بۆ بەرپەچدانەوەى هێزە کوردیەکان سوپا بنکەى موشەکى و تۆپخانە لە شارەکانى کوردستان جێگیر کردوە

0
832

بە گوێرەى مالپەرى کوردستان ٢٤ کە لە زمانى ئاژانسی فارس نیوز گواستراوەتەوە ئەمیر ئەبولفەزل بەرزگەرى فەرماندە تیپ ٢٨ کردستان ڕایگەیاندوە بۆ بەرپەچەدانەوەى هیزە بە زمانى خۆى تەکفیریەکان لە شارەکانى مەریوان سەقز و بانە هیزى موشەکى بنکەى تۆپخانەى جیگیر کردوە.

 ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “دامەزراندنی ئەو بنكه‌ و یەكە تایبەتانە لە شارەكانی سەقز، مەریوان و بانە, بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمنان و گرووپە تەكفیرییەكانە

شایانى باسە دوابە دواى پەیامى نەورۆزانەى سکرتێرى گشتى حیزبى دێموکراتى کوردستان بەرێز مستەفا هیجرى لە شاخەکانى ڕۆژهەلاتى کوردستان دامەزراندنى بنکەکانى ئەو حیزبە لە سنورەکان ڕێژیم کەوتۆتە خۆى و بە هەموو شێوەیەک ئامادەکارى دەکات بۆ بەرپەچدانەوەى هەر جۆڵەىەک ئەو چەندەش نیشان دەدا کە ترسێکى زۆرى خستۆتە نێو هێزەکانى ئێران .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.