Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بڕیارە وتووێژەکان لەمەڕ سووریە لە حەوتووی دووهەمی مانگی مارس دەست پێبکاتەوە

بڕیارە وتووێژەکان لەمەڕ سووریە لە حەوتووی دووهەمی مانگی مارس دەست پێبکاتەوە

0
934

لە حاڵێکدا کە ئاگربەست لە سووریە لە ئارادایە و هەر کام لە لایەنەکانیش یەکتر تاوانبار دەکەن کە ئاگربەستەکەیان شکاندووە، هەوڵەکان بۆ دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکان بەردەوامن بەڵام ئەو هەوڵانەش بە هەندێ هۆکاری نادیار وەدوا دەکەون.

بڕیار بوو لە ئەگەری بەردەوامی ئاگربەست لە سووریە، لە سەرەتای مانگی مارسەوە، هەوڵەکەان بۆ وتووێژ و موزاکەرە دەست پێبکەنەوە. ئاگربەست لە ٨ی ڕەشەممەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بە شلی و هەندێ پێشێلکارییەوە بەردەوامە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری سوورە دەڵێ: بە هۆی کێشە و گیروگرفتی تەکنیکی، درێژەپێدان بە وتووێژەکان بۆ کۆتایی پێ هێنان بە شەڕی ناوخۆیی لە سووریە تا ١٠ی مانگی مارس وەدوا کەوتوون، لە هەمان کاتدا کاناڵێکی تەلەڤیزیۆنی نزیک لە سووریە دەڵێ وتووێژەکان لە ١٣ی مانگی مارس دەست پێدەکەنەوە.

لە قسە لێدوانەکانڕا وا دەردەکەوێ کە وتووێژ و دان و ستانەکان بە شێوەیەکیناڕاستەوخۆ دەبن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کار و باری سووریە، ستیفان دی میتسۆرا بە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی گوتووە کە وتووێژەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووكێ ئابووریی ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە؟
بابەتی دواترنەعیم نەجەفی: فەلسەفەی ئاشتیخوازانە لە ئایینی یاری دا دەبیندرێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان