“بێهزاد خۆشحاڵی”، نووسەر و چالاکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی جولای، پاش ساڵ و نیوێک زیندان، ئازاد کرا.
ناوبراو کە لە رۆژی ٢٢ی ژانویەی ٢٠١٤ەوە، لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی و لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی “بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر”ی خرابووە پاڵ، تۆمەتێک کە هەر لە سەرەتاوە خۆی، بە توندی ڕەتیدەکردەوە.