رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتی لە هه‌واڵێكدا بڵاوكردەوە کە له چوارچێوه‌ی شەڕی دژی داعش، ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له سووریا داده‌مه‌زرێنێت. به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامه‌یە فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته كانتۆنی جزیره له رۆژئاوای كوردستان.
شیاوی ئاماژەیە کە هەندێک لە چاوەدێران ڕایان وایە کە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕووسیە و هەروەها پتەوتر کردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ کوردەکان و کشاندنەوەیانە لە هاوپەیمانێتی ڕووسیە و هەروەها ئامادەبوونی ئەو وڵاتە بۆ هەندێک ڕووداوی ئەگەریی ڕووسیە و ئێران لە سووریە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شەوە ڕۆژنامه‌كانی میسر بڵاویانكردۆتەوە کە سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و سوپاكه‌ی له شەڕی دژی داعش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری كردووه نیشاندا، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی سیسی له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبێدی، هاتۆتە ئاراوە.
له‌باره‌ی شەڕی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دانیشتوانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی دیكه، گرنگترین به‌ربه‌رستن له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی مه‌ده‌نی له ناوچه جیا جیاكانی ڕومادی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون كه پێش بینی ناکرێت.
ماڵپه‌ڕی میسری عه‌ره‌بی بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانی (نوێنه‌ری حزبێكی كوردی ده‌ڵێ: ئێمه به‌م نزیكانه نیازی جیابوونه‌وه‌مان هه‌یه له عێراق) به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆڕێكدا له سه‌نته‌ری میسر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی ڕایگه‌یاندووه: “وه‌كو كورد ئه‌وان هۆكارنین بۆ دابه‌ش بوونی عێراق به‌ڵام مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه دواوه”. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، مه‌لا یاسین بۆچوونی خۆی خستۆته ڕوو له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق.