕێوەبرد و هاوکات مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە پەیامی دەفتەر سیاسی حیزبەکەی پێشکەش بە بەشداربووان و ئامادەبووان کرد.

جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی حیزبی “یەکیەتی نیشتمانی کوردستان” ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا و بە دوای سەکتەیەکی مێشک لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی لە نەخۆشخانەیەکی ئاڵمان کەوتە ژێر چاودێری پزیشکی و دەرمان و هەر لەو کاتەوە گۆڕەپانی سیاسەتی عێراق و کوردستانی بە جێهێشت. مام جەلال تاڵەبانی لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٥ هەتا ٢٠١٤ی زایینی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا بوو، ناوبراو دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس وەکوو سەرۆک کۆماری گشتی عێراقی فێدڕاڵ دیاری کرا و لە پۆستەکەی دەست بە کار بوو. ناوبراو تا دوایین کاتەکانی تەمەنی پابەند بوو بە دەستوور و یاساکان و هەوڵێکی زۆری دا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی فێدڕاڵ بۆ پەیوەست کردنی کەرکووک و ناوچە کوردنشینە دابڕاوەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ سەر خاکی کوردستان، بەڵام مخابن و زۆر بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و مۆتەکەی مەرگ لە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ دا دڵە گەورەکەی بۆ خزمەت بە گەلی کورد و کوردستان بۆ هەمیشە لە لێدان خست و کۆتایی بە ژیانی پڕبەرهەمی ئەو ڕیبەر ئازا و نەمرەی گەلی کورد هێنا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی پێن کورد لە کۆنگرەی ٨٥ی پێن ئینتەرنشناڵ کە لە ڕۆژانی ٣٠ی ئەیلوول هەتا ٢ی ئۆکتۆبر لە مانیلای پێتەختی وڵاتی فیلیپین بەڕێوەچوو
بابەتی دواتردەسبەسەرکرانی هەواڵنێری ڕووسی لە تاران بە دەستی هێزەکانی سۆپای پاسدارن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان