به‌رپرسانی زیندانی میناب چاوه‌رێی مردنی ئه‌فشین سۆهراب‌زاده‌ ده‌که‌ن

0
2886

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی ئه‌فشین سۆهراب‌زاده‌، زیندانیی سیاسیی کوردی توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ که‌ له‌ زیندانی میناب‌دا ده‌ستبه‌سه‌ره‌، قووڵتر بۆته‌وەو ئێستا له‌گه‌ڵ کۆخه‌کانی خوێن دێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ زیندانی میناب له‌گه‌ڵ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ گوتی، ‌ئه‌فشین که خه‌ریک بووه‌ بخنکێ له‌ بێهداریی زیندان خه‌واندوویانه‌، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بێهداریی زیندان ٥ مانگه‌ پزیشکی لێ نییه‌و ته‌نیا بێهیارێکی لێیه‌ که‌ ته‌نیا ده‌رزی لێدان ده‌زانێ، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ کۆخه‌کانی ئه‌فشین خوینیان له‌گه‌ڵ دێ.

له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا هه‌موو ڕۆژێ بارودۆخی ئه‌فشین سۆهرابزاده‌ خراپتر بووه‌و ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن بێهدارییه‌وه‌ گوتراوه‌ که‌ ده‌بێ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگرییان له‌ به‌ڕێکردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ کردوه‌.

زانیارییه‌کان له‌ زیندانی میناب ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن ئه‌فشین که‌ شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌و خوێنبه‌ربوونی هه‌ناوی هه‌یه‌، کێشی بۆ ٤٠ کیلۆ دابه‌زیوه‌و هه‌موو ڕۆژێ خراپتر ده‌بێ، که‌چی به‌و وه‌زعه‌ش به‌رپرسانی زیندان ده‌ستیان له‌ سه‌ر ده‌ست داناوه‌و چاوه‌ڕێی مردنی ده‌که‌ن.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فیشن له‌ هاوینی ڕابردوودا به‌ تێکردنی ٤ میلیۆن تمه‌ن توانییان ڕه‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی زیندانی میناب بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئیڤین وه‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ مانه‌وه‌ی له‌وێ‌و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌و به‌هۆی زۆربوونی تێچووی ده‌رمان که‌ خۆی له‌ سه‌روو ٧٠ میلیۆن تمه‌ن ده‌داو بنه‌ماڵه‌که‌شی توانای دابینکردنیان نه‌بوو؛ بۆ زیندانی میناب‌یان گه‌ڕانده‌وه‌و بۆ گواستنه‌وه‌که‌شی یه‌ک میلیۆن‌و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نی دیکه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌ستاند.

ئه‌فشین سۆهراب‌زاده‌ که‌ ٢٦ ساڵی ته‌مه‌نه‌، ساڵی ٨٨ له‌ دادگاییه‌کی دوو خوله‌کی‌دا به‌ تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی سزای ٢٥ ساڵ زیندان له‌ دوورخرانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداعش ئەمیرێکی کوردی خۆی کوشت
بابەتی دواترکۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یادی ٢٠٠ ساڵه‌ی حاجی قادری کۆیی ده‌ستی پێ‌کرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.