ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەی 6ـی فێوریە لە رۆژاوای کوردستان و سووریە هەزار و 500 کەسی تێپەڕاند.
بە پێی هواڵە نافەرمیەکان ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژاوای کوردستان و سووریە گەیشتووەتە هەزار و 580 کەس و سێ هەزار و 548 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات بە پێی هەواڵی هەواڵدەییەکانی سەر بە تورکیە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەی 6ـی فێوریەوە لە باکووری کوردستان و تورکیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 921 کەس.
تا ئێستا سەروو 7 هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان رزگارکراون و زیاتر لە 14 هەزار کەس لە باکووری کوردستان و تورکیە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوونە.
لە تەواوی ناوچەکەدا، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، سەروو پێنج هەزار و 600 باڵەخانە و خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون.
رۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ریشتەر شاری مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند و زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.