دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا شەوی 9ی رەزبەری 96 بڕیارێكی نوێی دەركردووە بۆ نوێنەرانی ئامریكا لە سەندوقی نێونەتەوەیی پوڵ و بانكە نێونەتەوەییەكان، كە دژ بە دانی وام بە رژیمی ئێران دەنگ بدەن بۆ ئەوەی ئەو رژیمە نەتوانێت بەهیچ شێوەیەك لە سەرچاوە ماڵیەكانی ئەو دامەزراوانە كەڵك وەرگرێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەم بڕیارەی لە پێوەند بە ناسەركەوتووی ڕژیمی ئێران لە هەوڵدانی بۆ رووبەروو بونەوە لەگەڵ دیاردەی قاچاخی مروڤ دەرکردوە.
ئەم بڕیاری سەرۆککۆماری ئامریکا کە هەریەكە لە دەولەتی ڕوسیە و کورەی باکووریش دەگرێتەوە، لە سەڕەتای ساڵی ئابوری ۲۰۱٨ی زایینی دەچێتە بواری جێ بە جێ كردنەوە..
ساڵی ئابووری دەوڵەتی فێدڕاڵ لە سەرەتای مانگی ئۆکتوبر دەس پێ ئەکات.
وزارەتی كاروباری دەرەوەی ئامریکا لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دا رژیمی ئاخوندی لە ریزی ئەو وڵاتانەدا هەژمار كرد كە بۆ پێِشگرتن لە دیاردەی بەربڵاوی قاچاغی مرۆڤ هیچ هەنگاوێك نانێ.
هەروەها لە راپۆرتی ئەم دواییەی وزارەتی دەرەوەی ئەكریكادا هاتووە کە گروپە مەشق پێكراوەكانی ژنان و کوڕان و کچانی ئێرانی لە چوارچێوەی قاچاخی جنسی لە ئێران ،ئەفغانستان و کوردستانی عێراق ،پاکستان،وڵاتە یەکگرتوەكانی عەرەبی و ئوروپا جێ دەگرێ.
بە پێ ڕاپۆڕتی وزارەتی دەرەوەی ئامریكا، لە ساڵی ۲۰۰۹تا ۲۰۱٦راگواستنی كچانی ئێرانی و باقی نەتەوەكانی دیكە لە لایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتانی حەوزەی خەلیجی فارس بۆ كەڵك لێوەرگرتنی جنسی زۆر زیادی كردووە.
- سەرچاوە: ماڵپەڕی سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران