بێده‌نگی ژێده‌ره‌ فه‌رمییه‌كان و هه‌ژماری حه‌وت هه‌زار كه‌سی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌ ئێران

0
738

ڕۆژی كورد :
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پاڕله‌مانی ئێران باسی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ده‌وروبه‌ری ٧٠٠٠ كه‌سی له‌ خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێرانی كرد. به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی فه‌رمیی هیچ ئامارێكیان ڕانه‌گه‌یاندووه‌. به‌ پێی دوایین ئاماره‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران كه‌ له‌ ٢٧ پارێزگای ئێران به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا لانیكه‌م ١٤٣ كه‌س كوژراون.

له‌ كاتێك دا كه‌ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو له‌ ده‌سپێكی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ گشتیه‌كانی ئیران تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژماری قۆربانیان و ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان بێده‌نگییان هه‌لبژاردووه‌، نوێنه‌رێكی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژماری ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی نزیك به‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ بۆ دابه‌شكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین بۆ سێ به‌رانبه‌ر زیاتر، كه‌ به‌ پێی وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئێران زیاتر له‌ ٢٧ پارێزگای ئێرانی له‌ خۆ گرتووه‌ و زیاتر له‌ سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌ژماری ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌ پێی وته‌كانی یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدرانی ڕژیم ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
“حسه‌ین نه‌قه‌وی حسه‌ینی”، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پاڕله‌مانی ئێران، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی دوو كۆمیسیۆنی “ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی” پاڕله‌مان و  “ئه‌نجۆمه‌نه‌كان و كاروباری ناوخۆی وڵات” له‌ گه‌ڵ “به‌رپرسانی سیاسی و و ئه‌منییه‌تی” كۆماری ئیسلامی باسكرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی “ئێعتماد” له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٦ی نوامبر له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌قه‌وی حسه‌ینی، هه‌ژماری نائارامییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێرانی زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌، به‌لام هاوكات و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی هه‌ژماری ته‌واو و هه‌روه‌ها ورده‌كارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ نه‌رخی به‌نزین و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی به‌ لێدوانی به‌رپرسانی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌ دواخرا.
وه‌زیری ناوخۆی ئێرانیش هاوكات سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ وتووێژێكی له‌ گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ٢٧ پارێزگای وڵات ڕوویداوه‌ كه‌ له‌ 5 پاڕیزگای وڵات دا ڕه‌وتێكی نائاسایی تایبه‌ت هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. هاوكات به‌ پێی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ زیاتر له‌ ١٠٠ شوینی پاریزگای تاران به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا نه‌ وه‌زیری ناوخۆ و نه‌ به‌رپرسانی فه‌رمیی دیكه‌ی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ هه‌ژمارێكیان له‌ ڕێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كان یان ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی دوو حه‌وتووی ڕابردوو ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و ته‌نیا چه‌ن ناوه‌ندێكی هه‌واڵنێری و چه‌ن نوێنه‌رێكی پاڕله‌مان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ كاردانه‌وه‌یان ده‌ربڕیووه‌.  

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچاره‌نووسی نادیاری په‌ریسا سه‌یفی یه‌ك له‌ گیراوه‌كانی حه‌وتووی ڕابردووی شاری سنه
بابەتی دواترگه‌شت و سه‌ردانی راوێژكار و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ پاریس و وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبری

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.