پێترۆس غالى کە لە نێوان ساڵەکانى ١٩٩٢ تا ١٩٩٧ سکرتێرى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بوو بە هۆى نەخۆشی لە تەمەنى ٩٣ ساڵى دا لە بەروارى ١٦ فوریەى ٢٠١٦ دا نەخۆشخانەیەکى قاهیرەى پایتەختى وڵاتى میسر کۆچى دواى کرد.
پێترۆس غالى لە دایک بوى بنەماڵەیەکى مەسیحى وڵاتى میسر بوو کە لە ساڵانى ١٩٨٠ یەکیک بو لە سکرتاریەتى حیزبی دیمۆکراتیک ملى میسر، دواتر لە سالى ١٩٨٧ بوە ئەندامى پەڕڵەمانى میسر . یە کێک لە کەسایەتىە نوسەرو ئەکادمى و سیاسیەتى مێژوى هاوچەرخى میسرو وڵاتانى ئەفریقا هەژمار دەکرێت.
غالى یە کەمین کەسایەتى عەرب و کیشوەرى ئەفریقا بوو کە بووە بە شەشەمین سکرتیرى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان کە بۆ ماوەى پێنج ساڵ لەو بەرپرسیارەتیە دا بەردەوام بوو.
لە سەردەمى بەرپرسیارەتى غالى لە نەتوەیەکگرتوەکان دونیا شایەدى زۆر کارەسات و گۆڕانکارى وەکو کۆتای هاتنى شەڕى سارد و پارچە بونى وڵاتى یوگسلاویا و کوشتنى بە کۆمەڵى خەڵک لە رواندا.
دواى بلاو بونەوەى هەوالى کۆچى دواى غالى دانیشتنى ئەنجومەنى ئاسایش بە یەک دەقە ڕێز گرتن لە گیانى سکرتێرى پێشوى ڕێکخراوى نەتوە یەکگرتوەکان دەستى بە کارەکانى کرد.