به‌ هۆی په‌تای كۆڕۆنا له‌ ئه‌وروپا، فه‌ڕانسه‌ شوینه‌ گشتییه‌كانی داخست و ئێسپانیا بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاند

0
786

ڕۆژی كورد :
به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ستاندنی په‌تای كۆڕۆنا وڵاتی فه‌ڕانسه‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌كوو رێستوورانته‌كان و سینه‌ماكانی داخست. له‌م وڵاته‌دا تا ئێستا ٩٩ كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌. هاوكات له‌ وڵاتی ئێسپانیا بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و وڵاتی ئاڵمانیش ڕێستوورانت و شوینه‌ گشتییه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی داخستووه‌.

ئێدوارد فیلیپ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ به‌رگری و ته‌شه‌نه‌ستاندنی زیاتری په‌تای كۆڕۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه‌ كه‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ نیوه‌شه‌وی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٤ی ئادار به‌ دواوه‌ تا كاتێكی نادیار دابخرێت. په‌تای كۆڕۆنا له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا به‌ ڕیژه‌یه‌كی ١٠٠٠ كه‌سی تووشبوو تا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٤ی مانگ زیادی كردووه. سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه‌ هۆشداری داوه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌م ڤایرۆسه‌ ته‌نیا رۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی ٩١ كه‌سی كه‌ له‌ چاو ڕۆژانی پێشووتر به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و به‌رز بووه‌ته‌وه‌.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئێسپانیا بۆ به‌رگری له‌ ته‌شه‌نه‌ستاندنی په‌تای كۆڕۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه‌ و هاوكات له‌ گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی نائاسایی هاتووچۆی گشتیی له‌ وڵاتی ئێسپانیا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م سنوورداریه‌تییه‌ له‌وانه‌یه‌ دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی دوو حه‌وتوو دووپات بكرێته‌وه‌. ڕیژه‌ی مردن و گیان له‌ ده‌ستدان له‌م وڵاته‌ له‌ ئاكامی تووشبوون به‌ په‌تای كۆڕۆنا تا ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١٣ی ئادار له‌ ١٩٠ كه‌س تێپه‌ڕ بوو و ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گه‌یشتبووه‌ ٦٢٥٠ كه‌س.
په‌تای كۆرۆنا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گه‌یشتووه‌ته‌ وڵاتی ئالمان و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان له‌م وڵاته‌دا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر ئه‌بێت، تا ئێستا له‌ هه‌موو ١٦ ئیاله‌ته‌كانی وڵاتی ئاڵمان تووشبوون به‌ په‌تای كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌ و هاوكات له‌ به‌رلین پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ش زۆربه‌ی ریستوورانت، شوێنه‌ گشتییه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌، یانه‌ی شه‌وانه‌ و شوینی به‌ڕیوه‌چوونی بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كان داخراون و “ئانگلا مێركڵ” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ له‌ تووشبوونی ٥٠% تا ٦٠% له‌ ڕیژه‌ی گشتیی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی ته‌شه‌نه‌ستاندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی له‌ ڕۆژانی داهاتوودا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرشی دووباره‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكایی جێگیر له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ عێراق
بابەتی دواتركۆچی دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ناوچه‌ی مۆكریان له‌ شاری بۆكان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.