کورتە هەواڵ:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی وەرگەڕانی ترۆمبیلێکی پێژۆ ٤٠٥ لە ڕێگای نێوان بیجار بۆ دیواندەرە، ٢ هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.
ئەو ڕووداوە کە بە هۆی ناستانداربوونی ڕێگاو بانەکان و بارینی بەفر، هاتووەتە ئاراوە، لە ٣٣ کیلۆمیتریی بیجار بۆ دیواندەرە، ڕووی داوە.
ئەژماوی بریندارەکان، ٢ کەس ڕاگەیێندراوە.
لە ماوەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار/ 19ی ژانویە، بەفرێکی زۆر سەرجەم ناوچەکانی شاری بیجار و ناوچەی گەڕووسی سەر بەو شارەی داگرتووە.
بەو هۆیە، بۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو شارە پشوو ڕاگەیێندراوە.